یاریی دۆستانەی ئامەد سپۆر و وان سپۆر بۆ هاوکاریکردنی بوومەلەرزەلێدراوان

یاریی تۆپی پێی نێوان وانسپۆر و ئامەدسپۆر بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، کە لە شاری وان بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتنی ئامەدسپۆر و بە ئەنجامی ٤-٢ کۆتایی هات.

کوردشۆپ- یاریی تۆپی پێی نێوان وانسپۆر و ئامەدسپۆر بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، کە لە شاری وان بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتنی ئامەدسپۆر و بە ئەنجامی ٤-٢ کۆتایی هات.

تیپی تۆپی پێی ئامەدسپۆر نوێنەرایەتیی شاری ئامەد دەکات کە یەکێکە لەو 10 پارێزگایەی کەوتنە بەر ئەو بوومەلەرزەیەی ناوەندەکەی گورگوم (مێرێش) بوو لە باکووری کوردستان. تیپی ئامەدسپۆر لەگەڵ وانسپۆر لە گرووپی سووری یانە پلەدووەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (TFF) یارییەکی دۆستانەی بەڕێوە برد. تەواوی سەرکەوتنەکانی یارییە دۆستانەکە بەخشرایە قوربانیانی بوومەلەرزەکە.

ئامەدسپۆر کە لە گرووپی سپی یانە پلەدووەکانی تی ئێف ئێف یاری دەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی لە تویتەر ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە یارییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەیەکەوە برینەکانمان چاک دەکەینەوە و وانسپۆریش لە 19ی شوبات کاتژمێر 14 یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدات: 0-0 لە یاریگای دیاربەکر

دواتر ئەو یارییەی کە بڕیار بوو لە یاریگای دیاربەکر ئەنجام بدرێت، گواسترایەوە بۆ شاری وان. نرخی بلیتی ماراسۆنەکە و پشت پەردەکان 100 TL بوو، و نرخی بلیتی بەشی ڤی ئای پی 500 TL  بوو.

پێش یارییەکە "فەیات کیاک"، سەرۆکی یانەی وانسپۆر و "سەلاحەدین یڵدرم"، سەرۆکی ئامەدسپۆر لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان کۆبوونەوە.

هەروەها یاریزانانی هەردوو تیپ بە لافیتەی "پێکەوە برینەکانمان چاک دەکەینەوە" هاتنە ناو یاریگا.

یارییەکە بە بردنەوەی ئامەدسپۆر بە ئەنجامی 4-2 کۆتایی هات.

 

ن: شادی

KURDŞOP
726 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!