خەڵاتی "ماملێ" پێشکەش بە هونەرمەند "شڤان پەروەر" کرا

لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ و لە کەشێکی هونەریدا، خەڵاتی ساڵانەی "ماملێ" (٢٠٢٤) بەخشرایە هونەرمەندی ناوداری کورد، مامۆستا "شڤان پەروەر".

- کوردشۆپ

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 3ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی (٢٣ی مانگی ١ی ٢٠٢٤ی زایینی)، هاوکات لەگەڵ ٢٥مین ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا "محەممەد ماملێ"، هونەرمەندی ناوداری خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە بەشداریی هونەردۆستان و کۆمەڵێک کەسایەتیی هونەری، ئەدەبی و سیاسی و...، خەڵاتی ساڵانەی "ماملێ" پێشکەش بە مامۆستا "ُشڤان پەروەر"، هونەرمەندی ناوداری خەڵکی باکووری کوردستان کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەولێر، مەڵبەندی هونەریی ماملێ و ڕێكخراوی پەرەپێدانی كاری ڕاگەیاندن ڕێكخرا بوو و بە بەشداریی بنەماڵەی مامۆستا ماملێ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر بەڕێوە چوو.

خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەكی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی ناسراوی كورد، ماوەی ١٥ ساڵه لەلایەن ناوەندی هونەریی "ماملێ‌"وە پێشکەش بەو هونەرمەندە تێکۆشەرانە دەکرێت کە بۆ خزمەتکردنی هونەری ڕەسەنی کوردی تێکۆشاون و ئەمساڵ ئەم خەڵاتە پێشکەشی مامۆستا "شڤان پەروەر" کرا و بەهۆی دواکەوتنی گەشتی ئەو فڕۆکەیەی کە بڕیار بوو مامۆستا شڤان پەروەر لە ئەڵمانیاوە پێی بێتە هەولێر، ناوبراو نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە ڕێوڕەسمەکە و بە دەستی خۆی خەڵاتەکە وەربگرێت. بەڵام خەڵاتەکە بە نوێنەرایەتی درایە مامۆستا "عەزیز شارۆخ"، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی مەهاباد.

لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، لە چوارپارچەی کوردستاندا، ئەم مامۆستا، هونەرمەند و لایەنانە خەڵاتی ماملێیان پێ بەخشراوە: "قالە مەڕە، ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری)، عەباس کەمەندی، عەزیز شارۆخ، ناسر ڕەزازی، زۆزان، تیپی مۆسیقای سلێمانی، مەزهەر خالقی، خەلیل خەمگین، حوسێن سەفامەنش، محەممەدڕەزا دارابی، دڵشاد سەعید و کاوە فەقیزادە."

شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٣ی زایینی) و هاوکات لەگەڵ شۆڕشی ژینا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یادی هونەرمەند محەممەد ماملێ لە هەولێر کرایەوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، خەڵاتی ماملێ بە هیچ هونەرمەندێک نەبەخشرا.

 

کورتەیەک لەسەر مامۆستا "محەممەد ماملێ":

مامۆستا محەممەد ماملێ، ناوی تەواوی محەممەد سەعید عەلییە، ساڵی ١٩٢٥ی زایینی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و زیاتر لە ٧٠٠ گۆرانیی گوتووە. ناوبراو زیاتر هەڵبەستەکانی شاعیرانی گەورەی کورد مامۆستایان "وەفایی، مارف ئاغایی، گۆران، هەژار موکریانی و هێمن موکریانی"ی کردووەتە گۆرانی و زۆرجاریش خۆی شیعری نووسیوە. ناوبراو ساڵی ١٩٩٩ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد، بەڵام تاوەکوو ئێستاش هونەرەکەی بە زیندوویی لەنێو خەڵکدا ماوەتەوە.

کورتەیەک لەسەر مامۆستا "شڤان پەروەر":

مامۆستا "شڤان پەروەر"، هونەرمەندی بەناوبانگ و دامەزرێنەری دامەزراوەیەک بە هەمان ناو، ساڵی ١٩٥٥ی زایینی لە گوندی سووریی سەر بە وێرانشار لە پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان لەدایک بووە. ناوبراو وەکوو هونەرمەندێکی خاوەن هەڵوێست لەلایەن کوردانی چوارگۆشەی جیهانەوە ناسراوە. گرینگیی بەرهەمە هونەرییەکانی شڤان لەمەدایە کە لە هەموو گۆشەکانی کوردستاندا بڵاو بوونەتەوە و زیاتر بە "باڵیۆزی کەلتووریی کوردستانی کۆن و نوێ" لە جیهاندا ناسراوە. ئەو لە ڕێگەی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی نێودەوڵەتیی "شڤان پەروەر"ەوە دەیەوێت ببێتە پردێک بۆ زیاتر ناساندن و گەشەپێدان و بەشکردنی فەرهەنگ و مۆسیقای کوردی لە سەرانسەری جیهاندا.

KURDŞOP
358 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!