سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

هاونیشتمانان و کوردستانیانی ئازیز
سێ ساڵ لەمەوبەر و لە نەورۆزی 2021 دا ڕێکخراوی کوردشۆپ وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ بۆ پاراستنی زمان و مێژوو و کەلتوورو کەلەپووری کوردی بە هەوڵێ ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و زمانزان و نووسەری کورد دامەزرا.
کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.
لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا توانیومانە بە دامەزراندنی ماڵپەڕ و دوو ئەپلیکەیشێن و حەوت پلاتتفۆرم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەدان بابەتی نوێ و بەسوود سەبارەت بەم بوارانە بڵاو بکەینەوە و زیاتر لە سێسەد بەرنامەی ڤیدیۆییش بەرهەم بێنین کە بە شێوەی بەرنامە و ئاڵقە لە کەناڵی یوتوبی کوردشۆپدا بڵاو کراونەتەوە.
هەروەها بە ڕاگەیاندنی خەڵاتی ساڵانەی زارا بۆ خزمەت بە زمانی کوردی لە ساڵی 2022دا ئەم خەڵاتە پێشکەش بە ڕێکخراوی ڤەژین لە ڕۆژهەڵاتی کورستان کرا و لە ساڵی 2023دا پێشکەشمان کرد بە ئەمینە عەمەر، ژنە نووسەری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان.
کوردشۆپ لەم ماوەیەدا توانیویەتی تۆڕێک لە نووسەرانی دەروەستی کورد بۆ نووسین و توێژینەوە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیانی خەڵکی کورستان پێک بێنێ و دەرکەوتەی ئەم هەوڵەش بڵاو بوونەوەی سەدان بابەتی بەسوود لە ماڵپەڕی کوردشۆپدایە کە زۆربەی ئەم بابەتانە لەسەر تەوەرگەلێک نووسراون کە پێشتر بە دەگمەن ئاوڕیان لێ دراوەتەوە.
لە سێهەم ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کوردشۆپدا پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان و ئەندامان و هاوکارانی دڵسۆزی کوردشۆپ دەکەین و ئاواتەخوازین بە هاوکاریی ئێوە بتوانین لە ئەرکەکانمان بۆ خزمەت بە کورد و کورستان بەردەوام بین.

ڕێکخراوی کوردشۆپ
نەورۆی 2024

KURDŞOP
478 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

پێكەوە بەرەو نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری

داوا لە کوردستانییان دەكەین بە هەڵگرتنی مەشخەڵ لە ئێوارەی نەورۆز، یەکگرتووییی خۆیان نمایش بکەن و نەورۆزی ئەمساڵ بە "نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری" ناودێر بكەن و لە چوارچێوەیەکی هێماییدا بوون و ئیرادەی خۆیان پێشان بدەن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!