کتێبی "گولدەستەیا ئاوازان" بەرهەمی "شەهرام شکاکی"، چاپ و بڵاو کرایەوە

ئەم کتێبە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت مۆسیقای فۆلکلۆر بە شێوەیەکی زانستی، مێژوویی، کۆمەڵناسی و کەلتووری بناسن و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن، دەتوانێت سەرچاوەیەکی زۆر باش بێت، چونکە ئەم بەرهەمە لەمبارانەوە نموونەی زۆر باشی پێشکەش کردووە.

- کوردشۆپ

 

"شەهرام شکاکی"، هونەرمەندی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند کە کتێبێکی بە ناوی "گولدەستەیا ئاوازان" (گوڵدەستەی ئاوازەکان)، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

هونەرمەند "شەهرام شکاکی" لەمبارەوە ڕایگەیاند: "دەمەوێت لایەنگران و شوێنکەوتووانی مۆسیقا و هونەری کوردی ئاگادار بکەمەوە کە کتێبەکەم بە ناوی 'گولدەستەیا ئاوازان' کە هەڵبژاردەی ئاواز و کەلامی منە و چل ساڵ خەبات و کارکردنی منی لەخۆ گرتووە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم بەرهەمە وەک بەرهەمێک بۆ هونەرمەندان و ئاشقانی مۆسیقای کوردی ئامادە کراوە، هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی باشم بە هونەر و مۆسیقای کوردی کردبێت."

ئەم کتێبە کە لە ئێستادا لە وڵاتی "کانادا" بەردەستە، بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت مۆسیقای فۆلکلۆر بە شێوەیەکی زانستی، مێژوویی، کۆمەڵناسی و کەلتووری بناسن و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن، دەتوانێت سەرچاوەیەکی زۆر باش بێت، چونکە ئەم بەرهەمە لەمبارانەوە نموونەی زۆر باشی پێشکەش کردووە.

شەهرام شکاکی کێیە؟

"شەهرام شکاکی"، سترانبێژ، دەنگبێژ، ئاوازدانەر، شاعیر و لێکۆڵەر، ساڵی ١٩٦٥ی زایینی لە گوندی دۆستان لە ناوچەی شپیران، سەر بە شاری دیلەمان لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. ناوبراو زیاتر لە ٣٤ ساڵە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە کانادا دەژین. شەهرام شکاکی لە عەشیرەتی ڕێبەری ناوداری کورد، "سمکۆی شکاک"ە و لە ئیلی "ئەڤدۆیی"یە، لە خێڵی نێعمەتی. باپیری ئەو، "مهۆ"، لە کاتی ڕاپەڕینی کوردانی ڕۆژهەڵات، لە شاری تەورێز لەگەڵ "جەوار ئاغا" شەهید بووە.

"شەهرام شکاکی" دوای خوێندنی سەرەتایی لە گوندی دۆستان، بۆ خوێندنی ناوەندی دەچێتە شاری سەڵماس. دوای وەرگرتنی بڕوانامەی "دیپلۆم" دەیەوێت بچێتە زانکۆ و لەوێ درێژە بە خوێندن بدات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی هەندێک هۆکار ناتوانێت ئەو کارە بکات.

خۆشەویستی و خولیای "شەهرام" بۆ مۆسیقا و هونەری گۆرانی و ئاواز وای لێ کردووە کە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی بکەوێتە دوای مۆسیقا، بەتایبەتی سترانبێژی. ئەم هونەرمەندە بەداخەوە لەنێو خەڵکدا کەمتر ناسراوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەهرام هەم سترانبێژە، هەم دەنگبێژە، هەم تەنبوورژەنە، هەم ستراننووسە و هەم لێکۆڵەریشە.

ناوبراو نزیکەی دوو ساڵ لە شاری قۆنیای تورکیا پەروەردەی تەنبووری دیتووە و بە مامۆستایەتیی "عەبدولڕەحمان پارلاک" لە "فاڤار میوزیک" بڕوانامەی وەرگرتووە. شەهرام لە ئێستادا یەکێکە لە تەنبوورژەنە پسپۆڕەکان. ناوبراو جگە لە کارە هونەرییەکانی، مامۆستای زمانی کوردییە و ساڵانێکە منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسینی زمانی دایکیی خۆیان دەکات.

ئەم هونەرمەندە کوردە هەتا ئێستا خاوەنی زیاتر لە ٨٠ کەلامە کە بەشێکیان لەلایەن هونەرمەندانەوە گوتراونەتەوە. شایانی باسە کە شەهرام شکاکی ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی ستران و ئاوازی سترانبێژان و دەنگبێژانی ناوچەکەی خۆی کۆ کردووەتەوە کە گەنجینەیەکی زۆر بەنرخە.

هەندێک لە بەرهەمەکانی شەهرام شکاکی بریتین لە:

نووژینێ: ساڵی ١٩٤٤ی زایینی، جەماڵ تیرێژ لە "سی‌دی"ی خۆیدا خوێندوویەتی. بە گوتەی ئەم هونەرمەندە، بەداخەوە "کۆما برا"یش ئەم سترانەیان کردووە بە کلیپ بۆ خۆیان، بەڵام ناوی خاوەنی شیعر و ئاوازەکەیان لەقەڵەم خستووە.

بنەڤشا من: خەمگین بیرهات.

ها گولا من: مامۆستا شوان پەروەر.

دایکا دەلال: لەیلا خان لە "سی‌دی"ی خۆیدا خوێندوویەتی.

وایە وایە: خەمگین بیرهات لە "سی‌دی"ی خۆیدا خوێندوویەتی.

KURDŞOP
460 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!