دوای ١٠٣ ساڵ، گۆڤاری کوردستان دەرچوو!

گۆڤاری کوردستان دوای ١٠٣ ساڵ، لە چوارچێوەی کتێبێکدا لەلایەن وەشانگەی "دارا" ئامادە و بڵاو کرایەوە.

گۆڤاری کوردستان لەنێوان ساڵانی ١٩١٩- ١٩٢٠ چاپ و بڵاو کراوەتەوە و گۆڤارێکی فیکریی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و زانستی بووە. یەکەم ژمارەی لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ دەرچووە و ١٩ ژمارەی چاپ کراوە. نزیکەی ١٠٣ ساڵ بەسەر چاپکردنی ژمارەی یەکەمدا تێدەپەڕێت و یەکەمجارە سەرجەم ژمارەکانی بەیەکەوە لەگەڵ وەرگێڕان و ئەسڵی خۆیان لە کتێبێکدا چاپ بکرێن.

خاوەن ئیمتیاز و بەرپرسی گۆڤاری کوردستان، محەممەد میهری و سەرنووسەرەکەشی "ئارواسیزادە محەممەد شەفیق" بوو، لە ژمارەی ١٣ بەدواوە سەید حوسێن بوو بە بەرپرسی گۆڤارەکە. محەممەد میهری، ڕووناکبیرێکی کورد بوو لە سەدەی بیستەمدا. ئەو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی ڕێکخراوەکان و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمە بوو و لە بڵاوکراوەی وەک "ڕۆژی کورد، هەتاوی کورد، ژین، کوردستان و هەتاو" و هتد چالاک بووە. زۆرێک لە گوتار و نووسینەکانی لەسەر بابەتەکانی زمانەوانی، ئەدەبی، سیاسی، فەلسەفی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری بووە. بۆیە لەنێو هاوچەرخەکانیدا بە ناو و نازناوی جیاواز ناسراوە؛ بە زمانناس، شاعیر، نووسەر، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس، ڕەخنەگر، مامۆستا و پارێزەر ناسراوە.

وێنە: محەممەد میهری

کاتێک لە لاپەڕە و ژمارەکانی گۆڤاری کوردستان ورد بینەوە، دەبینین کە چەندین بابەتی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە زمان، ئەدەب، مێژوو، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی کورد و کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک وەستای قەڵەمەوە بڵاو کراونەتەوە. محەممەد میهری، خاوەنی گۆڤارەکە، ناوەڕۆکی هەر ژمارەیەکی کوردستانی بە چەندین بابەت و گوتاری جیاواز دەوڵەمەند کردووە؛ بەتایبەت نووسینەکانی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی، هەریەکەیان نووسینێکی زۆر گرینگن. ناوبراو لەژێر سەردێڕی "نموونەیەک لە ئەدەبیاتی کوردی" وەهای نووسیوە: "ڕەنگە ئەم ڕستەیە لەلایەن زۆر کەسەوە وەک سوپرایزێک بێت و ڕەنگە ببێتە هۆی سەرسووڕمانی زیاتری هەندێک کەسیش. بۆیە زۆر کەس دەڵێن "ئایا زمانی کوردی بۆ ئەدەبیات گونجاوە، ئەدەبیاتی کوردی بوونی هەیە؟" بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، "من بە شێوەی کورمانجی و گۆرانی، لە ئەدەبیاتی کوردی هەندێک غەزەڵ، بەیت، ستران، گۆرانی، لاوژە، حەیرانۆک و لاوک پێشکەشی ئێوە دەکەم." هەروەها لە کتێبی "موقاددیمەتوول ئیرافان" سەبارەت بە زمانی کوردی، زنجیرە گوتارێکیشی لەژێر ناوی "ئیرفان" و "ئەساس" بڵاو کردووەتەوە کە تیشکیان خستووەتە سەر فۆنێتیکی زمانی کوردی و بەراوردکردنی گۆڕانکارییە دەنگییەکانی نێوان زاراوە کوردییەکان.

بەکورتی، کاتێک سەرنج دەدەینە ناوەڕۆکی دەق و ناسنامەی نووسەرانی گۆڤاری کوردستان، دەبینین دوو لایەنی گرینگی ناوەڕۆک و ئامانجی گشتیی بڵاوکراوە و خەباتی ڕۆشنبیریی ئەو سەردەمە دەردەکەون: یەکەم؛ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر زمان، ئەدەب، مێژوو، کەلتوور و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نەتەوەی کورد. دووەم؛ هۆشیارکردنەوە و پەرەپێدانی هزری نەتەوەییی کوردستان بە لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەی ئەو تەوەرە جۆراوجۆرانە.

وێنە: سەعید ڤەرۆژ، ئامادەکاری کتێبی "گۆڤاری کوردستان"

 

KURDŞOP
828 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!