"مێژووی ئەدەبی کوردی"ی د. مارف خەزنەدار بە کورمانجی چاپ و بڵاو کرایەوە

وەرگێڕانی کورمانجیی "مێژووی ئەدەبی کوردی"، بەرهەمی نووسەر و لێکۆڵەری ناوداری کورد دوکتۆر مارف خەزنەدار، لەلایەن چاپەمەنییەکانی "ڕێکخراوەی زمانی کوردی" و "نەقش" لە شاری قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.

چاپی ئەسڵیی ئەم بەرهەمە بە زاراوەی سۆرانی و بە پیتی ئارامی، ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن وەشانگەی "ئاراس" لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم بەرهەمە یەکێکە لە گرینگترین و باشترین بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردی کە مێژووی ئەدەبی کوردی دەگێڕێتەوە و لە نزیکەی سێ هەزار لاپەڕە پێک دێت. ئەم کتێبە بەرهەمی چەندین ساڵ کار و تێکۆشانی دوکتۆر مارف خەزنەدارە.

"ڕێکخراوەی زمانی کوردی" بە هاوبەشی لەگەڵ وەشانگەی "نەقش" ئەم بەرهەمەیان کردووە بە کوردیی کورمانجی بە پیتی لاتین. ئەم کۆبەرهەمە لە حەوت بەرگ پێک هاتووە و لە هەر بەرگێکدا قۆناغێکی تایبەتی ئەدەبی کوردی باس کراوە:

بەرگی یەکەم، لە سەرەتاوە هەتا سەدەی چواردەهەم.

بەرگی دووەم، لە سەدەی چواردە هەتا هەژدەهەم.

بەرگی سێیەم، لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم.

بەرگی چوارەم، لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم.

بەرگی پێنجەم، لەنێوان هەردوو شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی لە سەدەی بیستەمدا.

بەرگی شەشەم، لە ساڵی ١٩١٤ هەتا ١٩٤٥.

بەرگی حەوتەم، لە ساڵی ١٩٤٥ هەتا ١٩٧٥ بوو.

بەرهەمی "مێژووی ئەدەبی کوردی" لە نووسینی دوکتور مارف خەزنەدار لەلایەن ئەم کەسانەوە وەرگێڕدراوە:

"ئیبراهیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، بەسام مستەفا، موراد میلان و ڕۆنیا چالی".

دوکتۆر مارف خەزنەدار کێیە؟

ناوی "مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا ڕەسووڵ ئاغا خەزنەدار"ە، ڕێکەوتی ١ی مانگی ١١ی ١٩٣٠ی زایینی لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری هەولێر تەواو کردووە و قۆناغی ناوەندیشی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە. بنەماڵەی دوکتۆر مارف لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانین، بەڵام دوای شەڕی جیهانیی یەکەم چوونەتە شاری هەولێر.

د. مارف خەزنەدار لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا وەک نووسەر و سەرنووسەر کاری کردووە، هەروەها بە درێژایی تەمەن و کارەکانی ئەندامی زۆرێک لە سەندیکا و ڕۆژنامە و دامەزراوە تایبەتەکان بووە. دوکتۆر مارف ٣٢ کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە، لە گرینگترین بەرهەمە چاپکراوەکانی دەتوانین ئاماژە بە کتێبی "مێژووی ئەدەبی کوردی" بکەین، کە لە حەوت بەرگ پێک هاتووە.

د. مارف خەزنەدار، ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی ١٠ی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

KURDŞOP
965 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!