٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

لە کۆبوونەوەی ژنانی ئەمریکای لاتین کە لە ساڵی ١٩٨١ لە کۆلۆمبیا بەڕێوە چوو، بۆ یادی ئەو سێ خوشکەی کە لە پێناو ئازادیدا خەباتیان کرد، ٢٥ی نۆڤامبر وەک ڕۆژی جیهانیی "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان" دەستنیشان کرا.

هەموو ساڵێک لە ٢٥ی نۆڤامبەر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان"، چالاکیی جۆراوجۆر لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و چالاکوانانەوە بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەنجام دەدرێت.

لە هەمان کاتدا ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی تایبەت دادەنرێت و هەموو ساڵێک لەلایەن چالاکانی مافی ژنان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بە بەڕێوەبردنی سیمینار و ڕێپێوان و کۆبوونەوەی بەرفراوان، گرینگی بەم ڕۆژە دەدرێت.

ژنان لە کۆمەڵگەی جیهانی و بەداخەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا تەنانەت لە هەنووکەشدا ڕۆژانە لەلایەن پیاوان و باوەڕی نێرسالارانەوە، تووشی توندوتیژی دەبن.

لەو کۆمەڵگەیانەی کە ژنان تێیدا ئازاد و سەربەخۆ نین، کەرامەت و هەیبەتی ژنان پێشێل دەکرێت؛ هەروەها لەو کۆمەڵگەگەلەدا گەشەسەندنی فیکری و پەروەردە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لاوازە و کۆمەڵگە ناتوانێت نەوەیەکی تەندروست و زیندوو پێشکەشی کۆمەڵگەی جیهانی بکات.

هەر لەبەر ئەمە، چالاکانی کورد لە بۆنە جیهانییەکانی وەک "٢٥ی نۆڤامبەر" و "٨ی مارس" و هتد، لە هەوڵەکانیان بۆ زیادکردن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری و زانیاری سەبارەت بە مافی یەکسان و هاوبەشی نێوان ژنان و پیاوان بەردەوامن.

مێژووی ٢٥ی نۆڤامبەر

لە ٢٥ی نۆڤامبری ١٩٦٠دا لە "کۆماری دۆمینیک"، سێ خوشک بە ناوەکانی "پاتریا، مینێرڤا و ماریا تێرێسا" کە دژی دیکتاتۆریی "تروژیلۆ" خەباتیان دەکرد، هێرشیان کرایە سەر و دواتر کوژران. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٠، پاتریا تێرێسا گەورەترین بزووتنەوەی نهێنی لە دژی دیکتاتۆریی "تروژیلۆ" دامەزراند. هەروەها هەردوو خوشکەکەی بەشداری ئەو بزووتنەوەیە بوون. کاریگەریی ئەو بزووتنەوەیە ئەوەندە گەورە بوو کە لە هەمان ساڵدا دیکتاتۆرییەت ناچار بوو بڵێت، خوشکەکانی "میرابەل" گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەریان. دوای ئەم ڕاگەیاندنە، لە ٢٥ی نۆڤامبەری ١٩٦٠دا، سێ خوشکەکە دەستدرێژییان کرایە سەر و پاشان کوژراون. بەڵام ئەو خەباتەی دەستیان پێ کرد تەنانەت دوای مردنیشیان بەردەوام بوو. ئەو بزووتنەوەیە بووە هۆی سەرهەڵدانێک کە لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەوە و کۆتاییی بە دیکتاتۆرییەت هێنا.

لە کۆبوونەوەی ژنانی ئەمریکای لاتین کە لە ساڵی ١٩٨١ لە کۆلۆمبیا بەڕێوە چوو، بۆ یادی ئەو سێ خوشکەی کە لە پێناو ئازادیدا خەباتیان کرد، ٢٥ی نۆڤامبر وەک ڕۆژی جیهانیی "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان" دەستنیشان کرا.

KURDŞOP
753 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!