دەنگبێژی ناودار، "فەیزۆی ڕزۆ"، کۆچی دواییی کرد

دەنگبێژی ناوداری کورد، "فەیزۆ ئامارۆڤ"، ناسراو بە "فەیزۆ ڕزۆ"، ئێوارەی ٧ی ئەم مانگە لە شاری "کراسنۆدار" لە ڕووسیا، کۆچی دوایی کرد.

فەیزۆ دوو ساڵ لەمەوبەر تووشی شێرپەنجە ببوو و لە ڕۆژانی کۆتاییی تەمەنیدا باری تەندروستیی باش نەبوو و بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە ٧ی ئەم مانگەدا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە شاری "کراسنۆدار" بە خاک ئەسپێردرا.

فەیزۆی ڕزۆ برازای دوو دەنگبێژی گەورە و نەمر "شەرۆی برۆ" و "مەجیدی فارس" بوو. ڕزۆ ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی "ڤەرمەزیار" لە نزیک ئێریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان لەدایک بووە. بنەماڵەکەی لە کوردانی ئێزدییە و لە دوورخستنەوەکانی ساڵی ١٩١٥دا ڕوویان لە وڵاتی ئەرمەنستان کردووە و بەشێکی دیکەی بنەماڵەکەی بۆ وڵاتی جۆرجیا (گورجستان) گواستراونەتەوە.

فەیزۆی ڕزۆ یەکێکە لە دەنگبێژە ناسراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلی کورد کە خزمەتێکی ناوازەی پێشکەش بە هونەری کوردی و مۆسیقای کوردی کردووە. هەروەها بنەماڵەکەی، بنەماڵەیەکی هونەرمەند و هونەردۆستن و چونکە برازای ئەو دوو دەنگبێژە بوو (شەرۆی برۆ و مەجیدی فارس)، هەر لە منداڵییەوە خۆی وەک کەسێکی هونەرمەند بینیوە و ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە تا کۆتاییی تەمەنی، سەرەڕای سەختییەکانی ژیان، وازی لە دەنگبێژی نەهێنا.

ڕزۆ ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە جێژنی نەورۆزدا بەشداریی کردبوو، هەروەها لە چەندین فێستیڤاڵی گەورەدا لەگەڵ بلوورڤان، نەمر "عەگید جمۆ"، بەشدارییان کردبوو و زۆر بەرهەم و گۆرانیی کوردییان پێشکەشی گەلەکەیان کرد.

دەنگبێژ فەیزۆی ڕزۆ، چەندین بەرهەمی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە. بەرهەمەکانی بریتین لە: "گەدە و باڤێ فەقی، حەکیمۆ و دەلالیێ، دەستمالێ و ئۆیی ئۆی ل من."

KURDŞOP
770 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!