ئۆپێڕای مەم و زین لە ئاڵمانیا پێشکەش دەکرێت

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵان کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، لە چەندین چالاکیی ڕۆشنبیریدا لە سێ بەشی جیاوازدا نمایش دەکرێت کە پێکهاتوون لە مۆسیقا و شانۆ و سەما. فێستیڤاڵەکە کە ساڵانە پێشوازی لە 100 هەزار کەس دەکات، پاڵپشتیی هێزی ئەو ڕۆحی هونەرە دەکات کە یەکڕیزی بنیات دەنێت و هونەرمەندانی بەناوبانگی جیهانی لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەکاتەوە.

شادی

کوردشۆپ - ئۆپێرای مەم و زین لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵان لە ویلایەتی هێسنی ئاڵمانیا، بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت.

"مەم و زین" کە یەکێکە لە بەرهەمە گرنگ و بەنرخەکانی ئەدەبی کوردی، بە وەشانی ئۆپێراکەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵان لەبەردەم گوێگران و بینەران دەردەکەوێ.

میدیای ڕاین ڕۆژەکان دەژمێرێت بۆ پێشکەشکردنی "مەم و زین" (کە یەکێکە لە بەرهەمە ڕۆشنبیرییەکانی ئەدەبی کوردی) بە شێوەی ئۆپێرایەک بۆ هونەردۆستان. ئۆپێرای "مەم و زین" کە چەندین هونەرمەندی گرنگی وڵاتانی جیاواز لە یەک پڕۆژەدا کۆدەکاتەوە، بۆ یەکەمجار خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لەبەردەم ئامادەبووان دەربکەوێت.

 ئۆپێرای مەم و زین بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵان کە یەکێکە لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی ڕۆشنبیری و هونەری جیهانی پێشکەش دەکرێت. مەم و زین کە بەرهەمی نووسەر و فەیلەسووفی کورد ئەحمەد خانییە، لە لایەن جەم ئیدیز و جومعە بۆینوکارە ئامادەکراوە و وەک ئۆپێرا نووسراوە. یەکەم جارە بەرهەمێکی کوردی وەک ئۆپێرا لەم ئاستەدا لە ڕێکخراوێکی وادا پێشکەش بکرێت و ئەمەش بۆ مێژووی ڕۆشنبیری و هونەری کوردی زۆر گرنگە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵان کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، لە چەندین چالاکیی ڕۆشنبیریدا لە سێ بەشی جیاوازدا نمایش دەکرێت کە پێکهاتوون لە مۆسیقا و شانۆ و سەما. فێستیڤاڵەکە کە ساڵانە پێشوازی لە 100 هەزار کەس دەکات، پاڵپشتیی هێزی ئەو ڕۆحی هونەرە دەکات کە یەکڕیزی بنیات دەنێت و هونەرمەندانی بەناوبانگی جیهانی لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەکاتەوە.

ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە میوانداریی ئۆپێرای مەم و زین دەکات کە لە دەرهێنانی ڕاین میدیا لە تورکیایە. "مەم و زین" یەکێکە لە بەرهەمە کولتوورییەکانی ئەدەبی کوردی، کە وەک داستانێکی دڵتەزێنی خۆشەویستی لە کۆتایی سەدەی ١٧دا نووسراوە و جێگەی خۆی لە میراتی کولتووری جیهاندا دەپارێزێت. داستانی "مەم و زین" لە چیرۆکێکی کلاسیکی خۆشەویستی تێدەپەڕێت و بە گێڕانەوەی شیعرییەوە تیشک دەخاتە سەر پێکهاتەی فیکری و مەعنەوی و کۆمەڵایەتی کورد.

ئەم بەرهەمە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕەنگدانەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەو قۆناغەیە کە تێیدا نووسراوە، مانایەکی گرنگی هەیە؛ چونکە شاکارێکی کلاسیکە و هەروەها قووڵایی ماناییی زمانی کوردی و حەقیقەتی ئەدەبیاتێکی دەوڵەمەندیش دەهێنێتە دەرەوە. مەم و زین، بە هەستکردن و حەسرەت و دڵسۆزی لە ڕووی سەختی و ئاستەنگەکان لەبەردەم کولتووری فیۆداڵی و نادادپەروەرییەکان، بەرهەمی بەناوبانگی جیهانی "ڕۆمیۆ و جولیەت" بەبیر خەڵک دەهێنێتەوە.

ئەو کارە کە سەرچاوەیەکی گرنگی کولتووری کوردییە، تا ئێستاش کاریگەریی لەسەر جوگرافیا جیاوازەکانی جیهان بەردەوامە.

 کۆمپانیای ڕاین میدیا کە لەلایەن دەرهێنەران، دارا کوتلای و زەلال سیڤەر بەڕێوەدەبرێت، ماوەیەکی زۆرە ئۆپێرای مەم و زین ئامادە دەکات.

 

دەرهێنەری ئۆپێراکە بریتییە لە ئیحسان عوسمان، سۆپرانۆ ئۆزلەم بولوت، تێنۆر ئەنجێلۆ پۆلاک و پیانۆژەن فیۆنا پۆلاک، هەروەها چەندین هونەرمەندی دیکەش بەشدارن.

ئۆپێرای مەم و زین لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە ویلایەتی هێسێی ئەڵمانیا پێشکەش دەکرێت.

KURDŞOP
696 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!