کتێبێک لەسەر ئەفسانە لە ئەدەبی کوردیدا لە باکووری کوردستان بڵاو کرایەوە

کتێبی "ئەفسانە و ئەدەبی ئەفسانە کوردی- ئێرانییەکان لە ئەدەبیاتی کوردیدا بە سەرپەرشتی د. شەهاب وەلی و د. کەنعان نادۆ (سوباشی) لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی نەوبەهارەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

 

شێرکۆ ژانزێم

کوردشۆپ- کتێبەکە لە هەشت وتار پێکهاتووە، ڕێکخستنی بابەتەکان بەپێی قۆناغی مێژوویی لە سەردەمی ئەفسانەییەوە تا سەردەمی مۆدێڕن، ڕەنگدانەوەی ئەفسانە لە ئەدەبی کوردیدا نیشان دەدات و بە پێی شێوەزارە کوردییەکان شوێنی ئەفسانە دیاری کراوە.

"لە دووسەد ساڵی ڕابردوودا، بە بەئاگا هێنانەوەی هەستی نەتەوەیی، گەلان زۆر بە دوای بنەچە و پاشخانی خۆیاندا ڕۆیشتوون." لە دونیای ئەمڕۆدا ڕەگ و ڕیشەی کۆن بووەتە سەرچاوە و شەرعیەتی بوون بۆ سەلماندنی خۆ و بەدەستهێنانی مافی قسەکردن. کورد وەک زۆرێک لە نەتەوەکانی تر تێکەڵ بەم ململانێیە بووە و ویستویەتی نیشان بدات کە یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی ناوچەکەیە. بۆ سەلماندنی ئەمەش پەنایان بۆ ئەفسانە و کولتوورە کۆنەکانیان بردووە و لە بنیاتنانی نەتەوەدا بەکاریان هێناوە.

لەم کتێبەدا بەکارهێنانی "ئەفسانەی کوردی- ئێرانی لە ئەدەبیاتی کوردیدا" باس و پێناسە کراوە. ئەم بابەتە بە چوار شێوەزاری کوردی، لە هەشت وتاردا، لە سەر فۆلکلۆر و ئەدەبیاتی کلاسیک و مۆدێرن، پێشکەش کراوە.

دوو بابەتی یەکەم تیۆرین و باس لە پەیوەندیی نێوان ئەفسانە و ئەدەب و سەفەری پاڵەوانی ئەفسانە دەکەن. شەش وتارەکەی دیکە سەبارەت بە لێکدانەوەی ئەفسانەی کورد – ئێرانی لە ئەدەبیاتی کوردیدان.

ناوی بابەتەکان و نووسەرانیان بریتین لە:

ئەفسانە و ئەفسانەناسی و ئەدەب - د. شەهاب وەلی

تیۆرییەکانی پاڵەوانی ئەفسانەیی - سامی چەلیکتا

کارەکتەرە ئەفسانەییەکان و ڕەنگەکانیان لە ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردیدا - د. کەنعان سوباشی

زەبەلاحەکان و فۆرمەکانیان لە فۆلکلۆری کوردیدا - د. کەنان سوباش

شا و جەنگاوەرانی ئەفسانەیی لە ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردیدا - د. یاکوپ ئایکاچ

لە ئەفسانە بۆ لۆگۆس، سەرچاوە ئەفسانەییەکانی شیعری مۆدێرن کوردی - د. مەهمەت شیرین فیلیز

کەسایەتی و سووژەی ئەفسانەیی لە ئەدەبیاتی گۆرانیدا/هێورامیدا - د. شەهاب ڤالی و جمهور ئۆلمێز

مۆتیڤە ئەفسانەییەکان لە ئەدەب و فۆلکلۆری کوردیی زازاکیدا - Assoc. د. ئەحمەد کرکان

KURDŞOP
751 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!