دوو کتێبی نوێی حەلیم یوسف بڵاو کرانەوە

ئەو ئاگرەی ئەم کتێبە باسی دەکات، ئاگری ئاسمیلەکردنە. حەلیم یوسف خۆی دەخاتە بەر ئەم ئاگرەی ڕۆژ بە ڕۆژ گەرمتر دەبێت و دەنووسێت. به م وتار و هه ڵوێست و نووسین و هەڵسەنگاندنانەی، تیشک دەخاته سەر بارودۆخی نووسین، چاپ، وەرگێڕان، ڕەخنه، سیاسەت و ڕۆشنبیری و هەروەها بە باس کردن لە نموونە و ئەزموونەکانی خۆی، پەوەندیی نێوان ئەدەبیات و کۆمەڵگا دەخاتە بەر چاو.

شێرکۆ ژانزێم

 

کوردشۆپ- دوو کتێبی نوێی "حەلیم یوسف" لەلایەن چاپەمەنیی پەیوەندەوە چاپ و بڵاوکرانەوە.

 یەکێک لەم کتێبانە بە ناوی "ئەو ئاگرەی بەربووەتە ماڵی ئێمە"، لە نووسراوە و وتارەکانی حەلیم یوسف پێکهاتووە.

ئەو ئاگرەی ئەم کتێبە باسی دەکات، ئاگری ئاسمیلەکردنە. حەلیم یوسف خۆی دەخاتە بەر ئەم ئاگرەی ڕۆژ بە ڕۆژ گەرمتر دەبێت و دەنووسێت. به م وتار و هه ڵوێست و نووسین و هەڵسەنگاندنانەی، تیشک دەخاته سەر بارودۆخی نووسین، چاپ، وەرگێڕان، ڕەخنه، سیاسەت و ڕۆشنبیری و هەروەها بە باس کردن لە نموونە و ئەزموونەکانی خۆی، پەوەندیی نێوان ئەدەبیات و کۆمەڵگا دەخاتە بەر چاو.

 ئەو جگە لە خستنەڕووی زانیاریی زۆر لەسەر چالاکی و کەسایەتی و کتێب و ڕووداوەکانی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو، هەوڵ دەدات وێنەی ئەدەبی کوردی لە ڕوانگەی گشتیی ئەدەبی جیهانیدا دیاری بکات. ئەم کتێبە وەها گەشتێکە بە ناو بوارەکانی ئەدەبی کوردیی سەردەمی ئێمەدا، کە هەموو بەشداربووان، ئارەزووی دڵی خۆیانی تێدا دەبینێتەوە. لەبەر ئەوەی زمانێکی سەرگەرمکەر و ناوەڕۆکێکی ڕوون لەگەڵ یەک کۆبوونەتەوە، هەموو خوێنەرێک دەتوانێت بەشێک لەم گەشتە ناوازەیە بێت.

کتێبی دووەم بە ناوی "من کوڕی دوو هەزار و شەشسەد ساڵ تۆز و خۆڵم"، پێکهاتووە لە ٤٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ حەلیم یوسف کە لە کات و بەرواری جیاوازدا ئەنجام دراون.

لەم چاوپێکەوتنانەدا کە لە ماوەی سی ساڵ چالاکیی نووسیندا لەگەڵی کراون، لە ڕێگەی چاوی نووسەرێکەوە (کە چ بە بەرهەمەکانی و چ بە بەشداریی تاکەکەسی لە بواری ڕۆشنبیری کوردیدا چالاک بووە)، مرۆڤ بە وردی هەڵسەنگاندنی گرنگترین ڕووداوە ئەدەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بواری ڕۆشنبیریی کورد دێتە بەرچاوی.

 خوێنەرانی ئەم کتێبە دەتوانن سەبارەت بە تێڕوانینی گشتی بۆ ئەدەبی کوردی، زانیاریی گرنگ وەربگرن. هەروەها دەتوانن هەموو وردەکارییەکانی ژیانی حەلیم یوسف و بەرهەمەکانی و بۆچوون و شرۆڤەکانی بزانن.

٤٠ چاوپێکەوتن، هەوڵدان بۆ کردنەوەی ٤٠ دەرگا و سەدان پەنجەرە لەبەردەم ئەدەبیاتی کوردیدایە. ئەدەبیاتێک کە لە نێو دیوارەکانی قەدەغەکردن و ستەم و جینۆسایددا گیری خواردووە.

KURDŞOP
850 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!