پەیوەندیی نێوان سەماکردن و تەندروستی

به‌پێی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان، سه‌ماکردن یه‌کێکه‌ له‌و ڕێگایانه‌ی که‌ ڕێگری له‌ پیربوونی پێشوه‌خته‌ ده‌کات و وا ده‌کات مرۆڤ به‌ گه‌نجی بمێنێته‌وه‌، جا گرینگ نییه‌ ئه‌و سه‌مایه‌ی ده‌کرێت پڕۆفیشناڵانه‌ بێت یان نا، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ ڕۆژانه‌ یان هەفتانە بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌ما بکات.

ڕۆژان سۆفیزادە

 

سەما زمانێکی جیھانییە و بە به‌شێک لە ھونەر پێناسە دەکرێت؛ لەم ژیانە پڕ لە ئاڵۆزییەی ئەمڕۆدا، ئەوە سەمایە کە دەتوانێت بمانخاتە دۆخێکەوە تاکوو جوانیمان بیر نەچێتەوە؛ سەما زمانی جەستەیە و یەکێکە لە کۆنترین هونەرەکان؛ سەما گێڕانەوەی چیرۆکە و هەڵگری پەیامی تایبەتی خۆیەتی. سەما له‌ چوار جۆرى سه‌ره‌کى پێک هاتووە کە بریتییە لە: "سه‌ماى وه‌رزشى، سه‌ماى خۆشى، سه‌ماى هونه‌رى و سه‌ماى ته‌عبیرى."

سه‌ماکردن وه‌ک ڕاهێنانی وه‌رزشی وایه‌، ئاسانترە‌ و چێژی لێ ده‌بینرێت و ته‌نیا پێویستی به‌ گۆرانی و میوزیکێکی تایبەت ھەیە‌. بەو شێوەیە ھەستی شادی و دڵخۆشی بە مرۆڤەکان دەبەخشێت، ڕۆح دەکات بە باڵندە و بە ئاسماندا دەیگەڕێنێت.

مرۆڤەکان لە بۆنە و ئاھەنگەکاندا سەما دەکەن تاکوو ھەستی دڵخۆشیی خۆیان دەرببڕن یاخود بۆ خۆشکردنی کات، کاتبەسەربردن یان بۆ ئارامکردنەوەی باری دەروونیی خۆیان سەما دەکەن، یانیش دوای بەدەستھێنانی ھەر سەرکەوتنێک بە سەماکردن ھەستی دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن.

"مارادۆنا" یەکێک بوو لەو یاریزانانەی تۆپی پێ کە سەمای ئەرجەنتینیی بردە نێو یاریی تۆپی پێوە و لە دوای ھەر سەرکەوتنێک، لەنێو گۆڕەپانی یاریدا دەستی دەکرد بە سەماکردن و دڵخۆشیی خۆی دەردەبڕی.

ئەو سه‌مایانه‌ى کە مێژوویان هه‌یه‌ بریتین لە: "سەمای بالێ، سامبا، دەبکە و ھەڵپەڕکێی کوردی" کە ھەڵپەڕکێ یان گۆڤەند سەمای کۆنی نەتەوەی کوردە. "له‌یلا به‌درخان" یەکەمین کچی کورد بوو کە ناوی چووە نێو ڕیزی سەماکەرە جیھانییەکانەوە؛ "لەیلا" له مێژووی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورددا یه‌که‌مین کچی کورده‌ که‌ له بواری هونه‌ری سەمادا ده‌رکه‌وتووه‌.

کاریگەریی سەماکردن لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ

ئه‌وه‌ی کە ئێستا له‌نێو کۆمەڵگەکاندا زۆر مشتومڕی له‌سه‌رە، زوو پیربوونی تاکەکانە، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌ به‌ دیارده‌‌ و پسپۆڕانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ توێژینه‌وه‌ی زۆریان کردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ چه‌ند ده‌رەنجامێک:

به‌پێی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان، سه‌ماکردن یه‌کێکه‌ له‌و ڕێگایانه‌ی که‌ ڕێگری له‌ پیربوونی پێشوه‌خته‌ ده‌کات و وا ده‌کات مرۆڤ به‌ گه‌نجی بمێنێته‌وه‌، جا گرینگ نییه‌ ئه‌و سه‌مایه‌ی ده‌کرێت پڕۆفیشناڵانه‌ بێت یان نا، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ ڕۆژانه‌ یان هەفتانە بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌ما بکات.

سەماکردن ڕێژەی زیرەکی و تەمەن زۆر دەکات. ئەو چالاکییە جەستەییەی کە لە ئەنجامی سەماکردندا ڕوو دەدات، کاریگەریی پۆزەتڤی لەسەر ئەو بەشەی مێشک هەیە کە هەستی بەرپرسیاریەتی زۆر دەکات و دژی پیربوونە.

سه‌ماکردن وه‌ک ڕاهێنانی وه‌رزشی سوودی هه‌یه‌، چونکه‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی له‌ش له‌ جووڵه‌دان و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری؛ هەروەها مێشک ده‌حه‌سێنێته‌وه‌ و به ‌دوورى ده‌کات له‌ بیرکردنه‌وه‌ی خراپ‌ و خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێ.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکان ده‌رکه‌وتووه‌، سه‌ماکردن باشترین کارە‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون بە نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و بەدواخستنی مردن‌، توانای یادەوەریی مێشک زیاد دەکات، گوشاری دەروونی کەم دەکاتەوە، ڕێگری لە خەمۆکی دەکات، پارێزەری دڵە، ھاوسەنگیی لەش دەپارێزێت، تووڕەبوون کۆنترۆڵ دەکات، ئێسکەکان بەھێز دەکات و ڕێگری لە پووکانەوەیان دەکات و ماسوولکەکانی جەستەش بەھێز دەکات.

گوێگرتن لە میوزیکی سەما و سەماکردن ھۆرمۆنەکانی گوشار کەم دەکاتەوە؛ هەروەها لە کاتی سەماکردندا بڕێکی زۆرتری کالێری دەسووتێندرێت. لە بەتەمەنەکاندا سەماکردن ڕێگە لە تێکچوونی باڵانسی جەستە دەگرێت و دەبێتە هۆی ئاسوودەیی و چێژێکی تایبەتی هونەری بە دەروونی مرۆڤ دەبەخشێت.

بەهۆی ئەوەی کە لە کاتی ئەنجامدانی سەمادا بەشی هەرەزۆری ماسوولکەکانی جەستە دەجووڵێن، وەک جۆرێک لە وەرزشیش سوودی بۆ ئەندامانی جەستە هەیە و ئەوانەی ئەنجامی دەدەن دەبنە خاوەنی جەستەیەکی ڕێک.

سەماکردن لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و لەو نەخۆشخانانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دروست کراون بە ئاستی جیاواز پەرەی سەندووە؛ لەو نەخۆشخانانە ئەو نەخۆشانەی وەردەگیرێن کە نیشانەی کەمی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە و لەلایەن پزیشک و کارمەند و پەرستارانەوە بە سەما و جووڵە خاوەکانی وەرزشی بە مەبەستی "بەرزکردنەوەی ورەی نەخۆشەکان و کەمکردنەوەی گرژی" پێشوازییان لێ دەکرێت و ئەمەش کاریگەرییەکی باشی لەسەر باری دەروونیی نەخۆشەکان ھەبووە و تەندرووستییانی بەرەو باشبوون بردووە.

KURDŞOP
452 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!