سوودە تەندروستییەکانی ڕازیانە

گیای ڕازیانە لە کۆنەوە تاوەکوو ئێستاش لە لایەن کوردەوە وەک گیایەکی دەرمانی و خۆراکی سەیر کراوە و سوودی لێ وەرگیراوە. ڕازیانە گیایەکی بۆنخۆشە و سوودە تەندروستییەکانی زۆرن.

 

هانی مورتەزا

 

ڕازیانە یەکێکە لەو گیا خۆڕسکانەیە کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا هەیە و دەڕوێت. لە ناوچە بەرزایی و نزماییەکانیشدا دەڕوێت و توانای خۆگونجاندنێکی باشی لەگەڵ سروشتی دەورووبەری هەیە. گیایەکی یەک ساڵەیە؛ گەڵای دەزولەییە و ڕەنگی سەوزێکی کاڵە؛ لە کۆتایی لقەکانی گوڵێکی چەتریی ڕەنگ زەرد دەردەکات و لە شێوەی سەوزەی کەرەوزدایە کە سەوزەیەکی بەسوود و گرنگە.

گیای ڕازیانە لە کۆنەوە تاوەکوو ئێستاش لە لایەن کوردەوە وەک گیایەکی دەرمانی و خۆراکی سەیر کراوە و سوودی لێ وەرگیراوە. ڕازیانە گیایەکی بۆنخۆشە و سوودە تەندروستییەکانی زۆرن.

گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی ڕازیانە

 

١- ڕازیانە یەکێکە لەو گیایانەی چەندین ڤیتامین لە خۆ دەگرێت وەک: ( ڤیتامین E , A , C , B1 , B2 , B3) و هەریەکە لە کانزاکانی پۆتاسیۆم، زینک، ئاسن، کالیسیۆم، مەنگەنیز، و چەندین ماددەی کانزای تر لە خۆ دەگرێت.

٢- رازیانە کاریگەری و ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت بۆ بەهێز کردنی سیستەمی بەرگریی لەش.

٣- گرنگیی زۆری هەیە، لە بەکارهێنانی بۆ چارەسەر لە بەرانبەر نەخۆشییە درمییەکاندا وەک (قورگێشە، کۆکە، هەڵامەت، سینگێشە).

٤- ڕازیانە یارمەتیی گەدە دەدات و وا دەکات زیاتر گەدە چالاک بێت.

٥- ڕازیانە بۆ ئەو خانمانەی شیر دەدەن گرنگییەکی زۆری هەیە و خواردنی دەبێتە هۆی زیاد بوونی شیری دایکان.

٦- ڕازیانە یارمەتیدەرێکی گرنگی کەمکردنەوەی نەخۆشیی قۆڵۆنە و غازاتی سک ناهێڵێت.

٧- ڕازیانە ڕۆڵی هەیە لە دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خوێن و خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.

٨- خواردنی کەوچکێکی کوپ لە ڕازیانە لە دوای ژەمە خۆراکییەکاندا هاندەرە بۆ هەرسکردنی خۆراک و بۆنی هەناسەش خۆش دەکات و توانای هەناسەدانیش باشتر دەکات.

٩-  100 گرام ڕازیانە نزیکەی 40 گرام ڕیشاڵی لێ پێکدێت کە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە دابەزاندن وکەم کردنەوەی کێشی لەش و دابەزاندنی کۆلستڕۆڵ.

١٠- ڕازیانە یارمەتیدەرێکی باشی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی لەشی مرۆڤە.

١١- ڕازیەنە سوودی هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ.

١٢- ڕازیانە زۆر بەسوودە بۆ خانمان، بەتایبەتیش بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە، ڕێکخستنی سووڕی مانگانە، و خۆپاراستن لە نیشانەکانی کیسی هێلکەدان، کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی تەمەنی پیری.

١٣- ڕازیانە کاریگەرە لەسەر کەمکردنەوەی ڕەقبوونی جومگەکان و نەهێشتنی ئازاری سەوەفان و بەتایبەتیش سەوەفانی ئەژنۆ.

١٤- بۆ کەمکردنەوەی ئازار لە منداڵاندا بەسوودە و بەتایبەتیش لە کاتی بریندار بوون.

١٥- خواردنی ڕازیانە بۆ زۆربەی تەمەنەکان گونجاوە و بەتایبەتیش خانمان و پیاوان.

١٦ - ڕازیانە ماددەی دژە ئۆکسانیش لە خۆدەگرێت کە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە بۆ لەش.

١٧- ڕازیانە دەبێتە هۆی ڕاماڵینی ماددەی زیانبەخش لە ڕیخۆڵەدا.

١٨- خواردنی ڕازیانە بە شێوەی تەندروست کاریگەریی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی قەبزی.

١٩- ڕازیانە دەبێتە هۆی خاو کردنەوەی دەمارەکان و توانای تەرکیز کردن باش دەکات.

٢٠- خواردنی ڕازیانە دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە چرچبوون و مانەوەی بە جوانی.

بەکارهێنانی ڕازیانە بە شێوازی زانستیانە و باش لە هەندێک حاڵەتدا پێویستی بە ڕا و بۆچوونی دکتۆر هەیە؛ بەتایبەتی بەکارهێنانی بۆ منداڵان.

دەکرێت چەند ڕێگایەکی باش و تەندروست بەکار بێت بۆ دروستکردنی ڕازیانە و خواردنی وەک :

یەک تا دوو کەوچک دەنکەی ڕازیانە، کەمێک هەنگوین، یەک لیوان ئاو تێکەڵ بکرێ و دواتر بخورێتەوە.

یان ڕازیانەی هاڕاو ئاوی کوڵاوی بەسەردا بکرێت و جێ بهێڵدرێت  بۆ ماوەی ١٥ خولەک، دواتر دەپاڵێورێ و دەخورێتەوە. دەشکرێ کڵۆیەک قەند یاخود هەنگوینی تێکەڵ بکرێ.

ڕازیانە جۆری دیکەی هەیە و وشک دەکرێتەوە و زەیتی لێ دەردەهێنرێت (زەیتی ڕازیانە).

 

 

KURDŞOP
1078 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!