چەند ڕاستییەک لەسەر خەوتن

مرۆڤی پێگەیشتوو پێویستی بە” ٦” بۆ “٨ “کاتژمێر خەو هەیە بە درێژایی شەو. زوو هەستان لە خەو و چوونە بەر خۆر پەیامێکە لە مێشکەوە دێت بۆ جەستە و وا دەکات کە چالاکییەکانی جەستە زیاد بکەن. هەروەها وەستان لەبەر خۆر ڕێژەی میلاتۆنینیش بەرز دەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ ئەوەی شەوان بە ئارامی بخەویت. کاتی خەوتنی هەر کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، چونکە جەستەی ئێمە کاتژمێرێکی هەیە کە سووڕی خەو کۆنتڕۆڵ دەکات.

 

-کازیوە ڕەشی

 

خەو یان خەوتن شێوازێکی پشوو وەرگرتنی ھەموو ئەندامەکانی لەشە بەتایبەتی مێشک. خەوتن بۆ ھەموو زیندەوەران گرینگ و پێویستە. خەوتن نەک تەنھا مێشک بەڵکوو کاریگەریی لەسەر هەموو زیندەچالاکییەکان ھەیە. ئەوە سەلمێنراوە کە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی خراپ دەخەون مێشک و جەستەیان بە گشتی لاواز و بێ وزە دەبێت. بەپێچەوانەوە ئەو کەسانەی شێوازێکی باشی خەوتن پەیڕەو دەکەن، پڕ وزەن و مێشکیان زۆر بە باشی کار دەکات و چالاکە.

بە شێوەیەکی گشتی دوو شێوازی خەوتن هەیە

یەکەم- شێوازی خەوتنی ئاسایی: ئەو شێوازە خەوتنەیە کە ئەنجام دەدرێت تەنھا لە شەواندا ھەتا خۆر ھەڵاتن کە باشترین مەودای ئەم جۆرە خەوە ٩ی شەو بۆ ٧–٨ی بەیانییە.

دووەم-شێوازی دابەشکاریی خەوتن: ئەو شێوازە خەوتنەیە کە دابەش دەکرێت بەسەر ڕۆژەکەدا واتە ٢٤ کاتژمێر.

خەوتن بە ئەندازەی خواردن و هەناسەدان گرنگە بۆ جەستە، کەمبوونەوەی خەوی شەوانە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی چەندین کێشە وەک قەلەقی،خەمۆکی، بەرزیی فشاری خوێن و .... جگە لە کاتی خەوەکە چۆنیەتی خەوتنەکەش گرنگییەکی زۆری هەیە.

مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە چەند کاتژمێر خەو هەیە؟

مرۆڤی پێگەیشتوو پێویستی بە” ٦” بۆ “٨ “کاتژمێر خەو هەیە بە درێژایی شەو. زوو هەستان لە خەو و چوونە بەر خۆر پەیامێکە لە مێشکەوە دێت بۆ جەستە و وا دەکات کە چالاکییەکانی جەستە زیاد بکەن. هەروەها وەستان لەبەر خۆر ڕێژەی میلاتۆنینیش بەرز دەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ ئەوەی شەوان بە ئارامی بخەویت. کاتی خەوتنی هەر کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، چونکە جەستەی ئێمە کاتژمێرێکی هەیە کە سووڕی خەو کۆنتڕۆڵ دەکات.

کاتی ئاڵتوونیی خەوتن لە نێوان ١٠ی شەو تاکوو ٢ی بەرەبەیانە. باشترە ئەم کاتە لە دەست نەدەیت و تێیدا خەوتبیت، پێویست دەکات بەیانیان زوو لە خەو هەستیت تاکوو بتوانیت شەوان زووتر بخەویت.

هەندێک خووی خراپ هەیە کە وا دەکات شەوان بە ئارامی و ئاسوودەیی نەخەوی وەک

١- پێش خەوتن ئاوی زۆر مەخۆرەوە، چونکە خواردنەوەی ئاوی زۆر دەبێتە هۆی خەبەرکردنەوەت چەند جارێک لە شەودا بەهۆی زۆربوونی رێژەی میز لە میزەڵاندا.

٢- لە پێناو هەبوونی خەوێکی باشتر لە شەودا، وا باشە بە رۆژ نەخەویت، جگە لەمەش وا باشە هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بچیتە سەر جێگا و هەوڵ بدە رۆتینێک بۆ خەوتن دروست بکەیت. چونکە ئەگەر هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بخەویت ئەوا مێشکت رادێت بەوەی کە شەوان لە کاتی خۆیدا خەوی لێبکەوێت و بەیانیانیش لە کاتی خۆیدا خەبەرت بێتەوە.

٣- پێویستە یەک کاتژمێر پێش خەوتن هیچ جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی لە جۆری مۆبایل و لاپتۆپ بەکارنەهێنیت. ئەو تیشکەی لە شاشەی مۆبایل و لاپتۆپەوە دەردەچێت دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک کەمتر هۆڕمۆنی "مێلاتۆنین" کە بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی خەو دەربدات، ئەمەش وا دەکات مێشکت بە ئاگایی بمێنێتەوە و بە ئاسانی خەوت لێنەکەوێت. بۆیە پێویستە شەوان پێش خەوتن مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکارنەهێنرێت. ئەگەر بەکاریش هێنرا، گرنگە ڕێژەی ڕووناکیی شاشەکەی کەم بکرێتەوە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

٤- خەوتن بە گەدەیەکی پڕ لە خواردن و قورسەوە دەبێتە هۆی تێکدانی سووڕی خەو، ئەمە جگە لەوەی لە هەمان کاتیشدا دەبێتە هۆی قەڵەوبوون. بۆیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش خەوتن بە هیچ شێوەیەک خواردن و نانی قورس نەخۆیت، بە واتایەکی تر پێویستە نان خواردنی ئێوارە لەگەڵ کاتی خەوتن “٢”کاتژمێر مەودا هەبێت لەنێوانیاندا.

٥- وەرزشکردنی ڕۆژانە سوودی زۆری جەستەیی و دەروونیی بۆ مرۆڤ هەیە و هەموو مرۆڤێک لە پێناو هەبوونی ژیانێکی تەندروست پێویستە رۆژانە وەرزش بکات، بەڵام وەرزش کردن پێش خەوتن دەبێتە هۆی نائارامی و خەو زڕان.

٦- ئەگەر قاچەکانت سەرمایان ببێت لە زستاندا، ئەوا ناتوانیت بە ئاسانی خەوت لێبکەوێت. باشترین چارەسەر بۆ ئەمەش لەپێکردنی گۆرەوییە، چونکە گۆرەوی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای قاچ، سەرئەنجام پلەی گەرمیی جەستە دادەبەزێت بەراورد بە قاچەکان، بەمەش پرۆسەی خەولێکەوتن خێراتر دەبێت.

٧- قاوە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کافئینی تێدایە، ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی چالاکیی مێشک و بەئاگا هێشتنەوەی، بۆیە پێویستە چوار کاتژمێر پێش خەوتن قاوە نەخۆیتەوە.

٨- هەوڵ بدە شێوەی خەوتنەکەت لەسەر جێگا بە شێوەیەک بێت کە نەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و ناڕەحەتی لە پشت و مل و شانەکانتدا. بۆ ئەوەی لە دوای هەستانت لە خەو تووشی ئازاری مل و شانەکان نەبیت، هەروەها وا باشترە لەسەر لا بخەویت وەک لەسەر پشت یان سک.

زیانەکانی زۆر خەوتن چیین؟

خەو یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی ژیانی هەر مرۆڤێک و دەبێ لە ماوەی شەو و رۆژدا “٦ “بۆ “٨” کاتژمێر بخەوین بۆ ئەوەی جەستە پشوو بدات و خۆی بەهێز بکاتەوە. بەڵام زیادەڕۆیی لە خەودا وەکوو هەر چەشنە زیادەڕۆییەک زیانی هەیە. دیارترین ئەو زیانانەی بەهۆی زۆر خەوتن تووشی دەبین ئەمانەن:

شەکرە: لەنێوان زۆر خەوتن و شەکرەدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ بوونی هەیە و توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەم کەم خەوتن و هەم زۆر خەوتن دەتوانێ رێگە بۆ تووشبوون بە شەکرە خۆش بکات. هەروەها زیانی خەوی زۆر هاوشێوەی کێشەی وەرنەگرتنی ئانسۆلینەوە لەلایەن جەستەوە و ئەمەش پرۆسەی مژین و بەرهەمهێنانی شەکر ئاڵۆز دەکات.

سەر ئێشە: هەندێک کەس زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن و بەگشتی ئەمە لە کۆتاییەکانی هەفتە و رۆژانی پشوودا زیاترە و توێژەران لەسەر ئەو باوەڕن ئەم سەر ئێشەیە دەتوانێ دەرئەنجامی خەوی زۆر بێت و هۆکارەکەشی ڕادەی سێرۆتۆنین لە مێشکدایە و ئەو کەسانە لە ڕۆژدا زۆر دەخەون و خەوی شەویان تێک دەچێت، بە ئەگەری زۆر بەیانیان تووشی سەرئێشە دەبن.

ئاوسان: خەوتنی لەڕادەبەدەر دەتوانێ بۆ بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆڵ زەختێکی زۆر بخاتە سەر جەستە. بڕێکی کەم کۆرتیزۆڵ دەتوانێ ڕۆڵێکی باش لە سیستمی بەرگریدا بگێڕێت بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر لەم مادەیە لە خوێندا بێت، جەستە تووشی ئاوسان دەبێت.

خەمۆکی: سێرۆتۆنین مادەیەکی کیمیاییە کە هەستێکی خۆش بە مێشک دەبەخشێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەرئەنجامی خەوتنی لەڕادەبەدەرە و ئەگەر سێرۆتۆنینی جەستە تووشی ئاڵۆزی بێت، لەوانەیە خەمۆکیی لێ بکەوێتەوە.

KURDŞOP
998 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!