قەڵەوی چییە؟ هۆکار و چارەسەرەکانی

قەڵەوی یان زیادبوونی کێش دۆخێکە کە تێیدا چەوریی زیادە لە لەشدا کۆدەبێتەوە؛ بە شێوەیەک کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر باری تەندروستیمان جێدەهێڵێت و مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات. قەڵەوی تەنها شێوەی لاشەمان تێک نادات، بەڵکوو زیانی گەورە بە ئەندامەکانی جەستەمان دەگەیەنێت.

 

-کازیوە ڕەشی


 

چۆن بزانین کێشی جەستەمان زیادە؟

دەتوانین دیاری بکەین کێشی جەستەمان ئاساییە یان زیادە یان قەڵەوییە، ئەویش لە ڕێگەی ئەم هاوکێشەیەوە: "کێش دابەشی دووجای باڵا بە مەتر”؛ ئەگەر ئەنجامی هاوکێشەکە لە نێوان ١٨-٢٤ بوو ئەوا کێشی جەستەت ئاساییە، ئەگەر ئەنجامی هاوکێشەکە لە  نێوان ٢٥-٢٩ بوو ئەوا کێشت زیادە و ئەگەر ئەنجامەکە لە نێوان” ٣٠-٣٩ “بوو ئەوە قەڵەوییە.

هۆکارەکانی قەڵەوی چیین؟

وەرگرتنی بڕە وزە (کالۆری) زیاتر لەوەی ڕۆژانە لە چالاکییەکان رۆژانەماندا بەکاری دەهێنین هۆکاری سەرەکییە بۆ قەڵەوی. بەپێی کات ئەم بڕە وزە زیادەیە کۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەوی جگە لەوەش کۆمەڵێک هۆکاری تر هەن کە دەبنە هۆی قەڵەوی و کێش زیادی:

١-بۆماوەیی یان ویراسی و پێشینەی خێزانی، ھەندێک لەو کەسانەی کێشیان زیادە ھۆکارەکەی بۆماوەییە، کە بە شێوەیەکی بۆماوەیی بۆیان دەگوازرێتەوە‌ و کار دەکاتە سەر ڕێژەی ھۆرمۆنەکان و حاڵەتی ھەرسکردنی خۆراک و بڕی خواردنی خۆراک.

٢-زۆر خواردن و جۆری خواردن یان خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدایە وەک برنج و نانی سپی.

٣-کۆمەڵێک دەرمان کە دەبنە ھۆی قەڵەوی، وەک دەرمانەکانی: دژەخەمۆکییەکان، پەرکەم، ھەندێک دەرمانی شەکرە و بەرزیی پەستان، کۆرتیکۆستیرۆیدەکان و ئەو دەرمانانەی بۆ ڕێگریکردن له‌ منداڵبوون بەکاردێن.

٤-شێواز و جۆری ژیان یان کەمیی جووڵە و وەرزش نەکردن.

٥-تێکچوونی حاڵەتی دەروونی. ھەندێک کەس کاتێک توشی خەمۆکی یا سترێس و دڵەراوکێ دەبن، پەنا دەبەنە بەر زۆر خواردن بەمەش کێشی لەشیان زیاد دەکات.

٦- دووگیانی: زۆربەی ئەو ئافرەتانەی دووگیان دەبن کێشیان زیاد دەکات و دوای منداڵبوونەکەش کێشیان ناگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی، بۆیە توشی قەڵەوی دەبن.

٧-نەبوونی خەوی پێویست، کە دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکانتدا کە وادەکات زیاتر هەست بەبرسێتی بکەیت و حەز لە خواردنی زۆر بکەیت.

 

 

ئەو نەخۆشیانە چیین کە بە هۆی قەڵەوییەوە تووشی دەبین؟

 

نەخۆشییەکانی دڵ:

بە دابەزاندنی تەنها “٥ کیلۆ” لە کێش، مەترسییەکانی سەر دڵ کەمتر دەبێتەوە لە دۆخی پێشتری.

 

نەخۆشیی شەکرەی جۆری ٢:

بەھۆی پەیداکردنی بەرگری دژی ھۆرمۆنی ئینسۆلین کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنی باڵانسی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، بە پەیداکردنی بەرگری لە لایەن خانەکانەوە دژی ئینسۆلین، باڵانسی شەکر لە خوێندا تێک دەچێت.

نەخۆشیی شێرپەنجە: 

قەڵەوی ئەگەری توشبوون بە کۆمەڵێک لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە زیاد دەکات، لەوانە: شێرپەنجەکانی “سورێنچک، پەنکریاس، کۆڵۆن، ڕێکە، ناوپۆشی منداڵدان، گورچیلە، زراو و مەمک لە ئافرەتی سەروو تەمەنی نائومێدبوون”؛ بە تایبەت ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە چەوریی ورگیان زۆرە.

 

هەوکردنی جومگە: 

زیاد بوونی کێش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوونی ئازار و هەوکردنی درێژخایەن لە جومگەی ئەژنۆدا. ئەمە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن و زیادبوونی کێشدا هەوکردن و ئازار زیاد دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمیی جووڵە و زیاتر بوونی قەڵەوی. هەروەها قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازیی ماسولکە و تێکدانی هاوسەنگیی لەش لەکاتی جووڵەدا.

 

چەوریی ناو جگەر و هەوکردنی جگەر: 

قەڵەوی و زیاد بوونی ڕێژەی چەوری لە خوێندا، دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوریی ناو جگەر، لەبەر ئەوە یەکەم چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە دابەزاندنی کێشە. ئەگەر ئەم کۆبوونەوەی چەورییە درێژ خایەن بێت، دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و بە مۆم بوونی' کە ئەمەش بارێکی مەترسیدارە و کوشندەیە ئەگەر بەردەوام بێت.

چۆن قەڵەوی چارەسەر دەکرێت؟

‌سەرەکیترین چارەسەر بۆ قەڵەوی بریتییە لە ویستت بۆ دابەزاندنی کێش، لەگەڵ ئەوەش کۆمەڵێک ڕێگای تر هەن بۆ دابەزاندنی کێش :

یەکەم: گۆڕینی شێوازی ژیان و پابەندبوون بەشێوازی تایبەتمەندی خۆراک بۆ دابەزاندنی کێش؛ ئەمە زیادکردنی چالاکیی ڕۆژانە دەگرێتەوە لەگەڵ ڕاهێنانی تایبەت و ڕێکخستنی خۆراکەکان لەلایەن پزیشکەوە.

دووەم: بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی و ڕێکخستنەوەی خۆراک لەگەڵیدا، بەڵام دەبێ راوێژ بە پزیشکی پسپۆر بکرێت.

سێیەم: بەکارهێنانی نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی، هەندێک لە نەخۆشەکان سوود لە دوو ڕێگای پێشتر نابینن و پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوییەکەیان، ئێستا نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی زۆر پێشکەوتووە و زۆربەی ئەو لێکەوتە و کەمووکوڕیانەی پێشتر هەیبوو چارەسەر کراوە.

 

 

KURDŞOP
1300 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!