هەڵوەرینی قژ، هۆکار و چارەسەرەکانی

"گرفتەکانی قژ و کێشەی هەڵوەرینی قژ" یەکێکە لە باوترین کێشەکان کە ڕووبەڕووی زۆربەی خانمان و پیاوان دەبێتەوە. لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیان، لەهەموو سەردەمێک و هەموو تەمەنێک بە تایبەت لە تەمەنی ناوەندی "٢٠-٤٠" ساڵ یان "٢٥-٥٠" ساڵیدا، دەکرێ ئەم گرفتە ڕووبەڕوومان ببێتەوە.


 

-کازیوە ڕەشی


ئەگەر ڕۆژانە خانمان یان پیاوان "٥٠-١٠٠" تاڵ لە قژیان بوەرێت ئەوە ئاساییە و بۆ ئەوانەی قژیان درێژە تا "١٥٠" تاڵیش بە ئاسایی دادەنرێت. بەڵام ئەگەر قژ وەرینەکە لەو ڕێژەیە زیاتر بوو و تێبینی کرا کە قژەکە تەنک بووە، ئەو کاتە پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بکرێت و هۆکاری وەرینی قژەکە دیاری بکرێت و بە دوای چارەسەری گوونجاو بگەڕێین بۆ ئەم گرفتە.

چۆن بزانین قژ هەڵوەرین پێویستی بە چارەسەرە؟

کاتێک کە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەکەین لەو کاتەدا پزیشک تێست بۆ قژی نەخۆشەکە دەکات، کە دەبێت ئەو کەسە قژی تازە شووشتبێت. ئەو کات پزیشک ئەو بەشانەی بێخی قژی دەپشکنێت، بەتایبەت بەشی پێشەوەی سەر یان ناوەڕاستی سەر بەدەست بە شێوەیەکی هەڕەمەکی "٤٠" تاڵ لە قژی کەسەکە دەگرێت و  ڕای دەکێشێت ئەگەر لەو "٤٠" تاڵە "٤" تاڵ هاتە دەرەوە ئەوا کەسەکە قژی هەڵدەوەرێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو ئەوا ئاساییە بە قژ هەڵوەرین هەژمار ناکرێت.

هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین چیین؟

١- "بۆماوەیی" ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە هەڵوەرینى قژدا بەتایبەت لە پیاواند، ئەو کەسانەى هەیە لە خێزانەکانیاندا قژڕووتانەوە هەیە، ڕووبەڕووی گرفتی هەڵوەرینی قژ دەبنەوە.

٢- زۆر کات خانمان دوای منداڵبوون تووشی هەڵوەرینی قژ دەبن و مووەکانان زۆرتر دەوەرن. واتا لەکاتی "دووگیانبووندا" قژ هەڵناوەرێت، تێکچوونی هۆرمۆنەکان بەتایبەت هۆرمۆنی"ئەندرۆجین" لە کاتی دووگیانیدا هۆکارێکی گرنگە بۆ هەڵوەرینی قژ دوای منداڵبوون. هەروەها زۆری و کەمیی هۆرمۆنی "سایرۆید"ی  غودەی دەرەکیش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

٣- "کەمیی ئاسن" دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، بۆیە ئەگەر کەسێک ڕێژەی ئاسن لە جەستەیدا کەم بێت پێویستە لە ڕێگای پزیشکەوە چارەسەر وەربگرێ چ بە دەرمان بێت یان خۆراک.

٤- بەکارهێنانی "بۆیەی قژ" دەبێتە هۆی لاوازکردنی تاڵەکانی قژ و ڕەگ و قەدى تاڵە مووەکە دەشکێنێت، بۆیە پێویستە بە تایبەت خانمان ئەگەر ڕووبەڕووی ئەم گرفتە بوونەوە بۆیەی قژ بەکارنەهێنن یان ماوەی بەکارهێنانی بۆیەکە بۆ قژ ماوەیەکی دوور لەیەکتر بێت یان بەکارهێنانی "ئوتو" بۆ خاوکردنەوەی قژ و "موجەففە" بۆ وشککردنەوەی قژ ئەنجامەکەی لاوازبوون و سووتانی تاڵەکانی قژە، بۆ ئەوەش پێویستە زۆر بەکارنەهێنرێن.

٥- بەکارهێنانی "کرێم و جێڵ" بۆ قژ کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەڵوەرینی قژ هەیە بە تایبەت لە پیاواندا کە زیاتر جێڵ و سپرای قژ بەکاردەهێنن. ئەگەر ئەوە زۆر دووبارە ببێتەوە کاریگەریی لەسەر لاواز بوونی تاڵەکانی قژ و هەڵوەرینی دەبێت.

٦- ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن و ئەو خۆراکانە کەم دەخۆن کە "پرۆتین و ترشی ئۆمیگا سێ" لەپێکهاتەیاندا هەیە ئەوە تاڵەکانی قژیان لاواز دەبێت و کێشەی هەڵوەرینی قژیان دەبێت. ئەگەر ڕێجیم بکرێت ئەوە پێویستە بزانیت چ جۆرە خۆراکێک دەخۆیت و چی ناخۆیت .

٧- ڕۆژانە "شۆردنی قژ" یەکێکە لە هەڵە باوەکان کە هەندێک کەس ئەنجامی دەدەن، باشتر وایە هەفتەی دوو جار قژ بە شامپۆی تایبەت و ئاوی شلەتێن خاوێن بکرێتەوە .

٨- تووشبوون بە "هەستیاریی پێست" هۆکارێکی دیکەی هەڵوەرین و لاوازبوونی تاڵەکانی قژە چونکە کاتێک تووشی هەستیاری پێست دەبیت ئەوە خوێن و پێکهاتە پێویستەکان ناگاتە تاڵە موەکان .

ئەو کەسانەی قژڕووتانەوەی بۆ ماوەییان هەیە بە تایبەت پیاوان بە هیچ شێوەیەک پێویست ناکات دەرمان بەکاربێنن بۆ چارەسەر و ڕوواندنەوەى قژیان، چونکە ئەو کەسانە تەنها بە چاندنەوەى موو چارەسەریان بۆ دەکرێت و هیچ چارەسەرێکی تریان نییە. بۆ ڕوواندنەوەی قژ تاڵە مووەکان لە بەشی پشتەوەی سەر یان لە تەنیشتەکانی وەردەگیرێت، لەبەر ئەوەى تاڵە مووەکانی ئەو بەشە کەمتر هەستیارە بە هۆڕمۆنی ستیرۆید، هاوکات ئەو بەشەى سەر پڕترە لەبەشەکانی تری سەر.

 باشترین تەمەن بۆ چاندنی موو لە دوای تەمەنی"٣٠" ساڵیەوەیە، باشتریش وایە هەڵوەرینی قژی کەسەکە وەستابێت، چونکە ئەگەر وانەبێت ئەگەر چاندنەوەى قژیشی بۆ بکرێت ڕەنگە بەهۆی وەرینی قژەکەیەوە ئەو بڕە قژەشی کە بۆ کەسەکە چاندراوە بووەرێت لەگەڵیدا.

کۆمەڵێک ڤیتامینی بەسوود هەن دەکرێت لە ڕێگەی خۆراک بەدەستیان بهێنین کە یارمەتیی بەهێزبوونی تاڵەکانی قژ دەدەن:

زۆربەی خەڵکی قژێکی تەندرووست دەرکەوتوو بە یەکێک لە نیشانەکانی تەندروستی یان جوانی دادەنێن، بۆیە قژیش هەر وەک هەر بەشێکی تری جەستە پێویستی بە چەندین پێکهاتەی خۆراکی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی گەشە بکات و تەندرووست بێت، کەواتە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی بوونی قژێکی جوان و پڕ بریتییە لە وەرگرتنی بڕی پێویست لە ئەم پێکهاتە خۆراکییانە:

ڤیتامین "A"

هەموو خانەکانی لەش بۆ گەشەکردن پێویستیان بە ڤیتامین A هەیە، کە ئەمەش گەشەی قژ دەگرێتەوە کە خێراترین گەشەی شانەیە لە لەشدا. خۆراکەکانی وەک "پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ و کوولەکە" دەوڵەمەندن بە بێتا کارۆتینەکان کە بەپێی پێویستی لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامینA. ڤیتامین A لە بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەکو "شیر، هێلکە و ماست"یشدا هەیە.

ڤیتامینەکانی "B"

یەکێک لە ناسراوترین ڤیتامینەکان بۆ گەشەی قژ بریتییە لە ڤیتامینەکانی B کە پێیان دەوترێت بایۆتی "biotin"، بایۆتین وەکوو چارەسەرێکی جێگرەوەی قژ هەڵوەرین بەکاردێت. ڤیتامین B یارمەتیی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدەن، کە خڕۆکە سوورەکان ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان بۆ پێستی سەر و سەلکی موو دەگوازنەوە کە ئەوە پڕۆسەیەکی گرینگە بۆ گەشەی قژ، ئەم ڤیتامینە زیاتر لە خۆراکەکانی وەک "دانەوێڵە، بادام، گۆشتی سوور و ماسی"دا دەست دەکەوێت.

ڤیتامین "C"

لەش پێویستی بە ڤیتامین C هەیە بۆ ئەوەی پڕۆتینی کۆلاجین بەرهەم بهێنێت، کە بەشێکی گرنگی پێکهاتەی قژ دەگرێتەوە، هەروەها ڤیتامین C یارمەتیی لەش دەدات ئاسن هەڵبمژێت، کە کانزایەکی گرنگە بۆ گەشەی قژ. گرینگترین سەرچاوەی خۆراکی بۆ وەرگرتنی ڤیتامین C بریتین لە "شلک، بیبەر، میوە مزرەمەنییەکان".

ڤیتامین "D"

کەمبوونی ئەم ڤیتامینە کاریگەریی هەیە و پەیوەستە بە هەڵوەرینی قژەوە، بۆیە وا دادەنرێت ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە پڕبوونی قژدا. لەشی مرۆڤ لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرەوە ڤیتامین D بەرهەم دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژەمی باش هەیە بۆ دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینە کە بریتین لە "ماسیی چەور، قارچک، هێلکە، شیر، ماست".

ڤیتامین "E"

ئەم ڤیتامینە دژە ئۆکسێنێکە کە دژی پەستانی ئۆکسێنەر دەوەستێت و سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەهێزبوونی تاڵەکانی قژ. ئەو کەسانەی قژیان هەڵدەوەرێت دوای وەرگرتنی ڤیتامین E بۆ ماوەی "٨" مانگ گەشەی قژیان بە ڕێژەی "٣٤٫٥٪" زیاددەکات. سەرچاوە باشەکانی ڤیتامین E بریتین لە "گوڵەبەڕۆژە، بادەم، سپێناخ، ئەڤۆکادۆ".

KURDŞOP
867 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!