پەشێوی یان نەخۆشیی دەروونی چییە؟ چ ڕێکارگەلێک هەیە بۆ بەرگیری؟

ئەو شتەی کە لە ناو خەڵکی باوە و بە نەخۆشیی دەماری دەناسرێت، لە ڕاستیدا ئاماژە بە نەخۆشییە دەروونییە سووکەکان وەکوو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ڕاڕایی بوون لە ئاستی خوار و هەندێک لە مەترسییەکان دەکات. بەڵام ئەو نەخۆشییە دەرونییانەی وا کەمتر لە نێو خەڵکی ناسراون، ئەو ئاڵۆزییە بە تەوژمانەن کە لەوانەدا پەیوەندیی نەخۆش لەگەڵ ڕاستییەکانی جیهانی دەورووبەری دەپسێت، "ئێسکیزۆفێڕنی، ئۆتیسم، پارکینسۆن وهتد... لەم جۆرەن".

-ئاسۆ ئەسعەدی

لە چەمکی پزیشکی و زانستیدا، پەشێویی دەماری بریتییە لە ئاڵۆزییە ناسراوەکانی زنجیرەی دەمار، واتا مێشک، مرۆغە و دەمارە بڵاوەکان کە پسپۆڕیی نۆرۆلۆژی لە تەبابەتدا دەگرێتە خۆی و بە کۆی ئەو ئاڵۆزییە کەم و زۆرانەی دەروونی دەوترێت: نەخۆشیی دەروونی.

نەخۆشییە دەروونییەکان، "ئاڵۆزیی هەستەکان و هورووژ، ئاڵۆزیی کردار و هەروەها هزر دەگرێتەوە". نموونەیەک لە ئاڵۆزیی کردار، زۆرچالاکی(ADHD) لە منداڵانە، نموونەی هەستی و هورووژی خەمۆکییە و نموونەی هزریش ڕاڕایی و دڕدۆنگی بوونە.

ئەو شتەی کە لە ناو خەڵکی باوە و بە نەخۆشیی دەماری دەناسرێت، لە ڕاستیدا ئاماژە بە نەخۆشییە دەروونییە سووکەکان وەکوو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ڕاڕایی بوون لە ئاستی خوار و هەندێک لە مەترسییەکان دەکات. بەڵام ئەو نەخۆشییە دەرونییانەی وا کەمتر لە نێو خەڵکی ناسراون، ئەو ئاڵۆزییە بە تەوژمانەن کە لەوانەدا پەیوەندیی نەخۆش لەگەڵ ڕاستییەکانی جیهانی دەورووبەری دەپسێت، "ئێسکیزۆفێڕنی، ئۆتیسم، پارکینسۆن وهتد... لەم جۆرەن".

دڵەڕاوکێ و خەمۆکی باوترین حاڵەتن و هەروەها زۆرترین هۆکاری سەردانی لای پزیشکن.

مێژووی نەخۆشییە دەروونییەکان

سەدان ساڵ کۆمەڵگاکان لەگەڵ ئەو کەسانەی بە ھۆی ئاڵۆزیی دەروونییەوە ئازاریان دەبینی، بە شێوەیەکی دڕندانە دەجووڵانەوە. بیرۆکەیەکی کۆن لە ڕابردوودا هەبوو کە ھۆی نەخۆشییە دەروونییەکانی بۆ شەیتان و ھێزە ژوورسروشتییەکان دەگەڕاندەوە. لە سەردەمی کۆندا بۆ چارەسەری نەخۆشیی دەروونی، جەستەی نەخۆشیان دەخستە ژێر ئازار و لێدان و برسییەتی زۆرەوە تا جێ بە شەیتان لەق بکەن و لە دەروونی کەسەکە ڕاوی بنێن.

زیگمۆند فرۆید، دەمارناس و دامەزرێنەری پەیڕەوی "دەروونشیکاری" لە یەکەمین دەروون ناسانێ بوو کە شێوازێکی نوێی بۆ دەرمانی نەخۆشیی دەروونی خستە ڕوو و دەروونشیکاریی لە سەر ئەم بنەمایە دامەرزاند.

هۆکارەکان

لە ڕاستیدا بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان ناتوانین تەنیا یەک هۆکار پێناسە بکەین، چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتییە. ئەم سێ فاکتەرە هەرکام دەتوانن لە شوێنی خۆیان یەک لە هۆکارەکانی نەخۆشیی دەروونی بن. وەک نموونە لە هەر یەک لەمانە، "بۆماوەیی و ژێنێتیک، کێشەی سەردەمی دووگیانی و زەبر کەوتن لە سەر، لە نموونەی هۆکاری جەستەییە، ناکۆکی و ناتەبایی کە تاک لە دەروونی خۆیدا لەهەمبەر چارەسەری کێشەکان هەیەتی لە هۆکارە دەروونییەکانە و هەروەها کۆی پەیوەندیی تاک لەگەڵ کەسانی دیکە لە چوارچیوەی بنەماڵە، گەڕەک، قوتابخانە و شوێنی کار لە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانن"، هەر کام لەم سێ هۆکارە سەرەکییە کە باسیان لێوە کرا لەسەر یەکتر کاریگەریی بەرامبەریان هەیە.

دەوا دەرمانی

لە چەند دەیەی ڕابردوودا دەواگەلێکی زۆر بە کەڵک بۆ ئەم حاڵەتانە دۆزراوەتەوە، بۆ نموونە دەوای دژە خەمۆکی و دژە دڵەڕاوکێ. بەڵام بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە هەموو کات دەبێ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکدا بێت و لە یەک خولی دەرمانیی تەواودا بەکار ببرێت چونکە بەکارهێنانی جاروبار و ناوەخت هیچ سوودی نابێت و ڕەنگە زیانباریش بێت. کۆی گشتیی دەواکان ناتوانن بە تەواوی چارەسەریی کێشە دەروونییەکان بن و بە یەکجاری لە نێویان بەرن، بەڵام دەتوانن تا ڕادەیەکی زۆر ئاسەوار و کاریگەرییان لەسەر تاک لابەرن و یارمەتیی تاک بدەن کە بتوانێت وەک کەسێکی ئاسایی ژیانی تێپەڕ بکات.

دەروون دەرمانی

کەڵک وەرگرتن لە پەیوەندیی دەروونناس و نەخۆش بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی. لەم ڕەوتەدا بەسەر ئەزموون و ڕووداوەکانی ڕابڕدووی ژیانی نەخۆشەکەدا دەچنەوە تا لەم ڕیگەیەوە خۆی بناسێت و هەروەها  بنچینەی ئەو کێشانەی بوونەتە هۆکاری ئاڵۆزییەکە لە دەروونیدا، بدۆزرێنەوە.

جگە لەم دوو ڕێگەی دەرمانە، هاوکاریکردنی نەخۆش و بەشدار کردنیان لە کاروباری سووک و ساکاری ڕۆژانە لە ئاستی بنەماڵە و کۆمەڵگادا دەتوانێ  تا ڕادەیەک یارمەتیدەر بێ بۆ دەرمان و لە لایەکی دیکەشەوە وەرگرتن و قەبووڵ کردنیان لە لایەن کۆمەڵگەوە.

ڕێگای پێشگرتن

زانیمان کە چەندین هۆکار دەبنە هۆی ڕوودانی نەخۆشییە دەروونییەکان، کە وایە بۆ بەرگیری کردن لێیان دەبێ ئەم بابەتە ڕەچاو و بەپێی پێویست لەگەڵیدا مامەڵە بکرێت. وەک نموونەی بەرگیری لە هۆکارە جەستەییەکان، خواردن و تەندروستیی باشی دایک لە کاتی دووگیانیدا، وریا بوون و بەرگیریکردن لە زەبر کەوتن لە کۆرپە لە کاتی لەدایکبووندا، ئاگاداری و پێشگرتن بە چڵک و هەوکردنەکانی سەردەمی منداڵی، ئەنجامی کوتان لە کاتی خۆیدا، بەرگیری لە زەبر کەوتن لە سەری منداڵ لە سەردەمی تازەپێگرتوویی و دواتر، هەروەها چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی خواردنی منداڵ و هتد... .

گرینگترین چوارچێوەی کۆمەڵایەتیی هەر مرۆڤێک لە سەردەمی منداڵیدا بێگومان بنەماڵەیە کە سەرەتاییترین حاڵەتی دەروونیی منداڵ لەوێدا دروست دەبێت، بۆیە دەبێ دایک و باوک هەوڵ بدەن بنەماڵە کەشێکی ساخڵەم و تەندروستی لە هەموو بوارێکدا هەبێ. هەبوونی پێوەندیی دروست و گونجاو لە نێوان باوک و دایک و منداڵاندا کە بەرپرسیاریەتی و ئەرکی هەر کەس بە باشی دیاری کرابێت و منداڵ توانای پێشبینیی تەمێ و پاداشتی لەهەمبەر کردەوەکانی خۆیدا ببێت و هەروەها هاودەنگی و هاوڕا بوونی دایک و باوک لە سەر پەروەردەی منداڵ تا نەبێتە هۆی وەرگرتنی پەیامی دوولایەنە بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرینگن.

پێکهێنانی هەستی سەربەخۆیی و بەرپرسیاریەتی لە کاتی گونجاو و پشتگیریی شیاو و بەجێ، هەردووک دەتوانن لە دروست بوونی هیوا و متمانەبەخۆیی لە منداڵدا ڕۆڵی ئەرێنییان هەبێت.  گرنگیدان بە پێداویستییەکانی منداڵ وەکوو کاتی پشوودان و سەیران و یاریی تەندروستانە و هەروەها تێگەیشتن و پێزانینی پێداویستیی سەردەمە جیاوازەکانی گەشە، وەکوو مێرمنداڵی و بلووغ و هەڵسوکەوتی شیاو لەگەڵ ئەو پێداویستییانە لەلایەن دایک و باوک و بەرپرسانی پەروەردەی منداڵەوە، دەتوانێت کاریگەریی زۆری لەسەر بەرگیریکردن لە نەخۆشییە دەروونییەکان هەبێت.

هەروەها دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنیش دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنی و نەرێنیی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە هەبێت.

 

KURDŞOP
870 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!