سروشت بۆ ژیانێکی تەندروست، دەرمانە

 

ڕۆژان سۆفیزادە

 

مرۆڤ و هەموو گیانلەبەرێک بە ژینگەی دەوروبەری خۆیانەوە بەنن و لەسەر یەک کاریگەرییان هەیە.

بە پێشکەوتن و گۆڕانی شێوەی ژیانی مرۆڤەکان، ڕێژەی ئەم کاریگەرییانە زۆرتر بووە، هەندێکجار باشە و هەندێکجاریش خراپ.

ئێمەی مرۆڤ بێ هیچ سەرنجێک درێژە بە ژیانی خۆمان دەدەین و وەها بیر دەکەینەوە کە سروشت بۆ هەمیشە بەو جۆرە دەمێنێتەوە، بەڵام بەتەواوی لە هەڵەداین.

گەرمبوونی زەوی، چوونەسەرەوەی ئاستی ئاوی ئوقیانووسەکان، لەنێوچوونی هەندێک جۆری گیانلەبەری و گەردەلوولە گەورەکان، هەندێک لە کاریگەرییەکانی سروشتە بەنیسبەت دەوروبەرییەوە.

زۆرێک لە پزیشک و لێکۆڵەرانی بواری تەندروستی، لەسەر ئەو باوەڕەدان کە "سروشت دەرمانی" یان هەمان "دەرمانی سەوز" جگەلە بەرزکردنەوەی تەندروستیی لەش، ڕۆح و دەروونیش دەبووژێنێتەوە و کاریگەرییەکی لەڕادەبەری لەسەر هەڵسوکەوت، کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، سترێس و خەمۆکی هەیە.

چالاکیگەلێکی وەک پیاسەکردن و وەرزین لە سروشتدا، وێڕای کاریگەریدانان لەسەر تەندروستیی لەش، ڕێکارێکی بێوێنەن بۆ پێشگیریکردن لە خەمۆکی، سترێس و بیرکردنەوە نەرێنییەکان.

ئارامییەک کە سروشت بە مرۆڤی دەبەخشێت، مێشک ئامادە و کراوەتر دەکاتەوە. بە سەرنجدان بە گرینگیی ئەم باسە، چڵێکی زانستی بە ناوی "سروشت دەرمانی" یان "ئێکۆ دەرمانی" بوونی هەیە کە ئامانجی لێکۆڵینەوە و کارکردنی، لەسەر ئەم تەوەرەیە.

لە دەرمانی سەوزدا تاک دەبێ ڕۆژانە کاتێک بۆ پیاسەکردن لە سروشت دیاری بکات. لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەران پیشانی داوە کە ئێکۆ دەرمانی، تا ٧١ لەسەد خەمۆکی نزم دەکاتەوە.

لێکۆڵەرانی ناوەندێکی پزیشکی لە ئامریکادا، بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە "شەکرە" و "قەڵەوی"، منداڵان و مێرمنداڵان ناچار بە چالاکیی جەستەیی لە فەزایەکی کراوەدا دەکەن. بە سەرنجدان بە بەرزبوونەوەی کەڵکوەرگرتن لە یارییە کۆمپیۆترییەکان، تەبلێت و مۆبایل، بەدڵنیاییەوە شەکرە، بەرزبوونەوەی کێش و نەخۆشییەکانی دیکەی مێتابۆلیک، لە داهاتوودا هاونشینی منداڵان دەبێت، بەم هۆیەوە، "سروشت دەرمانی" بە جیدییەتەوە لەم جۆرە منداڵانەدا، هەستی پێ دەکرێت.

دەرمانی سەوز، وێڕای چاککردنەوەی هەڵتاواندن، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هەستی متمانەبەخۆبوون و ئارامیی منداڵان. کزیی چاو، کووڕبوون، قەڵەوی و توندوتیژی، لە گرینگترین دیاردەکانی نەبوونی جموجۆڵە لە منداڵاندا.

هەروەها پیاسەکردن لەژێر تاوێکی نەرم و لەنێو سروشتدا، باشترین شێوە بۆ دابینکردنی "ڤیتامینی دی"ی پێویستی لەشە. کەمیی ڤیتامینی دی، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە جۆراجۆرەکان و نەخۆشیگەلێکی وەک "ئێم ئێس" بەرز دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لێکۆڵینەوەکان پیشان دەدەن کە لە ڕۆژێکی ئاساییدا کە هەوا خاوێنە، ڕێژەی پیسبوونی هەوای خانوو، ٧٠ بەرابەری هەوای دەرەوەیە. مەبەست لەم پیسبوونە، پیسبوونێکە کە بەهۆی ماددەی کیمیاییی گڕی گاز و کوورەوە بەرهەم دێت.

کاتێک کە لە فەزای بەستراوداین، تیشکی پێویست بوونی نییە، لەلایەکی ترەوە بەردەوام مانیتۆری تێلێڤیزیۆن و کۆمپیۆتێر و مۆبایل لە پێش چاومانە و کاتێک لە ماڵەوە دەڕۆینە دەرەوە، لەگەڵ تیشکی بەربڵاوی ڕەنگەکان بەرەوڕوو دەبینەوە و تیشکی سروشتی دەبێتە هۆی ڕوونیی چاو.

لێکۆڵینەوەکان پیشان دەدەن کە پیاسەکردن لە فەزای کراوەدا و لەژێر تاوی نەرمدا، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هۆرمۆنە جۆربەجۆرەکان، لەوانە "کۆرتیزۆل" و هۆرمۆنەکانی "تیروئید" دادەنێت و ڕێژەی هۆرمۆنەکانی دیکە لە لەشدا کۆنترۆڵ دەکات و ئەم کارە جگە لە کەمکردنەوەی سترێس و خەمۆکی، ڕیتمی شەوانەڕۆژیی لەش ڕێک دەکات.

 

بە کورتی هاوڕێی سروشت بە تاکوو:

- کێشت بەرز نەبێتەوە و قەڵەوی ئازارت نەدات.

- مێتابۆلیزمی لەشت بەرز ببێتەوە.

- بیر و یادت ڕوو بە چاکی بڕوات.

- هەستی متمانەبەخۆبوونت بەرز ببێتەوە.

- پێستت ڕوون ببێتەوە و گەنج بمێنیتەوە.

- هەڕەشە لەسەر تەندروستیی لەشت نەمێنێت.

- ئێسکەکانت سست نەبن.

- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکەیتەوە.

- ڕێگری لە پەستانی خوێن بگریت.

- ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بگریت.

- ڕێژەی کۆلۆسترۆلی لەشت دابەزێنیت.

- دەروونت گەش ببێتەوە.

- پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بە شێوازێکی گونجاو و ئەرێنی پەرە بستێنێت.

 

دڵت، بیرت، مێشکت، جەستە و دەروونت بە سروشت بسپێرە، بەدڵنیاییەوە باوەشی ئەوەندە ئاوەڵایە کە دیاریگەلێکت پێشکەش دەکات، هیچ کەس توانای بەخشینی وەها دیاریگەلێکی نەبێت.

KURDŞOP
654 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!