هانی
هاوینی ئەمساڵ لە کوردستان و زۆر وڵاتی دیکەی جیهان، گەرمتر لە ساڵانی پێشووە. ئایا دەزانی لە سەرانسەری جیهان ڕۆژانی گەرمی زۆر لە ساڵانی ١٩٥٠ەوە زۆرتر و چڕتر بوون؟
بەتایبەتیش بەرزیی پلەکانی گەرما لە وڵاتانی ئاسیایدا زیاتر بەرچاو دەکەوێ، هۆی ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ هەڵکەوتەی هەندێک وڵاتی ئاسیایی لە رووی ئەرسترۆنۆمیەوە. کە لە وەرزی هاویناندا پلەکانی گەرما تێیاندا تاوەکو نێوان ٤٠ تا ٥٠ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
لە وەرزی هاویناندا پلەکانی گەرما لە کوردستانیش بە تایبەت لە باشووری کوردستان بەرز دەبێتەوە و و پێویستە لەسەر تاکەکان کە خۆیان لە گەرمای زیانبەخشی هاوین بپارێزن. ئەمەش لە ژێر ڕێنماییی تەندروستی کە چۆن لەش و پێستتان لەو گەرمی و تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بپارێزن.
ئەو ناوچە و شارانەی لە باشووری کوردستان پلەی گەرمی تێیاندا زۆر بەرز دەبێت بریتین لە: ناوچەی گەرمیان، دەشتی هەولێر، هەریر، هەڵەبجە، کەرکوک، خانەقین، سلێمانی و ....
هەر بۆیە گرنگە تێبگەین کە چۆن خۆمان بپارێزین چونکە گەرمیی زۆر لە ماوەیەکی درێژخایەندا وا دەکات جەستەمان بۆ پاراستن و ڕاگرتنی پلەی گەرمیی ئاسایی زیاتر کار بکات. هەروەها گرنگە بتوانین نیشانەکانی نەخۆشیی پەیوەست بە گەرماوە بناسینەوە.
سێ جۆری سەرەکیی نەخۆشیی پەیوەست بە گەرماوە هەیە: گرژبوونی گەرما، ماندوێتیی گەرما و جەڵتەی گەرما.
بۆ ماندوێتیی گەرما، لەوانەیە هەست بە ئارەقکردنەوەیەکی قورس، کاڵبوونەوە، گرژبوونی ماسولکەکان، لاوازی، سەرەگێژە یان ڕشانەوە بکەین. حەز دەکەین بچینە شوێنێکی تەندروستی و خواردنەوە فێنکەکانی بێ کحولی بخۆینەوە. ئەگەر هەستت بە هەریەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی پەیوەست بە گەرما کرد، پێویستە قووتێک لە خواردنەوەیەکی وەرزشی فێنک بخۆیت، کە یارمەتیت دەدات ئەو ڤیتامینانە پڕبکەیتەوە کە لە کاتی ئارەقکردنەوەدا لەدەست دەچێت.
چۆنیەتیی خۆپارێزی لە گەرمای هاوین
١- شوێنەکەت فێنک ڕاگرە. ئەگەر ماڵەکەت فێنک نەبوو، بچۆ بۆ مۆڵی بازرگانی یان کتێبخانەی گشتی. تەنانەت چەند کاتژمێرێک کە لە فێنکیدا بەسەر دەبەیت، دەتوانێت یارمەتیی جەستەت بدات کاتێک دەگەڕێیتەوە ناو گەرما فێنکتر بمێنێتەوە. لەبیرت بێت هێندێک جار ڕەنگە پانکەی کارەبایی ئاسوودەیی دابین بکات.
٢- ئاو خواردنەوە. خۆت و ئاژەڵە ماڵییەکانت تینوو مەهێڵەوە. بەبێ گوێدانە ئەوەی چەندە چالاکیت، شلەمەنیی زیاتر بخۆرەوە. بۆ خواردنەوەی ئاو چاوەڕێی تینووێتی مەکە.
٣- لە چالاکییە قورس و ماندووکەرەکان دوور بکەوە. گەرمای بەرز و چالاکییەکانی دەرەوە هەمیشە بە باشی پێکەوە ناگونجێن. هەوڵ بدە چالاکییەکانی دەرەوەت سنووردار بکەیت بۆ ئەو کاتەی کە فێنکترینە: کاتژمێرەکانی بەیانیان و ئێواران. زۆرجار لە شوێنە سێبەرەکان پشوو بدە بۆ ئەوەی جەستەت چانسی چاکبوونەوەی هەبێت.
٤- بۆ حاڵەتی گرژبوونی گەرما، دەبێ ئاگاداری ئازاری ماسولکەکان یان کرژبوونی گەدە، قۆڵ یان قاچ بیت. ئەگەر ئەمە ڕووی دا، دەستبەجێ شوێنێکی فێنکتر بدۆزەرەوە و جلوبەرگی زیادە لاببە.
٥- بە پێی توانا كڵاو لەسەركردن و تەنانەت بەكارهێنانی سەیوانیش لە ڕۆژانی زۆر گەرم و خۆرەتاودا پێویستە.
٦- بۆ پاراستنی پێست لە پلەی بەرزی گەرما و تیشكی بەهێزی خۆر، پێویستە كرێمی پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر بەكاربهێنیت.
٧- زۆر پێویستە لە وەرزی گەرمادا، مرۆڤ لە كاتی نیوەڕۆدا خۆی نەداتە بەر تیشکی خۆر.
٨- خواردنی سەوزە و میوەش لە رۆژانی گەرمادا گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە شلە و ڤیتامین و كانزای پێویستیان تێدایە بۆ قەرەبووكردنەوەی جەستە. هەروەها خواردنی گەرمیش پێویستە، بۆ ئەوەی لە ئارەقكردنەوە یارمەتیی مرۆڤ بدات، كە دەبێتە هۆی فێنكردنەوەی جەستە.
٩- باشتر وایە لە هاویندا جلوبەرگی سووک لەبەر بکەیت بۆ ئەوەی پلەی گەرمیی جەستەت لە ژێر خۆری گەرمدا ڕێکبخرێت. بۆ نموونە دەتوانیت لەبری جلوبەرگی قورس، قوماشی سروشتیی وەک ئاوریشم و کەتان هەڵبژێریت.
١٠- ڕۆژانە ڕووەک و دارەکان ئاو بدە بۆ ئەوەی شێیان هەبێت چونکە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پاک ڕاگرتنی هەوای دەوروبەرت.
١١- ساڵانە کەشوهەوای هاوینە و پلەی گەرمیی بەرز بانگهێشتمان دەکات بۆ بەسەربردنی کاتەکانمان لە پارک و کەناراوەکان و حەوزەکان. بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیربێت زیادکردنی بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەتوانێت زیانبەخش بێت.
١٢- لە وەرزی هاویناندا لەشی مرۆڤ بەهۆی ماندوو بوون و گەرمیەوە ئارەق دەکات. هەر بۆیە وا باشترە لەم وەرزەدا خۆشۆردن زیاتر بکرێت.