ئەو میوەگەلەی لە وەرزی هاویندا بۆ تەندروستی بەسوودن

تایبەتمەندیی میوەکانی وەرزی هاوین بریتین لە: بارگاویکراوە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان و ڤیتامینەکان و ماددە کیمیاییە فیتۆکیمیاییەکان ڕێژەیەکی بەرزی ئاو، سووک و ئاسان لەسەر گەدە، پڕە لە تام و چێژ، دەوڵەمەند بە کانزاکان بۆ گەڕاندنەوەی کانزا و خوێی لەدەستچوو.

هانی موڕتەزا

 

بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆرینەی خەڵک حەز بە خواردن و خواردنەوەی بەسوود و شیرین دەکەن. بۆ ڕاگرتنی باڵانسی لەش و کەم نەبوونەوەی ئەو ڤیتامینانەی کە لەشمان پێویستی پێیەتی، پێویستە تاکەکان لەم وەرزەدا گرنگترین ئەو جۆرە  میوانە بخۆن کە ڤیتامینات و وزە  بۆ لەش دەگەڕێننەوە.

لێرەدا تەنها پێویستە بۆ ئەوەی لە گەرمای هاوین ببیتەوە ئەو میوەگەلەی شێدارن و ریشاڵیان زۆرە و وزەیان هەیە بخورێن.

تایبەتمەندیی میوەکانی وەرزی هاوین بریتین لە:

بارگاویکراوە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان و ڤیتامینەکان و ماددە کیمیاییە فیتۆکیمیاییەکان

ڕێژەیەکی بەرزی ئاو، سووک و ئاسان لەسەر گەدە، پڕە لە تام و چێژ، دەوڵەمەند بە کانزاکان بۆ گەڕاندنەوەی کانزا و خوێی لەدەستچوو.

 

گرنگترین ئەو میوەگەلەی لە وەرزی هاویندا بۆ تەندروستی بەسوودن بەتایبەتیش کە خواردنیان لە کوردستاندا زۆر باوە بریتین لە:

کاڵەک

خواردنی کاڵەک لە وەرزی هاویندا سوودێکی زۆری هەیە. کاڵەک میوەیەکی هاوینەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە؛ بەتایبەتیش لە کوردستان و لە وەرزی هاویندا. شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە کاڵەک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێز کردنی جەستەدا و بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە کالیسیۆمی تێدایە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەهێز کردنی ئێسک و ددان و بەسوودیشە بۆ تەندروستیی دڵ.

 

گێلاس

خواردنی گێلاس میزەڵدان پاک دەکاتەوە و لەنەخۆشی دەیپارێزێت. گێلاس بەردی لەش لەناو دەبات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە کەم دەکاتەوە و سەرئێشە چارەسەر دەکات. گێلاس لەش لە چەوری دەپارێزێت و چەوریی زیادەی لەش لەناو دەبات. ئەم میوەیە هەروەها  دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و رێژەیەکی باش پۆتاسیۆم بە لەش دەبەخشێت.

رێگە لە وشکبوونەوەی جەستە و پێست دەگرێت. کێش دادەبەزێنێت و رێگە لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی خوێن دەگرێت و لە هاویناندا خواستێکی زۆری لەسەرە.

 

شووتی

خواردنی شووتی لە وەرزی هاویناندا سوودێکی ئێجگار گرنگی هەیە و رێژەیەکی زۆر لە ئاو بۆ لەش دەگەڕێنێتەوە. شووتی دەوڵەمەندە بە هەریەکە لە ڤیتامینەکانی A، B، C  و بڕێکی زۆر ماددەی "لایکۆبینی" تێدایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ. خواردنی شووتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی. ئەم میوەیە پڕە لە ڕیشاڵی خۆراکی کە وا دەکات هەست بە تێری بکەیت، خواردنی شووتی یارمەتیدەرێکی باشی ڕیخۆڵە و جگەرە و چارەسەرێکی گونجاوە بۆ نەخۆشیی مایەسیری.

بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو لە شووتیدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ شێدارکردنی پێست و مانەوەی بە جوانی و بریقەدارکردنی. تەندروستیی چاوەکانت دەپارێزێت و یارمەتیی دابەزاندنی کێشت دەدات، چونکە چەوریی تێدا نییە و ڕێژەی ئاوی زۆرە و یارمەتیی توانای هەرس دەدات و شەکری لەش رێک دەخات.

 

هەنجیر

هەنجیر یەکێکە لە میوە هاوینییە بەتامەکان کە سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەش لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت و چەندین ڤیتامینی گرنگ بە لەش دەبەخشێت. هەنجیر ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵە خۆراکییەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە. به‌ هۆی بوونی پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 و 6 له‌ هه‌نجیردا، یارمه‌تیده‌ری دابه‌زاندنی فشاری سه‌ر دڵە. ڕۆژانە 3 هه‌نجیر بخۆ، ماندوویەتیت ناهێڵێت و توانای مێشکت به‌هێز ده‌کات و کێشه‌ی که‌مخوێنییش چاره‌سه‌ر ده‌کات. بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک.

 

ترێ

ترێ ئەو میوەیەیە کە لە هاویندا بە ئاسانی دەست دەکەوێت. ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پۆتاسیۆم. ئەگەر کۆلیسترۆڵ یان شەکری خوێنت بەرزە، ترێ بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە. ترێ دڵت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە. بۆ ئەژنۆکان باشە و تەندروستیی مێشک بەرز دەکاتەوە. هەروەها ترێ ڕێگری لە زۆرێک لە هەوکردنی ڤایرۆسی دەکات و ڕێگری لە تێکچوونی چاوەکان دەکات. چارەسەری هەرس نەکردن و یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دەدات.

 

کیوی

کیوی یەکێکە لەو میوە پڕ لە ماددە خۆراکییانەی کە لە وەرزی هاویندا دەخورێ. هەندێک لەو ماددە خۆراکییانە بریتین لە ڤیتامین A و C و B6 و مەگنیسیۆم و ئاسن.

 

ئەنەناس

ئەناناس بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکیەکان و پێکهاتەی سوودبەخشی تێدایە وەک ڤیتامین سی و مەنگەنیز و ئەنزیمەکان بۆ یارمەتیدانی هەرسکردن. خواردنی ئەناناسێکی پێگەیشتوو و تازە یان برژاو لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی بەرگریی لەش و کەم کردنەوەی مەترسیی شێرپەنجە و باشترکردنی کاتی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری.

 

قۆخ

میوەی قۆخ بەھۆی زۆریی ڕێژەی ئاو تێیدا بۆ ڕۆژە گەرمەکان بەسوودە. قۆخ میوەیەکی ھاوینەیە و بە بوونی ئاو و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندە، ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە کالۆرییش لە خۆ دەگرێت. قۆخ بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە ، چونکە وات لێ دەکات هەست بە تێری بکەیت و لە زۆرخۆری دەتپارێزێت.

قۆخ ڕووبەڕووی نەخۆشی شەکرە دەبێتەوە، جگە لەوەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نەخۆشی دەپارێزێت. پێستت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە چونکە ڤیتامین "A و C" تێدایە کە پێست شێدار دەکەن. قۆخ هەروەها سوودی بۆ گەدە هەیە و کرمی ڕێخۆڵەکان لە ناو دەبات. 

 

 

 

KURDŞOP
675 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!