مۆسیقا و تەندروستیی دەروونی و جەستەیی

پێکهاتەی فیزیۆلۆژیکیی مێشک لە وڵامدانەوە بە مۆسیقا دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە پەستانی خوێن و لێدانی دڵ پەیوەندیی بە جۆری مۆسیقاوە هەیە. هەروەها مۆسیقا ئارامی بە ماسوولکەکان دەبەخشێت، "ئاندرۆفین" بەرز دەکاتەوە و هۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکاتەوە. لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە تەنانەت ١٥ خولەک گوێگرتن لە مۆسیقا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تاک دادەنێت.

ڕۆژ قادری

 

لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتییەوە لە مۆسیقا بۆ دەرمانکردن کەڵک وەرگیراوە. لە فەرهەنگی سەرەتایی تیرە ئافریقاییەکان، کەسێک بە ناوی "شامان" کە ڕێبەری مۆسیقا، پزیشک و زانای ئایینیی خێڵەکەی بووە، لە مۆسیقا بۆ وەدەرنانی نەخۆشی لە لەشی نەخۆشان کەڵکی وەرگرتووە.

چینییەکانی شارستانییەتی هیندوویش لە مۆسیقا بۆ دەرمان کەڵکیان وەردەگرت. هەروەها یوونانییەکان لە بەرنامەکانی مووزیکاڵ بۆ پاڵاوتنی هەستی نەخۆشەکان کەڵکیان وەردەگرت. لەلایەکی ترەوە ڕۆمییەکان مۆسیقایان بە دەرمانی تاعوون و بێخەوی دەزانی.

لە سەدەی ١٧ تا نیوەی سەدەی ١٨ی زایینی، مۆسیقا بە پاراستنی گرینگیی خۆی، وەکوو یاریدەدەری پزیشکی بۆ بنەماڵە سەڵتەنەتییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرا. نووسەرانێکی وەک "سپێنسێر و شکسپییەر" تێکۆشان تاکوو لەو سەردەمەدا پێگەیەکی زانستی لە مۆسیقا بۆ دەرمانی کێشە دەروونییەکان دروست بکەن.

لە سەدەی بیستەمدا بەهۆی کارکردی مۆسیقا لە دەرماندا، بەستێنی پیشەی مۆسیقادەرمانی پێک هات و کەڵکوەرگرتنی دەرمانی لە مۆسیقا، بەتایبەتی لە پیشەی دەروونپزیشکیدا، پەرەی سەند.

یەکەمین ئەنجومەنی مۆسیقادەرمانی لە دونیادا، ئەنجومەنی نیشتمانیی مۆسیقادەرمانیی ئامریکایە کە لە ساڵی ١٩٥٠دا دامەزرا. لە ساڵی ١٩٧١یش ئەنجومەنی مۆسیقادەرمانیی ئامریکا پێک هات و هاوکات لەگەڵ ئەوە، سێیەمین ناوەندی گرینگی مۆسیقادەرمانی بە ناوی ئەنجومەنی مۆسیقادەرمانیی کانادا لە ساڵی ١٩٧٤دا دامەزرا.

پێکهاتەی فیزیۆلۆژیکیی مێشک لە وڵامدانەوە بە مۆسیقا دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە پەستانی خوێن و لێدانی دڵ پەیوەندیی بە جۆری مۆسیقاوە هەیە. هەروەها مۆسیقا ئارامی بە ماسوولکەکان دەبەخشێت، "ئاندرۆفین" بەرز دەکاتەوە و هۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکاتەوە. لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە تەنانەت ١٥ خولەک گوێگرتن لە مۆسیقا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تاک دادەنێت.

بە سەرنجدان بە جۆری دەنگ، مۆسیقا دەتوانێت ئارامی بە مرۆڤ ببەخشێت، بۆ نموونە یارمەتیی فێربوون و یاد دەدات و توانای تەرکیزکردن بەرز دەکاتەوە. لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر خوێندکاران ئەنجام دراوە نیشانی داوە کە ئەوان کاتێک گوێ لە ئاهەنگێکی کلاسیک دەگرن، پرسیارە بیرکارییەکانیان باشتر وڵام دەدەنەوە. هەروەها کاریگەریی مۆسیقا لەسەر سۆزی مرۆڤ سەلمێندراوە، بۆ نموونە لەسەر خەوی منداڵان.

لە مێشکی مرۆڤدا، ناوەندێک بۆ وەرگرتنی مۆسیقا هەیە کە لە پشتی نێوچاواندایە و ئەمە هەر ئەو خاڵەیە کە ئەرکی فێرکاری و دەربڕینی هەستەکانی مرۆڤیشی لە ئەستۆیە. بەم هۆیەوە، لەنێوان مۆسیقا، فێرکاری، کۆنترۆڵ و دەربڕینی هەستەکان، پەیوەندیی ڕاستەوخۆ هەیە.

زانایان بەو ئاکامە گەیشتوون کە تاکەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا، هەڵوێستگەلی جیاواز لەهەمبەر مۆسیقایەک لە خۆیانەوە پیشان دەدەن، چونکە دۆخی دەروونیی مرۆڤەکان لە کاتە جۆربەجۆرەکاندا پێکەوە جیاوازە.

دەبێ بزانین کە چ جۆرە مۆسیقایەک لە مێشکی ئێمەدا، ئارامی بەدی دەهێنێت و هێوری بە جەستەمان دەبەخشێت؛ هەروەها دەبێ بزانین کە چ مۆسیقایەک "سترێس" و "دڵەڕاوکی" دەخولقێنێت و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشین.

لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە مۆسیقا ئەو توانایەی هەیە کە مرۆڤەکان لەهەمبەر نەخۆشییە دەروونی و جەستەییەکان بپارێزێت، یان ڕۆڵی دەرمانی بگێڕێت و ئێش و ژانەکان کەم بکاتەوە و پێشگیری لە ڕوودانی هەندێک ڕووداو بکات. هەروەها ئەم لێکۆڵینەوانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێ لە دەرمانی نەخۆشییەکاندا، سەرنجی ورد بە جۆرەکانی مۆسیقا بدرێت.

لێکۆڵەران بەوە گەیشتوون کە مۆسیقا کاریگەریی لەسەر وردبینی، ئاوەز، ڕوانگە و تێگەیشتنی مرۆڤەکان هەیە. مۆسیقا کاریگەرییەکی بەرچاوی لە هێورکردنەوە و باشترکردنی دۆخی قەیراناویی نەخۆشانی بەشی "ئای‌سی‌یوو"ی نەخۆشخانەکاندا هەیە. سیستەمی مێشک، وڵامی ئەرێنی بە "بزوێنەرە مووزیکاڵەکان" دەداتەوە و بەگشتی مۆسیقا لە گۆڕانی حاڵەتی نەخۆشەکاندا، کاریگەرە و کەڵکوەرگرتن لە مۆسیقا، دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی ڕۆح و دۆخی زەین.

مۆسیقا لەسەر هۆرمۆنە جیاوازەکان، لێدانی دڵ، پەستانی خوێن، بەهێزیی جەستە و جووڵەکانی لەش، کاریگەریی ئەرێنیی هەیە. بە دەربڕینێکی وردتر، مۆسیقا لەسەر جووڵەی ناوەندی هەستەکان واتە سیستەمی "لیبیک" و تووڕەیی کاریگەری دادەنێت. هەروەها کاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر یادەوەری و بیرهێنانەوەی هەستەکانی ڕابردوو و لایەنی تەندروستیی جەستەییەوە هەیە.

بۆچوونی چەند کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی سەبارەت بە مۆسیقا

ئەفلاتوون: مۆسیقا نامووسێکی ئەخلاقییە کە ڕۆح بە جیهانییان، باڵ بە ئەندێشە و ژیان بە هەموو شتێک دەبەخشێت.

بێتهوڤێن: مۆسیقا هێمایەکە سەرتر لە هەر زانست و فەلسەفەیەک. مۆسیقا، هونەری زمانی دڵ و ڕۆحی مرۆڤ و باڵاترین ڕەنگدانەوەی جوانییەکانی مرۆڤ و جیهانە.

هێگل: ئەو شتانەی کە مۆسیقا بە هی خۆی دەزانێت، هەمان قووڵایی ژیانی دەروونی تاکەکەیە. مۆسیقا هونەری تایبەتی ڕۆحە و ڕاستەوخۆ ڕۆح دەکاتە بەردەنگی خۆی.

نیچە: هەموو دیاردەکان، لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ مۆسیقادا، تەنیا هێمایەکن.

 

KURDŞOP
1611 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!