سوودەکانی ڕەشکە و چۆنێتیی بەکارهێنانی

ڕەشکە یەکێکە لەو گیا و ڕووەکانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەموو جیهاندا بەرهەم دێت و بەکاردەهێنرێت. هۆکاری سەرەکیی ئەمەش ئەوەیە کە چەندین پێکهاتەی بەنرخی تێدایە کە بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودن.

 

شادی

 

کوردشۆپ - ڕەشکە کە ماوەیەکی زۆرە بۆ ڕازاندنەوەی شیرینی و خواردەمەنییەکانی دروستکراو بە ئارد بەکاردێت، لەم ساڵانەی دواییدا بەها و گرنگییەکەی زیاتر دەرکەوتووە.

ڕەشکە یەکێکە لەو گیا و ڕووەکانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەموو جیهاندا بەرهەم دێت و بەکاردەهێنرێت. هۆکاری سەرەکیی ئەمەش ئەوەیە کە چەندین پێکهاتەی بەنرخی تێدایە کە بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودن.

 

سوودەکانی ڕەشکە:

- بەو "ڤیتامین سی"یەی تێیدایە کاریگەریی دژە ئۆکسینەرەکان دەردەخات و لەم ڕێگایەشەوە بەکتریا و میکرۆبەکان لەناو دەبات.

- لە پاش هەوکردنی ئەندامانی جەستە وەک جومگەکان، سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات.

- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

-لە شێرپەنجەی مەمک و پرۆستاتدا، خێراییی زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەکان کەم دەکاتەوە.

- جگەر دەپارێزێت و بەهێزی دەکات و چارەسەرێکی یارمەتیدەرە لە نەخۆشییەکانی جگەردا.

- شەکری خوێن دادەبەزێنێت و پێش بە بەرگریی ئەنسۆلین دەگرێت. (ئەنسۆلین هۆرمۆنێکە دژی نەخۆشی شەکرە بەکاردێت)

-کاریگەریی باشی لەسەر نەخۆشییەکانی وەکوو تەنگەنەفەسی یان کاردانەوەی حەساسییەت یان تای بەهار هەیە.

- تەندروستیی دڵ دەپارێزێت.

- لە کێشەکانی پەستانی بەرزدا، فشار کەم دەکاتەوە.

- بۆ قورگ ئێشە زۆر باشە.

-  لە دژی ژەهراوی بوون بە مۆرفین بەسوودە.

- تایبەتمەندیی چاککەرەوەی بۆ نەخۆشییەکانی پێست هەیە.

-یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

- ڕەشکە گلەیی و گازندەی ئافرەتانی دووگیان کەم دەکاتەوە. کاریگەریی نەرێنیی نییە، بەڵام بۆ خانمان لەم ماوەیەدا و بۆ ئەو کەسانەی شیر دەدەن بە منداڵەکانیان، ڕێگە بە زیادبوونی ئاستی شیر دەدات و بۆ خودی منداڵەکە سوودێکی زۆری هەیە.

ڕەشکە تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات

ڕەشکە گیایەکی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە بنەڕەتییەکان. بەم تایبەتمەندییە ڕێگری لە شکانی قژ و هەڵوەرینی قژ دەکات و قژ بەهێز دەکات. ئەو ڤیتامین و کانزایانەی لە ڕەشکەدا هەن وا دەکەن قژ درێژتر بێت.

- لە نەخۆشیی سەدەف (پسۆریازیس)دا سوور بوونەوەی پێست کەم دەکاتەوە.

- هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان لە لەشدا ڕێکدەخات.

-پشتیوانە بۆ پۆتاسیۆم و زینک و مەگنیسیۆم.

-دەرمانێکی باشە بۆ برین.

-لە کێشەی سەرئێشەدا، ئازار کەم دەکاتەوە.

- کرمی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە و مشەخۆری ڕیخۆڵە دەکوژێت.

-گازات لە گەدەدا تێدەپەڕێنێت و ئەگەری شلبوونەوە لە کۆئەندامی هەرسدا دروست دەکات.

- گرفتەکانی قەبزی چارەسەر دەکات و جووڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات.

-  بۆ ئەو کەسانەی کێشەی مایەسیرییان هەیە بە شێوەی دەرەکی بەکار دەهێنرێ و بەسوودە.

- گیرانی لووت و بۆڕیی هەناسەر دەکاتەوە.

- پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێنێ واتە گەرمیی زیادە لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.

- کاریگەرە بۆ هاوسەنگکردنی کۆلیسترۆڵ.

-  لە دژی میکرۆب و ڤایرۆس و نەخۆشیەکانی پێست زۆر کاریگەرە.

 

چۆن ڕەشکە بەکار بهێنین؟

شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی بۆ یەکەمجار ئەم تۆوە بەکاردەهێنن، پێویستە بۆ ماوەی لانیکەم ٦ مانگ بە بەردەوامی بەکاری بهێنن.

هەروەها بە وتەی شارەزایان؛ نابێت ڕەشکە بە شێوەی هاڕاو و وردکراو بەکاربهێنرێت. چونکە زەیتە بەسوودەکانی ناو ڕەشکە لەکاتی هاڕیندا لەناو دەچن. هەر بۆیە باشتر وایە ڕەشکە بە شێوەی تۆوەکەی بەکاربهێنرێت. ڕەشکە دەتوانرێت لە کولیچە، کولێرە، کەلانە، بیسکویت و زەڵاتە و بە کورتی لە زۆر خواردندا بەکاربهێنرێت. هەروەها بۆ ئەوەی ڕەشکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەکاربهێنن، دەتوانن کاتژمێرێک پێش نانی بەیانی و پێش ژەمەکان بیجوون.

ڕەشکە بە ئاسانی لە هەموو مارکێت و دوکانەکانی خواردن دەستدەکەوێت. بەڵام بەکارهێنانی ڕۆژانەی نابێت بە گشتی لە ٢ گڕام زیاتر بێت؛ چونکە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەکارنەهێنرێت زیان بە جەستە دەگەیەنێت.  

ئەگەر هەموو بەیانییەک و هەموو ئێوارەیەک نزیکەی ٣٠ خولەک پێش ژەمەکان توو ڕەشکە بە سکی بەتاڵ بخورێت یان کەوچکێک تۆوی ڕەشکە لەگەڵ ئاوێکی زۆردا بخورێت، ئەوا سوودەکانی ئەو ڕووەکە زیاتر وەردەگرن و زیاتر دەبینرێن.

KURDŞOP
783 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!