سوودەکانی خواردنی سیر

سیر جیا لەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک تامبەخشێک لە چێشت لێناندا بەکار دەهێنرێت، بە درێژاییی مێژووی کۆن و مۆدێرن یا بۆ دروست کردنی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی یا ڕاسەوخۆ وەک دەرمان بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کۆمەڵێک حاڵەت و نەخۆشی بەکارهاتووە. بێگومان بەکار هێنانی سیر لە هەر بوارێکدا ، دەبێت بە رادەی پێویست بێت.

 

هانی موڕتەزا

 

سیر یەکێکە لەو ڕووەکە بەسوودانەی بایەخێکی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە. ئەم ڕووەکە کە بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددەی کانزایی تێدایە، هەم بە شێوەی سادە و هەم لە ناو خۆراکدا بەکار دەهێنرێت. ئەم ڕووەکە لە زۆر شوێنی جیهان و لەوانەش لە کوردستان دەڕوێ و بەرهەم دێت.

سیر جیا لەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک تامبەخشێک لە چێشت لێناندا بەکار دەهێنرێت، بە درێژاییی مێژووی کۆن و مۆدێرن یا بۆ دروست کردنی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی یا ڕاسەوخۆ وەک دەرمان بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کۆمەڵێک حاڵەت و نەخۆشی بەکارهاتووە. بێگومان بەکار هێنانی سیر لە هەر بوارێکدا ، دەبێت بە رادەی پێویست بێت.

سیر جگە لەوەی ھەریەکە لە ڤیتامینەکانی "A و B"ی تێدایە، دەوڵەمەندە بە کانزاکانی مەگنیسیۆم و سلینیۆم و زینک و کالیسیۆم وئاسن؛ ھەروەھا پرۆتۆئین و ریشاڵی تێدایە.

پێکهاتە گۆگردەکانی سیر، لە کۆئەندامی هەرسەوە دەچنە ناو جەستەوە،  پاشان بە هەموو جەستەدا دەگەڕێن و کاریگەریی بایۆلۆژیی بەهێزیان هەیە.

گرنگترین سوودەکانی خواردنی سیر

١- بۆ تەندروستیی دڵی مرۆڤ و ڕاگرتنی فشاری خوێن بەسوودە.

٢- پێست پاک دەکاتەوە و رێگری لە دروستبوونی زیبکەی سەر پێست دەکات.

٣- لەش لە ماددەی ژەهراوی پاک دەکاتەوە.

٤- دژە بەکتریا و دژە کەڕووە بۆیە بە شێوەی کرێم لە پێست دەدرێت.

٥- بەرگریی لەش لە بەرانبەر هەندێک لە نەخۆشییە درمییەکان وەک هەڵامەت و سەرمابوون بەهێز دەکات.

٦- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی کۆلۆن ٣٥٪ کەمتر دەکاتەوە.

٧- دژی هەوکردن دەجەنگێت.

٨- بە یەکێک لە سوودبەخشترین ڕووەکەکان دادەنرێت کە لە خۆراکدا بەکاردەهێنرێت.

٩- بەکارهێنانی رۆنی سیر، ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە.

١٠- هەم بە وشک کراوی هەم بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەکاردەهێنرێت و سوودی نەبڕاوەی هەیە.

خواردنی سیر لەگەڵ هەبوونی ئەم هەموو سوودە بێگومان ئەگەر لە کاتی گونجاو و بە ڕێژەی پێویست نەخورێت، زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

بە تایبەتی:

کاتێک گەدە هەسیارە خواردنی سیر زیانی بۆی دەبێت

لەو کاتانەی تەندروستیی مرۆڤ زۆر ناجێگیرە زیانی دەبێت.

زۆر خواردنی سیر دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.

لەسەر گەدەی بەتاڵ خواردنی سیرتوشی سکچوونت دەکات.

زۆر خواردنی سیر توشی سەرئێشەت دەکات.

 

 

KURDŞOP
641 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!