خواردنەوەی قاوە بۆ دڵ بەسوودە

دوکتور ئانیل بە ئاماژەکردن بەوەی بە درێژاییی مێژوو قاوە بۆ ساڕێژ بوونەوەی برینەکان و دەرمانی سکچوون و نەخۆشیگەلی وەک رۆماتیسمی دل و بەردی گورچیلە بەکارهاتووە گوتیشی: هێندێک لەو پێکهاتانەی لە قاوەدا هەن دەبنە هۆی بەرین بوونەوەی دەمارەکان و خوێنبەرەکان هەر بۆیەش قاوە دەتوانێ ئەو نەخۆشییانەی دەمار و دڵ کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم کاتەوە.

شادی 

دوکتور ئانیل ساریجا، پسپۆڕی بەشی دڵ و دەمارەکانی زانکۆی "دوکتور سوات گونسەل" ڕایگەیاند خواردنەوەی قاوە کێشەی دەمار و خوێنبەرەکان بە ڕادەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە.

بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، قاوە یەکێک لەو خواردنەوانەیە کە ئێمە ڕۆژانە دەیخۆینەوە و پارێزەرێکی باشی دڵی ئێمەیە؛ بەڵام بە شێوەیەکی دروست کەڵکی لێ وەرناگرین و ناشتوانین وازی لێ بێنین. ئاماژەی بەوەش کرد: "قاوە دەتوانێ ڕێگا لە هێندێک لە نەخۆشییەکانی دەمارەکان و خوێنبەرەکان بگرێ و مەترسییەکانی سەر دەمارەکان بە ڕادەیەکی زۆر کەم کاتەوە.

دوکتور ساریجا بە ئاماژەکردن بەوەی ڕادەیەکی زۆر ئانتی ئۆکسیدان لە ناو قاوەدا هەیە کە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەبێ جەختی کردەوە: سەرەڕای ئەمانەش ڕادەی بەکارهێنان و چۆنێتیی خواردنەوەی قاوە دەتوانێ ئەم خواردنەوەیە لە جێی شتێکی بەسوود بکاتە خواردنەوەیەکی زیانبەخش.

ڕۆژانە دوو کوپ قاوە بخۆنەوە

دوکتور ئانیل ئاماژەی بەوە کرد خواردنەوەی ڕۆژانەی 2 تا چوار کوپ قاوە لە ڕۆژدا خواردنەوەیەکی سووکە و ئەگەر لە 6 کوپ زیاتر بێ ئەوا دەبێتە خواردنەوەی قورس. ئەم پسپۆڕە بە ئاماژە کردن بەوەی خواردنەوەی 2 تا چوار کوپ قاوە لە ڕۆژدا بەسوودە گوتیشی: یەکێک لەو پرسیارانەی بەردەوام ڕووبەڕووی پسپۆڕانی دڵ و دەمار دەبێتەوە ئەوەیە کاریگەریی قاوە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ چییە؟ وڵام ئەوەیە: بە هۆی هەبوونی زیاتر لە 1000 پێکهاتەی بایۆلۆژی لە قاوەدا، خواردنەوەی 2 تا 4 کوپ قاوە لە ڕۆژدا بۆ دڵ بەسوودە.

دوکتور ئانیل بە ئاماژەکردن بەوەی بە درێژاییی مێژوو قاوە بۆ ساڕێژ بوونەوەی برینەکان و دەرمانی سکچوون و نەخۆشیگەلی وەک رۆماتیسمی دل و بەردی گورچیلە بەکارهاتووە گوتیشی: هێندێک لەو پێکهاتانەی لە قاوەدا هەن دەبنە هۆی بەرین بوونەوەی دەمارەکان و خوێنبەرەکان هەر بۆیەش قاوە دەتوانێ ئەو نەخۆشییانەی دەمار و دڵ کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم کاتەوە. بەڵام بە دیاریکراوی 4 تا 5 کوپ قاوە لە ڕۆژدا 500 میلی گڕەم کافئینی تێدایە و ئەمەش لە دژی ئەو هۆکارانەی کێشە بۆ دڵ و دەمارە خوێنبەرەکان ساز دەکەن دەجووڵێتەوە و کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر دۆخی تەندروستیی دڵ و دەمارەکان دەبێ.

زۆر خواردنەوەی قاوە زیانی هەیە

دوکتور ساریجا سەبارەت بە خواردنەوەی لەڕادەبەدەری قاوە کە کاریگەری لەسەر دڵ و دەمارەکان دادەنێ هۆشداریی دا و لەمەڕ ڕادەی ئەو قاوەیەی بۆ خواردنەوە ڕێگەپێدراوە گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ژێنێتیکە جیاوازەکان، پێویستە خواردنی ڕۆژانەی کافئین لە 300 میلیگڕەم تا 400 میلیگڕەم زیاتر نەبێ.

KURDŞOP
874 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!