سوودەکانی گوڵە بەیبوون

گوڵە بەیبوون چەندین زەیتی سروشتی و فلاڤۆنۆید و ترشی ئۆرگانیک و ڕزین و ماددەی سوودبەخشی تێدایە. ئەم ناوئاخنە گرنگانە لە تەواوی گیایەکەدا هەن. ئەو تایبەتمەندییانەی لە بەیبووندا هەن کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنییان دژی هەوکردن هەیە. هەروەها  کاریگەریی باشیان بۆ بەرگری لە دژی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و دژی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان هەیە و دەتوانین وەک چایەک دەمی بکەین و بیخۆینەوە.

شادی

 

کوردشۆپ - گوڵ و گیا چەندە جوانن، ئەوەندەش سوودیان زۆرە.

گوڵە بەیبوون بەزۆری خاکی شێدار و کانزایی پێ باشترە و زیاتر لە پارک و باخچە و چۆڵەوانیدا دەچێنرێت.

گوڵە بەیبوون چەندین زەیتی سروشتی و فلاڤۆنۆید و ترشی ئۆرگانیک و ڕزین و ماددەی سوودبەخشی تێدایە. ئەم ناوئاخنە گرنگانە لە تەواوی گیایەکەدا هەن. ئەو تایبەتمەندییانەی لە بەیبووندا هەن کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنییان دژی هەوکردن هەیە. هەروەها  کاریگەریی باشیان بۆ بەرگری لە دژی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و دژی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان هەیە و دەتوانین وەک چایەک دەمی بکەین و بیخۆینەوە.

جگە لەوەش بەیبوون کە بە شێوەیەکی نەریتی بۆ هەوکردن لە کۆئەندامی زاوزێ و کیست و ئازاری سوڕی مانگانە لە ژناندا بەکاردەهێنرێت، دەتوانێت بۆ حاڵەتەکانی وەک ڕۆماتیزمیش چارەسەرێکی سروشتیی بەسوود بێت.

لە هەمان کاتدا ئەم گیایە یارمەتیدەرێکی کاریگەرە بۆ چارەسەری برینی بچووک و ئازار و خوران، بۆ خێراکردنی کاتی چارەسەرکردن و چاکبوونەوە. یەکێک لەو ڕووەک یان گیایانەیە کە لە دەرەوە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی وەک ئێگزێما و سووربوونەوە و هەوکردن، بەکاردێت.

هەروەها دەتوانرێت هەندێک تێکەڵە کە بەم گیایە ساز دەکرێن، وەک دەمشۆر یان غەڕغەڕە بەکاربهێنرێت کە بۆ هەوکردنی دەم یان قورگ ئێشەش بەسوودە. هەروەها جووینی گەڵای بەیبونی تازە، ڕێگەیەکی باشە بۆ یارمەتیدانی چاکبوونەوەی برینی دەم.

وا بیر دەکرێتەوە کە بەهۆی ئەو مەوادەی لە گەڵای بەیبووندا هەیە، جووینی گەڵا تازەکانی بۆ هەرسکردنی خۆراک بەسوودن.

گەڵاکانی بەیبوون، وەک گیایەکانی تری هاوینە، دەوڵەمەندن بە کلۆرۆفیل و تایبەتمەندیی پاککەرەوەی بەرزیان هەیە.  هەروەها زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە کاریگەریی شلکەرەوەیان هەیە.

بەیبوون بەو پێیەی تاڵیی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن و برینی گەدەش چارەسەر دەکات.

کوڵاندنی بەیبوون بۆ کەمکردنەوەی گەرمی و تا و بۆ ئارەقکردن بەسوودە.  دەکرێ بە شێوەیەکی نەریتی وەک کۆمپرێس (قوماشێکی پێچراو کە بۆ داپۆشینی برین یان بۆ مەبەستێکی تر بەکاردێت) بەکاربهێنرێت، دەکرێ وەک چایی بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێنرێت.

بەیبون لە وەرزی سەرمادا بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا گیایەکی کاریگەرە. لەبەرئەوەی تایبەتمەندیی دژە توشبوونی هەیە و بۆ کۆکە و هەڵامەتیش زۆر باشە.

هەروەها گیایەکی باشە بۆ بۆنکردن و ئاسانکاریی هەناسەدان، چونکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان و دەرهێنانی ژەهرەکان یارمەتیی جەستە دەدات. لە هەمان کاتدا بەهۆی کاریگەری لەسەر میزەڵدان، دەبێتە هۆی ئارەقکردن و لەڕێگەی ئارەقکردنەوە دەردانی ژەهرەکانی جەستە.

بەیبون بەگشتی وەک دەرمانی هۆمۆپاتی بەکاردێت، واتە دەرمانی پزیشکیی گیایی یا گیادەرمانی. گیای تازەی بەیبوونیش بۆ وەستاندنی خوێنبەربوون بەکاردەهێنرێت.

لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دوایییە کاریگەریی بەیبوونی لەسەر چارەسەری ئایدز دەرخستووە. پێدەچێت ئەمەش بەهۆی ماددەیەکی بەنرخ لە گیایەکەدا بێت کە پێی دەوترێت ئاپیجینین، کە دەتوانێت ڤایرۆسی ئایدز لەناو ببات. بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێک نەدۆزراوەتەوە کە ئەمە بسەلمێنێت.

 

بەکارهێنانی بەیبوون لە دەرەوە:

بۆ برین: بەکارهێنانی بەیبوون بە شێوەی ڕاستەوخۆ. بەشێوەیەکی گشتی برینەکانی لەش بەم ڕووەکە چارەسەر دەکرێن، چونکە کاریگەریی دژە هەوکردن و چاکبوونەوەی هەیە.

بەیبوون بۆ ساڕێژکردنی برین و چاککردنەوەی برینەکانی ناو دەم دەتوانرێت بە شێوەی جوویین بەکاربهێنرێت، تەنانەت بۆ برینە بچووکەکانیش.

ژانی ڕۆماتیزم: بەیبوون بەهۆی تایبەتمەندیی ئەو مادەی فلاڤۆنۆید و دژە هەوکردنەی هەیەتی، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و ڕۆماتیزم بەکار دەهێنرێت. تەنانەت بەیبوون بەوە  ناسراوە لە چەندین مەڵهەمی ئازارشکێندا بەکاردەهێنرێت.

بەیبوون هەروەها چارەسەرێکی زۆر کاریگەر بۆ هەموو جۆرە پەڵەی خۆر و سووتاویی پێست دابین دەکات. بەهۆی تایبەتمەندیی دژە بەکتریاکانییەوە بە خێرایی زیپکە و بڕین و پەڵە چاک دەکاتەوە. هەروەها  پێست لە خانە مردووەکان پاک دەکاتەوە و یارمەتیی گەشاوەکردنی ڕەنگی پێست دەدات.

KURDŞOP
1188 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!