ئەو خواردەمەنییەی کالسیۆم و فۆسفۆڕی لە هەموو خۆراکێک زیاترە

ماست بەهۆی ئەو کالیسیۆمەی تێیدایە، ئێسکەکان بەهێز دەکا و دەیانپارێزێ. هەر بۆیە گرنگە کە بە خواردنی ماست ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک بکرێ. گرنگترین ئەرکی کالیسیۆم پاراستنی تەندروستیی ئێسک و ددانەکان و دڵنیابوون لە گەشەکردنیانە. بۆیە لە پرۆسەی گەشەکردنی خێرادا، هەروەها لە کاتی دووگیانی و شیرپێداندا، پێویستی بە کالیسیۆم، هێندەی تر زیاد دەکات.

 

کوردشۆپ - ماست کە دەوڵەمەندە بە فسفۆر و کالسیۆم و ڤیتامینەکانی بی، خۆراکێکی زۆر سڵامەتە. مرۆڤ دەتوانێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە کوپێک ماست بخوا. ماست بە ناوەڕۆکی پرۆبایۆتیکەکەی هەرسکردن ئاسان دەکات. هەروەها وەک خۆراکی نێوان ژەمەکانیش دێتە ئەژمار.

 

سوودەکانی ماست

ئاوی ماست بۆ فڕێدانی دومەڵ و نەمانی کیست و فیرۆم کاریگەرە.

 ماست باشترین پاڵپشت و بەهێزکەری بەرگریی جەستەیە.

 هەرسکردن و سوڕی مانگانە ئاسان دەکات و یارمەتیی پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان دەدات.

لەبەر ئەوەی ڕێژەی لاکتۆزی کەمترە لە شیر، بۆ هەرسکردن بەسوودە.

بەهۆی ئەو پرۆبایۆتیکانەی تێیدایە، هەم بەرگریی لەش زیاد دەکات و هەم ڕێگا لە سکچوون دەگرێت.

ماست بەهۆی ئەو کالیسیۆمەی تێیدایە، ئێسکەکان بەهێز دەکا و دەیانپارێزێ. هەر بۆیە گرنگە کە بە خواردنی ماست ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک بکرێ. گرنگترین ئەرکی کالیسیۆم پاراستنی تەندروستیی ئێسک و ددانەکان و دڵنیابوون لە گەشەکردنیانە. بۆیە لە پرۆسەی گەشەکردنی خێرادا، هەروەها لە کاتی دووگیانی و شیرپێداندا، پێویستی بە کالیسیۆم، هێندەی تر زیاد دەکات.

ئاوی سەوزی سەر ماستەکە نابێ فڕێ بدرێ. ئەم ئاوە لە کاتی چالاکیی بەکتریاکانی ماستدا، ڤیتامینەکانی B1، B2،B3  پاڵاوتە دەکات. لەبەر ئەوەی ئەو ڤیتامینانە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستیی پێست هەیە و نابێ ئاوی کەسکی ماست بڕژێنرێ.

لەبەرئەوەی ماست ڤیتامین B لەخۆدەگرێت کە بە ڕیبۆفلاڤین پێناسە دەکرێت، ڕۆڵی وزە و میتابۆلیزم بۆ نوێبوونەوەی شانەکان دەگرێتە ئەستۆ.

 

پێكهاتەی ماست

ماست زۆر دەوڵەمەندە بە فسفۆر. فسفۆر بلۆکی سەرەکیی بنیاتنانی مۆلیکولەکانی DNA و RNA یە لە خانەکاندا.

لە ناو خانەکانی لەشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی وزە و بڵاو بوونەوەی.

 کوپێک ماستی سادە و کەم چەوری لە سەدا ٣٦ کاربۆهیدرات و لە سەدا ٣٢ پرۆتین و لە سەدا ٣٢ چەوریی تێدایە.

لە کوپێک ماستدا ١٠٠ کالۆری هەیە.

 

ڤیتامین و کانزاکانی ناو ماست 

6.8 پرۆتین

3.5 چەوری

8.2 کاربۆهیدرات

100 میلیگرام سۆدیۆم

320 میلیگرام پۆتاسیۆم

230 میلیگرام کالیسیۆم

200 میلیگرام فسفۆر

10 میلیگرام کۆلسترۆڵ

44 ڤیتامین A

2 میلیگرام ڤیتامین سی

 

چۆن دەبێت ماست بەکاربهێنرێت؟

مرۆڤ دەتوانێ ڕۆژانە ماست بخوات و سوودی زۆری هەیە. دەتوانی لە نێوان ژەمەکاندا ماست بخۆی. هەروەها ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە یەک کوپ ماست بخۆ.

ئەو ماستەی پێویستە ڕۆژانە بخورێ، دەکرێ بەپێی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تریش حیساب بکرێ و بە گوێرەی ئەوە بخورێ. بەڵام ئەگەر کەسێک بەرهەمی شیرەمەنیی تر نەخوا، ئەوا بەپێی پێویستیی جەستەی، دەکرێ بڕی ماستی ڕۆژانەی زیاد بکرێ. ئەگەر کەسێک لە ماوەی ڕۆژدا شیر و پەنیر بخوا، لەو ڕۆژەدا یەک کوپ ماستی بەسە؛ ئەگەریش هیچ بەرهەمێکی شیرەمەنیی تر نەخوا، ئەوا پێویستە ڕۆژانە ٣ بۆ ٤ کوپ ماست بخوا.

هەندێک ماست کە لە ماڵەوە دروست ناکرێن و بەرهەمی کارگەکانن، شەکر و هەندێک مادەی بێسوودیان تێدایە، بۆیە پێویستە سەبارەت بەم بابەتە بە وشیارییەوە بجووڵێنەوە و باشتر وایە ئەو ماستانەی بە شێوەیەکی سروشتی دروست دەکرێن هەڵبژێرین.

KURDŞOP
1083 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!