ڕێنماییەکانی پاراستنی چاو بۆ ئەو کەسانەی بە بەردەوامی کۆمپیوتەر بەکار دێنن

ئەگەر لە شوێنێکدا ڕووناکی زۆر بێ، چاوی مرۆڤ ناڕەحەت دەکات؛ هەر بۆیە پێویستە شوێنی کارەکە ڕووناکییەکی کەمی هەبێت. ئەو کەسانەی بەردەوام لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەردان، پێویستە ساڵانە دووجار چاویان پێشانی پزیشکی چاو بدەن و چاویلکەیەک هەڵبژێرن کە لە تیشکی شین دەیانپارێزێ. ئەگەر سەبارەت بەم خاڵان هۆشیاریمان نەبێ، ماندووبوونی چاو دوو هێندە دەبێت و تووشی کێشەکانی میگرێن، سەرئێشە، ماندوویەتیی چاو و تەڕبوونی چاوەکان دەبین.

شادی

کوردشۆپ- کێشەی چاو لە ناو ئەو کەسانەی کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن لە ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵی، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کار دەکەن، کێشەیەک دروست دەکات کە پێشی پێ ناگیرێ. بە بەکارهێنانی بەردەوامی کۆمپیوتەر، گلەیی تایبەت سەبارەت بە سەرئێشە و ماندوویەتیی چاو و ئازاری میگرێن (شەقیقە) زیاد دەکات.

بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، کۆمپیوتەر کە لە هەموو ڕوویەکەوە هاتووەتە ناو ژیانمانەوە، بە بەکارهێنانی درێژخایەنی، دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشەی گەورە.

فەخرەدین کەلەش، ئەندامی دەستەی تەندروستیی لەیزەر ئۆپتیک، سەبارەت بە ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لەسەر مێز و لە پشت شاشە کاردەکەن گوتی: بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو، پێویستە چاو لانی کەم 60 سم لە شاشەی کۆمپیوتەرەوە دوور بێت و جەختیشی کردەوە "ئەو کەسانەی هەمیشە کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەن نابێت زیاتر لە 2 کاتژمێر بە شێوەی ڕاستەوخۆ سەیری شاشەی کۆمپیوتەر بکەن و پێویستە ناوە ناوە سەیری لایەکی تر بکەن و شوێن و شتەکانی تر ببینن. پێویستە چاوەکان بە بەردەوامی بترووکێنن و وشکبوونەوەی زۆر یان ئاو لێهاتنی چاوەکان بە داماڵینی ڕووی چاوەکان، کەم بکرێتەوە. لە هەمان کاتدا ڕاهێنانی چاو بە سەیرکردنی چەپ بۆ ڕاست، خوارەوە بۆ سەرەوە، بەبێ ئەوەی مل بسووڕێنن، ڕێکارێکە کە بۆ زاڵبوون بەسەر ماندوویەتیی چاوەکاندا یارمەتیدەر دەبێت."

کەلەش هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی دەیانهەوێ خۆیان پێشانی پزیشکە بدەن، پێویستە بە پزیشکەکەش بڵێن ڕۆژانە چەند کاتژمێر لەبەردەم کۆمپیوتەردا کاردەکەن و بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش لە چوون بۆ لای پزیشک و وەرگرتنی چارەسەر بەدەست بهێنن، پێویستە پزیشکیش لەو کارانەی ئەنجامیان دەدەن ئاگادار بکەنەوە. ئەگەر لە شوێنێکدا ڕووناکی زۆر بێ، چاوی مرۆڤ ناڕەحەت دەکات؛ هەر بۆیە پێویستە شوێنی کارەکە ڕووناکییەکی کەمی هەبێت. ئەو کەسانەی بەردەوام لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەردان، پێویستە ساڵانە دووجار چاویان پێشانی پزیشکی چاو بدەن و چاویلکەیەک هەڵبژێرن کە لە تیشکی شین دەیانپارێزێ. ئەگەر سەبارەت بەم خاڵان هۆشیاریمان نەبێ، ماندووبوونی چاو دوو هێندە دەبێت و تووشی کێشەکانی میگرێن، سەرئێشە، ماندوویەتیی چاو و تەڕبوونی چاوەکان دەبین. لە هەمان کاتدا پێویستە هەڵبژاردنی چاویلکە بەپێی ڕوخساری کەسەکە بێت. واتە ئاناتۆمیی ڕوخسار چۆن بێت، دەبێ چاویلکەکەش لەگەڵ ئاناتۆمیی ڕوخساردا بگونجێ و زیان بە پێست نەگەیەنێ و لە کەرەستەی باش دروست بکرێ. هەروەها لە هەڵبژاردنی چاویلکەدا پێویستە یارمەتی لە کەسانی پیشەگەر وەربگیرێ.

KURDŞOP
658 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!