سوود و کاریگەرییەکانی زەعفەران

زەعفەران یەکێکە لەو گیایانەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنێ. زەعفەران بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەیییەکان لە جەستەدا ڕادەگرێت.

شادی

 تەندروستیی سیستەمی بەرگریی لەش

 هەرچەندە مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی لەکاتی چێشت لێنان، گرنگییەکی زۆر بە بەهاراتەکان نادا، بەڵام خودی بەهاراتەکان مادەی گرنگی وەک ئاستی بەرزی تێرکردنی و ڤیتامین سی لە خۆدەگرن. ئەسید(ترشی)ی ئەسکۆربیک بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆر گرنگە؛ چونکە سیستەمی بەرگریی لەش چالاک دەکات و بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن زیاد دەکات، میکانیزمی بەرگریی سەرەتاییی جەستە لە دژی نەخۆشی دروست دەکات. هەروەها بۆ ساڕێژبوونەوەی برین و بەهێزکردنی ماسولکەکان و چاککردنەوەی بۆریی خوێن و بەرهەمهێنانی خانەکان زۆر کاریگەرە.

 

سیستەمی سووڕانی خوێن

زەعفەران دەتوانێ وەک تەواوکەری وزە و هێز بەکار بهێنرێت، هەروەها سووڕانی خوێن لە مرۆڤدا زیاد دەکات و دەتوانێ خێرایی میتابۆلیزم زیاد بکات. بەرزبوونەوەی ئاستی ئاسن لە لەشدا بە مانای زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دێت، واتە هاندەرە بۆ سووڕانی خوێن و ئۆکسیجن بە ئاسانی بەسەر ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤدا دابەش دەکات. لەم حاڵەتەدا ئاستی ئەرکەکانی جەستە و ئەندامەکانی مرۆڤ زیاد دەکات و ڕێگری لەو نیشانە و حاڵەتانە دەکات کە دەبنە هۆی کەمخوێنی.

 

پەستانی خوێن و تەندروستیی دڵ

 تەندروستیی دڵ لە جیهانی ئەمڕۆدا بە ڕادەی پێویست گرینگیی پێ دەدرێ؛ یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکانیش بۆ ئەم مەبەستە، زیادکردنی خواردنی ڕۆژانەی پۆتاسیۆمە. پۆتاسیۆم وەک فراوانکەری خوێنبەرەکان کاردەکات و سترێسی خوێنبەرەکان و سیستەمی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن. ئەمەش بە واتای ئارام کردنەوەی سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکانی مرۆڤ دێت. بەم شێوەیەش دەتوانن ڕێگری و پێشگیری لە دۆخی مەترسیداری وەک بەستن یا گیرانی دەمارەکان و جەڵتەی مێشک و دڵ، بکەن.

 

بارودۆخ و نیگەرانییەکان

 زانراوە کە وەرزشکردن دەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر خەمۆکیی سووک هەبێ و هەروەها تێبینیی ئەوەش کراوە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی وەرزش دەکەن گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە باری دەروونیی خۆیاندا دەبینن. هەروەها پسپۆڕان دەریدەخەن کە زەعفەران هەمان کاریگەریی لەسەر خانمانیش هەیە و ماددەیەکی بەهێزکەرە و وروژاندنی سێکسی بەهێز دەکات. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی زۆرێک لە ڕێکخراو و دامەزراوەکان، دەرکەوت زەعفەران دژە خەمۆکییەکی سروشتییە.

 

زەعفەران دوژمنی شێرپەنجەیە

 زەعفەران یەکێکە لەو گیایانەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنێ. زەعفەران بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەیییەکان لە جەستەدا ڕادەگرێت. ئەگەر وەرەمێکی شێرپەنجەیی دەستنیشان کرابێت، بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی دەتوانێ یارمەتیی بچووکبوونەوە و چاکبوونەوەی بدات. شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لە خۆراکە جیاوازەکاندا زەعفەران بەکار بهێنرێ. چونکە گیایەکە کە تایبەتمەندیی دژە ئۆکسیدانی موعجیزەئامێزی هەیە.

 

زەعفەران دۆستی پێستە

 وەک زۆر بواری دیکە سوودەکانی زەعفەران بۆ پێست جێگەی سەرنجی زۆرە. تۆز( پاودەر)ی زەعفەران لە هەندێک بەرهەمی چاودێریی پێستدا بەکاردێت. دەرکەوتووە کە پێستی ئەو کەسانەی ئەم بەرهەمانە بەکاردەهێنن درەنگتر پیر دەبن و گەنجتر دەردەکەون. زەعفەران دەبێتە هۆی ئەوەی پێست پێکهاتەیەکی نەرمتری هەبێت.

 

هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان ڕێک دەخات

کاریگەریی لەسەر منداڵبوون هەیە و سوودی بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت. هەروەها هەستی سێکسی لە ژن و پیاودا بەهێز دەکات. لە کاتی نەخۆشیی مانگانەی خانمان، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و وا دەکات سووڕی مانگانە بە ئاسانی تێپەڕێت.

 

ئارەزووی خواردن چاک دەکاتەوە

زەعفەران وەک خۆشەویستی چێشتەکان ناسراوە. چونکە تایبەتمەندییەکی هەیە کە ئارەزووی خواردن هاوسەنگ دەکات. لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە ئەمریکا کراون، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی  زەعفەران بەکاردەهێنن، دەتوانن ئارەزووی خواردنیان کۆنتڕۆڵ بکەن. بەتایبەت بووەتە چارەسەرێکی باش بۆ ئارەزووی خواردن و ئیشتیا بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێژیم دەکەن. هەروەها ڕێگری لە بۆنی ئەو کەسانە دەکات کە حەساسیەتی خۆراکییان هەیە و ئەو کەسانەیش کە زۆر دەخۆن.

 

تەندروستیی ئێسک

هەندێک لە ماددەکانی ناو زەعفەران تێربوون زیاد دەکەن و یەکێک لەو ماددە خۆراکییە گرنگانە کالیسیۆمە. بە زیاد کردنی کالسیۆم جەستەی مرۆڤ دەتوانێ کەمتر بخوات و زووتر تێر بێ. هەروەها دەتوانێ لە بەرانبەر لاوازبوونی ئێسک و گرفتەکانی ئێسک کە پەیوەندییان بە بەساڵاچوونەوە هەیە خۆ بپاریزێ.

 

کردەوەی عەسەبەکان

 ڤیتامین B ڤیتامینێکی زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی مرۆڤ و کاریگەریی زۆر گرنگی لەسەر کۆئەندامی عەسەب هەیە. ئەگەر بمانهەوێ هێندەی تر تایبەتمەند بین، بەهۆی ڤیتامینی B6 کە لە زەعفەراندا هەیە، کۆئەندامی عەسەب دەتوانێ بەبێ کێشە کار بکا و لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار و کوشندە کە بەهۆی کێشەکانی کۆئەندامی عەسەبەوە دروست دەبن، دوور بکەوێتەوە.

KURDŞOP
713 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!