خواردنی "تۆلک" لەنێو کۆبانیدا

سلتانا ئەتۆ

 

وەرزی بەهار وەرزی خێر و بێرە لە کۆبانیدا؛ لەگەڵ هاتنی بەهار دایکان و ژنانی کۆبانی دەچنە نێو سروشت و دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی سەوزە و ڕووەکی وەک: "کەرەنگ، پیڤۆک، خەردەل، خەیلۆک، تەعلی و تۆلک".

لەنێو فەرهەنگی کۆبانیدا، تۆلک خواردنێکی سروشتیی بەناوبانگە و مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە، ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ پێش زایین. ژنانی کۆبانی دەڵێن: "لە باب و باپیرانمانەوە هەبووە، دایکانمان دەیانکوڵاند و ئێمەش لەوانەوە فێر بووین." دەزانرێت کە ئەم گیایە لە زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەرەوە بوونی هەبووە.

"تۆلک" کەی دەردەکەوێت؟

تۆلک سەوزەیەکی وەهایە کە شینبوونی بەپێی کەشوهەوایە، کاتێک لە وەرزی پاییزدا باران دەبارێت، ئەو کاتە شین دەبێت، بەڵام لە کۆتاییی زستاندا گەشە دەکات و گەورە دەبێت و لە مانگی نیساندا هێدی‌هێدی وشک دەبێت.

شێوەی "تۆلک"

ئەم سەوزەیە (تۆلک) لەسەر "چەمەل"ێک بەرز دەبێتەوە، ڕەنگی چەمەلەکە کەسکی کراوەیە، گەڵاکانی کەسکی تۆخن، درێژییەکەی نزیکەی ٦-١٠ سانتیمەترە. باشتر وایە بە تازەیی بخورێت، هەرچەندە هێشتا نەکوڵێندراوە، بەڵام هێدی‌هێدی پیر دەبێت.

پێش ئەوەی پیر بێت گوڵەکانی دەکاتەوە، ئەو گوڵانەی دەبێتە تۆو. چونکە تۆلک سەوزەیەکە کە تۆوی هەیە، ئەو تۆوە وشک دەبێتەوە و دەکەوێتە شوێنی خۆی، ساڵی داهاتوو دووبارە شین دەبێتەوە. هەندێک ژن ئەو تۆوانە هەڵدەگرن و دەیچێنن، بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو شین بێت.

لە کوێ شین دەبێت؟

تۆلک زیاتر لە شوێنەکانی وەک وێرانە، لێواری ڕێگا و چۆڵەوانی، دەوروبەری ماڵ و جێی چۆڵی ئاگر دەڕوێت.

جاران لەبەر ئەوەی هەمیشە داهات باش نەبوو، بۆیە کاتێک تۆلک هەبوو، دەیانگوت ئەمساڵ ساڵی خێرە. هەتا چەند ڕۆژێک تۆلکیان دروست دەکرد و دەیانخوارد. کاتێک سەیری شێوازی ئامادەکردنی دەکەین، لە کۆنەوە هەتا ئێستا، بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئامادەکردنیدا دروست بووە.

شێوازی یەکەم

سەرەتا تۆلیک کۆ ناکرێتەوە، هەتا کاتێک گەورە دەبێت.

بە چەقۆ کۆ دەکرێتەوە.

ئەگەر درێژ بێت بە چەقۆ کورتی دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر لەسەر زەوی بڵاو بووەوە، لە ڕەگەکەیەوە هەڵیدەکێشن.

دوای ئەوە گەڵا زەرد و خراپەکانی پاک دەکەنەوە و فڕێی دەدەن، ئەمجارەیان بە سێ چوار ئاو دەیانشۆنەوە.

دوای ئەوە وردی دەکەن.

بڕێک ئاو دەخەنە سەر ئاگرەکە و بڕێک تۆلکی تێ دەکەن، پاشان خوێی لەسەر دەکەن، نزیکەی ١٠-١٥ خولەک تا دەکوڵێت.

وازی لێ دێنن تاکوو سارد دەبێتەوە و پاشان ئاوەکەی دەڕژێنن.

دواتر تۆلکەکە لەگەڵ ڕۆنی هیز، خوێ و بیبەری سوور تێکەڵ دەکرێت یان لەسەری دەکەن.

دەیکەنە نێو سینییەک و دەیخۆن.

بەڵام لە هەندێک گوند جیاوازە، چونکە ئێستا "ڕۆنی هیز" کەمترە.

هەنووکە پیواز سوور دەکەنەوە و خوێ، بیبەر و ماسی (ئاوی مریشک) تێدەکەن و هەندێکیش هێلکەی تێ دەکەن.

بۆچی خەڵکی شار لە بەهاردا سەردانی گوندەکان دەکەن؟

لە وەرزی بەهاردا خواردنی سروشتی لە گوندەکان زۆرترە، بۆیە خەڵکی شارەکان سەردانی گوندەکان دەکەن تاکوو تۆلک بخۆن. کاتێک کەسێک کە لە شارەوە دەچێتە گوند و دەگەڕێتەوە، یەکسەر پێی دەڵێن "تۆلکت بۆ هێناین؟" لە شارەکانیشدا لە بازاڕەکاندا تۆلک دەفرۆشن.

ژنێکی کۆبانی دەڵێت:

"تۆلکمان بە 'دەو' کوڵاند، ڕەنگەکەی دەکرێتەوە و زۆر خۆش دەبێت، دوای ئەوە هەندێک ڕۆنی هیز و هەندێک خوێ و بیبەرمان خستە سەری".

سوودەکانی

تۆلک سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی مرۆڤ هەیە، وەک:

سیستەمی هەناسە

بۆ پێستی ڕووخسار

نەخۆشیی شەکرە و هتد.

KURDŞOP
330 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!