نەفرین و دوعا لەنێو ژنانی کۆبانیدا – بەشی کۆتایی

فاتما ئەتۆ

 

بەشی یەکەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

نەفرین لەسەر ڕزق و ڕۆزی:

چاڤێن تە تم ل دەریان بە، نانێ تە ل سەر پشتا تە بە.

تو تار و وار ببی.

خوەدێ تە بێ رزق بکە.

هەیی نسیب ب دەست تە نەکەڤە.

بەلکی ل پەی نانە (نان) زکێ برەڤە.

خوەدێ رزق ژ تە رە نەشینە.

 

نەفرین لەسەر ئازار، ناخۆشی، ماتەمینی و مردن:

گۆشتێ تە بهەلە تو ببی کۆمەک هەستی.

بەلکی ئەو بکشینە هەتا مرنێ.

تایا مرنێ ب جانێ وێ بگرە.

جنازە (تەرم) رابوو.

شەرپە ل تە کەتۆ.

خوەدێ تە کۆر بکە.

شیرێ من ل تە هەرام بە.

خۆرتۆ! تو ڤەلقتی.

خێرێ ژ جانێ خوە نەبینی.

وەری کوشتن نەیی کوشتن.

تیرا خوەدێ ل ناڤ چاڤێن تە بکەڤە.

خوەدێ تە دەف و دهۆل بکە.

خێرێ ژ جانێ خوە نەبنی.

دەڤێ خوە د کەزەبا خوە بکی.

کاتێک سەرنجی ئەو نەفرینانەی سەرەوە دەدەین، دەبینین هیچ ڕێگا و ئامرازێکی ژیان بۆ ئەو کەسە نامێنێتەوە کە ئەم نەفرینەی لەسەرە. لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئایینی، دەروونی و سروشتییەوە هەموو ڕێگاکانی بەردەمی گیراون.

وەک لە نەفریکاندا دیارە، وەها ئەو نەفرینانە کراون کە هۆش و عەقڵی مرۆڤ دەوەستێنن. ئەگەر تەنانەت نیوەی ئەو نەفرینانەش بێنە دی، هیچ ڕزگاربوونێک بۆ ئەو کەسە نییە کە نەفرینی لێ کراوە. دایکانی کورد کەسانی نزیک خۆیانیان نەفرین نەکردووە، زۆرتریش منداڵەکانیان نەفرین کردووە، بەڵام لە دڵەوە نا، هەموویان وا دەڵێن. کاتێک مرۆڤ لە ڕووی ناوەڕۆکەوە سەیری ئەم نەفرینانە دەکات، زۆر دەوڵەمەندن و پڕن لە وشەی کوردی. هەروەها دەوڵەمەندیی زمان و کەلتووری کوردی نیشان دەدەن.

 

نەفرین چەندین جۆر و بەکارهێنانی هەیە:

نەفرینێک کە دایکێک لە کوڕەکەی دەکات، خوشک لە براکەی دەکات، کچ لە یارەکەی دەکات، دایک لە کچەکەی دەکات، مرۆڤێک لە دوژمنەکەی دەکات، باوک لە کوڕ یان کچەکەی دەکات یان پیاو لە ژنەکەی دەکات و بە پێچەوانەوە.

ئەو دوعایانەی کە لەلایەن ژنانەوە دەگوترێن:

مالا تە ئاڤا بە.

ب خێر و سلامەت تو زارۆکی خوە دەینی.

خوەدێ تە ریا راست دە بمەشینە.

خوەدێ هەر جار ب تە رە بە.

خوەدێ تە خجل (شەرم) نەکە.

تو کو دە بچی ریا تە ڤەکریبە.

خوەدێ یەکی هەلال ب دەست تە بخە.

تو ئاخێ راکی ب دەست تە دە زێر بە.

خوەدێ رزقەکی مەزن ژ تە رە بشینە.

قەدەرەکە پاک ل تە ڤەبە.

تو ب مرازێ خوە شا ببی.

خوەدێ نەییتا دلێ تە بکە.

تو نەکی خوەدێ بدە تە.

وەک دەبینین زۆربەی دوعاکان بە ناوی خوداوە دەست پێ دەکەن، داوا لە خودا دەکەن قەبووڵیان بکات و بەبێ ئەوەی زیان بە کەسانی تر بگەیەنن بەکار دەهێنرێن. دوعا بۆ وەرگرتنی نیعمەت و هێز لە خودا پێویستە. خەڵک لە ماڵەکانیان، لە ژوورەکانیان، لەسەر لووتکەی شاخەکان، لە کوێستانەکان، درەنگانی شەو، بەیانیان زوو، پێش نانخواردن و دوای شەڕ دوعا دەکەن.

 

کاریگەریی دوعا لەسەر ئەوان:

وەک دەبینین زۆر دوعا بە ئامانجێکی ئەرێنی کراوە تاکوو ببێتە هۆی دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانیان و هێنانی ئارامی بۆ دڵیان و دروستکردنی خۆشییەکی بێهاوتا لە دڵیاندا. ئەم دوعایانە ڕێگە بە ڕۆحی ئەو کەسانە دەدەن کە دوعایان بۆ دەکرێت کەمێک ئارام ببنەوە و دڵیان ئارام بێتەوە، چونکە دوعا سیفەتی باشی هەیە و چاکە و خێر دەهێنێت.

هەر کەسێک دەتوانێت دوعا بکات، دایک و باوک بۆ کوڕان و کچانیان، خوشک بۆ براکانی، مرۆڤ بۆ دۆستەکانی، باپیر و داپیر بۆ نەوەکانیان، تەنانەت منداڵەکانیش دەتوانن دوعا بکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە قسەی ناخۆش بپارێزن و کەسە خراپەکان دوور بخەنەوە.

ئەنجام:

لە کۆتاییدا مرۆڤ دەبینێت کە دوعا و نەفرین دوو بەشی پەیوەندیدارن بە فۆلکلۆری کوردییەوە کە زۆرتر لەلایەن ژنانەوە دەگوترێن. کاتێک ژنان نەفرین لە منداڵەکانیان دەکەن، لە دڵەوە نییە، بەڵام ئەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر شێوازی ژیانیان دروست دەکات. بەڵام کاتێک ئێمە گرینگی بەو دوعایانە بدەین کە خێریان پێوەیە و کاریگەریی ئەرێنییان هەیە، بۆ دەروونی منداڵەکان زۆر باشن.

سەرچاوەکان:

چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند ژنی خەڵکی کۆبانی

گۆڤاری "فۆلکلۆرنا مە"، ئەشرەف کەیدانی، ژمارە ٢

 

KURDŞOP
378 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!