ژن لە ڕوانگەیەکی ئەرێنی و نەرێنییەوە لە کەلتووری کورداندا - بەشی دووەم

ئەڤین تەیفوور

 

بەشی یەکەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

لە بەشی پێشووی ئەم گوتارەدا بە شێوەیەکی گشتی باسمان لە لایەنە نەرێنی و ئەرێنییەکانی گوتەی پێشێنییانی کۆمەڵگەی کوردی سەبارەت بە ژن کرد، هەروەها بە شێوەیەکی تایبەت باسمان لە خاڵە نەرێنی و ئەرێنییەکان کرد. لەو بەشەدا هەوڵ دەدەین هەندێک لایەنی نەرێنیی دیکە بە چەند نموونەیەک لە گوتەی پێشینییان سەبارەت بە ژن، ڕوون بکەینەوە. لە بەشەکانی داهاتوودا درێژەی گوتارەکەمان لەسەر بنەمای لایەنە ئەرێنییەکانی مژارەکە دەبێت.

وێنە: ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٩٨٩

جگە لە گوتەی پێشینییان، لە زۆرێک لە چیرۆک، داستان، نفر و گۆرانیدا،  شەرم لە دەنگی ژن دەبینرا. هەروەها لەو چیرۆکانەی کە لە ژوورەکاندا  بۆ منداڵان دەگێڕدرانەوە، ژن وەک هەرزان و بێ بەها و بێ کەڵک سەیر دەکرا.

لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکاندا کە هەندێکجار لە ژوورەکاندا و بۆ منداڵان دەگێڕدرانەوە، لە ڕاستیدا تووشی ئەو جۆرە وشانە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان و گوێگران دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدەن بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، پیرەمێرد و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا هاتووە: "ستریەک دا ب هەفت نانان، هەفت نان دان ب هەفت بەرانان، هەتف بەران دان ب بووکەکێ، بووکەک دان ب پیپکەکێ بی..بی..بیئییئیی چەرق و پیپک شکەست." با سەرنج بەم ڕستەیە بدەین کە دەڵێت: "بووکەک دان ب پیپکەکێ". ڕاستە ئەم چیرۆکە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بیرماندا ماوەتەوە، بەڵام لێرەدا دەبینین نادادپەروەرییەک بەرامبەر ژنەکە کراوە و ژنەکە بێ نرخ کراوە. لێرەدا چەندە ژن لە مێشکی منداڵ و گوێگردا بێ نرخ دەنوێنێت؟ یان چ جۆرە بیرۆکەیەک لە خەیاڵی منداڵەکەدا دەروست دەبێت، کاتێک گەورە دەبێت؟ دوای ئەوەی گوێگر گوێ لەم چیرۆکە دەگرێت، چۆن سەیری دایک و خوشک و کچەکانی دەوروبەری دەکات؟ ئەو کاتە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات؟

لە چیرۆکی "پیرەمێرد و سێڤێ" تووشی هەمان بابەت دەبین. لە چیرۆکەکەدا هاتووە: "ڕۆژێک پیرەمێردەکە کچەکەی دەبەستێتەوە و دەیباتە نێو ئەشکەوتێکەوە و لە دڵی خۆیدا دەڵێت: 'ئەگەر سێوێکم هەبێت، بۆچی خەڵک بیخۆن، خۆم دەیخۆم'. هەر بۆیە کچەکەی خۆی دەخوازێت و هاوسەرگیریی لەگەڵ دەکات و حەوت منداڵی لێ دەبێت." کاتێک ئەم چیرۆکە بۆ گوێگران و منداڵان دەخوێندرێتەوە، چ جۆرە زەبرێک لەسەر دەروونی ژن دروست دەکات؟ شتێکی وەها، وا دەکات مرۆڤ ڕقی لە باوک و برا و هەموو پیاوێک بێت و لێیان ڕابکات.

بۆ ئەوەی ئەم بابەتە زۆرتر ڕوون بکەینەوە، بەشێکی دیکەی گوتە فۆلکلۆرییەکان سەبارەت بە ژن بخوێننەوە:

- مێر ژی هەموونە یەکن، ژن ژی هەموونە یەکن.

- مێر-ژن هەڤرا رک، خراب دبە ئەو مالک.

- مێر کانی بە، ژن لیچە.

- مێرا خوە ئاڤێتن کەوارا، ژن شاندن هەوارا.

- مێرێ باش ژنا وی خورتە.

- مێرێ دو ژنا دوروویە.

- مێرێ کورمانج بۆی نامووسێ کەڤچی ئاڤ دە دخەنقە.

- مێرێ دو ژنک هێسیرە.

- مێرک ل ژنا خوە مەنییان بوو، دگۆت گاڤا هەڤیر دکی قوونا خوە دهەژینی.

- مێرکێ خراب چچکێ دییا خوە گەستییە.

- مێرکرن ژی هەیە، مێرمرن ژی هەیە.

- نامووسا ژنێ، چەکا مێرە.

- نامووسا مێر ژن خوەیی دکە.

- نە ژنا بەلاش،نە خولامێ بێ مەئاش،نە ئەردێ کاش.

- نە ژنا کەنۆکی،نە مێرێ شەرمۆکی.

- پارسوویا ژنێ خوارە، لەوما ئیتیبارا وێ تونە.

- پیر ب گانەکی نابە قەهبک.

- پیرێ باوەر نەدکر مێر بکە، کو مێر کر دەوا هەفتەک و هەشتەکان کر.

قیز ئەولەدێ خەلکێیە.

- قیز چرا خەلکێیە.

- قیز هەنە ب هەفت کورا.

- قیز هەنە ب هەفت کورا نادن.

- قیز کو هەیە دارا رەزە، هاتی-چوویی کەوتییێ خوە داڤێژە.

- قیز مێڤانێ مالێیە.

- قیز زێبەشێ گهیشتییە.

- قیزا بێ قالان زماندرێژە.

- قیزا فلانکەسی ب خوینا مێرەکییە.

- قیزەک نازاند گوندەک بەزاند.

- قیزێ کێ هەنە ئەو پادشانە.

- قیزێ دل کر، تاس ئاڤێت دیوار کول کر.

- قیزتی چقاسی خوەشە، بووکتی گولا گەشە، وەختا دکەڤە بەر دارێ دەرگووشێ، پەر و باسکێ وێ دوەشە.

- رەڤا ژنێ ئەدەتێ دنێ.

- رەوشا ژنان کۆفییە.

- رەوشا ژنان کەزینە.

- رۆ چوو دیسا بوو فتارا قیزا.

- شێر شێرە، چ ژنە چ مێرە.

- شەرێ کوچکان ل سەر دێلانن.

- شێورا ژنا بێرییا بزنە.

- وسا ملاهیمە، مینا قیزا کەزی.

- خەو نەما ل بچووکان، فەدی نەما ل بووکان.

- یەکی ژنا خوە بەردابوو، دگۆت وەرە ببە یارا من.

- یێ ژنێ بەردێ ل پانییا نانێرە.

- وەختێ دێ دمرە، دەستێ وێ ژێکن، پێ ئێتیما بکوتن.

- زار یا دێیە، نە یا باڤێئە.

- زارۆک ژ باڤێ دە ئێتیم نامینن، ژ دێ دە ئێتیم دمینن.

- زارۆ ل سەر ملێ دێ مەزن دبە.

- زلام هەرتم دخوازە لێ هەرتم نکارە؛ پیرەک هەرتم دکارە لێ هەرتم ناخوازە.

ئەم گوتارە درێژەی هەیە...

KURDŞOP
591 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!