ژن لە ڕوانگەیەکی ئەرێنی و نەرێنییەوە لە کەلتووری کورداندا - بەشی یەکەم

 

ئەڤین تەیفوور

وێژەی زارەکی توخمێکی وەهایە کە کورد بە هەزاران ساڵ بۆ پاراستنی خاک، کەلتوور، زمان و ئەدەبیاتی بەکاری هێناوە. مرۆڤەکان بەپێی داب و نەریت و کەلتووری خۆیان، چیرۆک، شیعر، بەسەرهات، یاری و پەندیان بۆ نەوەکانی دواتر گێڕاوەتەوە و بە میرات بۆیان بەجێیان هێشتووە.

کورد لە ڕێگای وێژەی زارەکییەوە، چیرۆکی شەڕ، ململانێ، سەختی و ئەزموونەکانی ژیانی خۆی لە شەودا لە ژوورەکانی خۆیدا گێڕاوەتەوە. کورد بەو چیرۆکانە هەندێک جار گریاوە، هەندێک جار دڵخۆش بووە و هەندێک جاریش بە چیرۆک و داستانەکانی تووڕەیی خۆی دەربڕیوە. کورد لە فەرهەنگی خۆیدا بە چەندین شێوە باسی ژنی کردووە. واتە بە شێوەیەکی ئەرێنی و نەرێنی باسیان لە ژن کردووە. تا ڕادەیەک ژنان لەو سەردەمەدا بەرەنگاری بۆچوونی ئەرێنی و نەرێنی نەدەبوون.

وێنە: باشووری کوردستان، گوستاف والێن، ١٩٤٠- ١٩٥٠

دایکانی ئێمە بەبێ ئەوەی بزانن خەریکن تەعەدامان لێ دەکەن ئەو کەلتووریان وەک کراسێک بە بەژنی ئێمەدا دەکرد و ئێمەیان بەو کەلتوورە ناڕاست و نێگەتیڤە گەورە کرد. ئێمەش بەبێ ئەوەی بزانین کە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی کامانەن و تا چ ئاستێک ئەم کەلتوورە ڕاستە یان نە، ئەمەمان قەبووڵ کردووە و ئێمەش بۆ نەوەکانی داهاتوومان بەجێ هێشتووە.

لەو چیرۆک و پەندانەدا، زوڵم، نادادپەروەری، لێدان، مانەوە لە ماڵەوە و قسە نەکردن لەگەڵ ژنان، قەبووڵ کران. هەروەها هەمیشە ژنان خۆیان کەمتر لە پیاوان دەبینی و بەبێ ئەوان تەنانەت نەیاندەتوانی هەنگاوێک بەرەو دەرگای ماڵەکەیان هەڵبگرن. ژنانێک کە کەمێک بەرەنگاری بوونەوە و ویستیان شتێک بۆ ژیانی خۆیان بکەن و کۆیلایەتی و نادادپەروەرییان قەبووڵ نەکرد، ئەشکەنجە دران و تەنانەت ئەشکەنجە و لێدانەکەش دەگەشتە ئاستی کوشتن.

پێشتر و ئێستاش تا ڕادەیەک ژن لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەش دەکرێت. دەنگی کپ دەکرێت، نابێ پرچی بە دەرەوە بێت چونکە نیشانەی بێشەرەفییە. هاتوچۆ و خوێندن بۆ ئەوان شتێکی ئاسایی نییە. لە سەرووی هەموویشەوە کاتێک کچ لەدایک دەبێت، خانووەکە وەک پرسەخانەی لێ دێت. ناوی ئەو لەنێو حەشیمەتدا نایەتە سەر زمان و مەدح ناکرێت. تا ڕادەیەک ئەو دایکەی کچی دەبێت، لەلایەن مێردەکەیەوە لێی دراوە، ڕەنگە تەنانەت تەڵاقیش درابێت. بەڵام بە پێچەوانەوە کاتێک کوڕێک لەدایک بووە، ئەو ماڵە بۆ ماوەی حەوت شەو و حەوت ڕۆژ پڕ بووە لە دەنگی تەپڵ و زەماوەند. بەرخ سەردەبڕدرا و خێرات دابەش دەکرا.

لەسەر ئەو عادەت و کەلتوورە کوردییانە چەندین پەند هەیە کە بە شێوەیەکی نەرێنی ئاماژە بە ژن دەکەن، هەندێکیان بریتین لە:

- مالا پر ژنێ، خەرابوویێ ژ بنێ.

- یێ کو ل کەچا خوە نەدا، وێ ل چۆکا خوە بدە.

- ژنا پاشین میناپینێ بەرۆڤاژییە.

- ژنا خرابنە تێ کوشتن ئوونە ژی تێ بەردان.

- ژنا شەرمین ب ملەتەکی، مێرێ شەرمین ب کراسەکی.

- ژنا قەنجە، ژنا خراب سەیدە.

- ژنا تە ژ کو دەرێ، تو ژی ژ وێ دەرێ.

- ژنا خراب بێنامووسییا کۆمێیە.

- ژنا خەلکێ رامووسانەک، هەسپێ خەلکێ مەییدانەک.

- ژنا وی ژنە لۆما مالا وی رەنگینە.

- ژنا زوو رادزە، مێرێ خوە زوو کال دکە.

- ژنێ برا مەرڤان دکن شیڤا گورا.

- ژنێ برا نۆلا گورا.

- ژنێ دل کر، دیوار قول کر.

- ژنێ دل کر، مێرێ خوە سل کر.

- ژنا گۆ: برا ئەز ژنا مێرێ چێ بووما، برا ئەز رۆژەکێ ل روویێ دنێ بووما.

- ژنتییا هەڤرا کرە بلەبل، برا هەڤرا بوونە دەرد و کول.

- کەبانی تمێ بێ پارن.

- کەبانی یا مەلوونە یان مەهروومە.

- کەچ بێ هەفسار نابە.

- کەچا میران ب قەلەندێ گاڤانان نایێ.

- کەچک وەک سێڤا دارێیە، هەرکەس کەڤران داڤێژە، کی بێخێ وی رەیە.

- کەچک زییارەتە.

- کی هێڤییا یارێ مایە، بێ ژن مایە.

- کولفەت دچە خوین، خوین سافی دبە.

- کولفەت نەینکا مالێیە.

- کولفەت هەتا سەد مێری زێدەیە.

- کولفەت شوورێ دو دەڤە ل خوشتا مێر.

- کولفەت کو هەیە پارسوویێ خوارە.

- کولفەت هەیە جەهـ دکە گەنم، کولفەت هەیە گەنم دکە جەهـ.

- کولفەتا بێ ئەسل پێشا خوە داڤێژە سەر سەرێ خوە.

- کولفەتا بی دوروویە.

- کولفەتا چێ بە، مێر ژی پێرە چێ دبە.

- کولفەتا دەستدرێژ تمی روورەشە.

- کولفەتا دزی کر، وێ بێ بەردانێ.

- کولفەتا ئەسلێ وێ جی، تی بە ئان برچی بە، بکوژی جیکی دە ناچی.

- کولفەتا خراب مێران سەربەرژێر دکە.

- کور دارێ باڤێ هلتینە، قیز تەشییا دایێ هلتینە.

- کور ل باڤان دچن، قیز ل دییان دچن.

- کورد ژن گشکا زەفتر ژنا خوە، هەسپا خوە و چەکا خوە هەز دکە.

- ل ژنا خوە هێجەتێ دبێژیت: تۆ چما قوونا خوە ل بەر بێژنگەران دهەژینی.

- مال تێرە، کەبانی شێرە.

- مالا بێ ژن ئینا ئاشێ خرابەیە.

- مالا مێرێ ژنێ وەکی خەزنە بە ژی، دیسا چاڤێن وێ ل مالا باڤێیە.

- مالا کو ژن نەخوەشە، دێ خوە کلیتە.

- مالێ دە تونە ئارڤانۆک، ناڤێ ژنێ دینانۆک.

- مەمکێن قیزا زەینەتن، کەلاخێ پیرێ رۆبەتن.

- مێرێ کورمانج گاڤا تێر خوار یان مێران دکوژە، یان ژنەکێ درەڤینە.

- مەرڤەکی خرابە، ئەوی چچکێ دییا خوە گەستییە.

- مەرڤ سەر خیرەت و نامووسا خوە دمرە.

وەک دەبینین ژنان لە پەندی پێشینییاندا هەم ڕۆڵی ئەرێنی و هەم ڕۆڵی نەرێنییان هەیە. بە دڵنیاییەوە بەشێکی زۆری ئەو قسانە بەپێی چاخ و سەردەمێکی دیاریکراو دەگوترا کە گرێدراوی بۆچوونی ئەو سەردەمە بوو. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە نابێ باس لەو خاڵانە بکرێت، چونکە بەشێک لە کەلتووری کوردی جێی ڕەخنەیە دەبێ نەوەکانی داهاتووش بتوانن خۆیان لە کەلتوورێکی تەندروستدا پێناسە بکەن.

ئەم گوتارە درێژەی هەیە...

KURDŞOP
630 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!