نانی سێڵی

 

ئاراس حەسۆ

 

وەک باب و باپیرانمان دەیانگوت "نانی تیرێ، خۆش هەویرێ". نانی سێل، بە واتایەکی دیکە هەر ئەو نانەیە کە پێی دەوترێت نانی تیر. ئەم جۆرە نانە لە فەرهەنگ و نەریتی کوردیدا دەنگی داوەتەوە و بووەتە سەرچاوەی سامانی فۆلکلۆری کوردی لە جیهاندا. لە کۆندا بەهۆی نەبوونی فڕن دایکانی کورد ئەم نانەیان بە دەستی خۆیان دروست دەکرد. ئەم نانە جۆرێکە لە نان کە بە تەنکی دەبرژێنرێت و لەسەر پلێتێک ساز دەکرێت.

 لە مێژووی کۆندا گەنم وەک هێمای بەختەوەری و نیعمەت لە ماڵدا بەکارهاتووە، بۆیە دەیان جۆر نانی لێ دروست دەکرێت کە لە نێویاندا نانی سێلێ، نانی فڕن و هتد هەیە. بەڵام لەبیرمان نەچێت ئەم نانە تەنک و زێڕینە، نوێنەرایەتیی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک کورد و فارس و عەرەب دەکات. ئەم نانە ئەگەر چەند ڕۆژێکیش بمێنێتەوە خراپ نابێت.

 کاتێک دایکانمان هەویرەکە دەشێلن، ئەم هەویرە بۆ دروستکردنی سەدان پارچە نان بەکاردێنن کە چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە. هەرکاتێک پێویستیان بەم نانە بوو، دەستیان تەڕ دەکەن و ئاوەکە دەڕشێنن. دوای چەند خولەکێک ئەم نانە نەرم دەبێت و دەیخۆن. دایک و داپیرەمان دەڵێن ئەم نانە تەنانەت بیست ڕۆژیش خراپ نابێت.

 

چۆنێتیی دروستکردنی

ئەم نانە لە گەنمی نیعمەتی خاک و ماڵی کوردان دروست دەکرێت. گەنمەکە دەبرێتە ئاش و دەکرێتە ئارد و ئاردەکەش بە هێڵەگ دەپاڵێورێت. پاشان ئاردەکە ئاوی تێکەڵ دەکرێت و دەشێلرێت و دەکرێتە هەویر. پاشان هەویرەکە گونکی لێ دروست دەکرێت و لەسەر مێزێکی چوارگۆشە بە تیرێکی درێژ بڵاودەکرێتەوە تا نانەکە تەنک دەبێتەوە. پاشان ئەم هەویرە تەنکە لەسەر سێڵ و پلێتێکی ڕەش دەبرژێنرێت و هێواش هێواش نانەکە وەردەگێڕدرێت تا ئامادە دەبێت.

جۆرەکانی خواردن لەم نانە

لە جوگرافیای وڵاتی کوردیدا دەیان جۆر نان بە ئارد دروست دەکرێن، هەروەها دەیان جۆر نانی سێلێ یان تیری دروست دەکرێن. ڕەنگە جۆرەکانی نان بە گوێرەی خەڵکی گوندنشینی ناوچەکانی کوردستان بگۆڕدرێت.

قالندی (ئەستوور): ئەمە نانێکی ئەستوورە، بە شێوەی بازنەیەکی ئەستوور دروست دەکرێت و کونجیی بەسەردا دەکرێت.

قتمر: هەویرێکی تەنک، کەرە و شەکری بەسەردا دەکرێ و دواتر هەویرەکە لەسەر یەک قەد دەکرێ و ئامادە دەکرێ بۆ برژاندن. هەندێک کەسی تر نانی قتمر بە شێوازی دیکە دروست دەکەن. هەندێک کەس ئەم نانە بە  دۆشاوی تیژ و زەعتەر و شەکر دروست دەکەن. بۆ دروست کردنی ئەو نانە هەویرەکە، دۆشاوی تیژ و پیازی وردکراو و زەیتی پێدا دەکرێ و دواتر دەیبرژێنن.

کولێرە دۆ: گونکی بچووکی هەویر کە بە شیوازێکی گەورە و خڕ لەسەر سێڵیک دەبرژێنرێت. کاتێک نانی بەیانی دەخۆن، ئەم جۆرە کولێرەیە لە ماستاو هەڵدەکێشن  و دواتر دووبارە دەیخەنە سەر سێڵ و دیسان دەیبرژێنن و دواتر دەیخۆن.

 

پیداویستییەکانی نانکردن

تیر: دارێکی ڕێک و لووس و درێژە، نانی پێ تەنک دەکرێتەوە.

سێل: سێڵێکی بازنەییە کە نانی لەسەر دەبرژێنن.

شیش: ئاسنێکی باریک و درێژە، کە نانەکەی پێ وەردەگێڕن تا دەبرژێت.

تەخت: تەختەیەکی چوارگۆشە کە نانی لەسەر پان دەکرێتەوە.

ئاردوو: سێ بەرد لەسەر زەوی دادەنرێت و لە نێوان ئەو بەردانەدا ئاگر دەکرێتەوە، پاشان سێڵەکەیان لەسەر دادەنرێت.

 

ئەم نانە بەتام و بەنرخە ساڵانێکە زگی زۆر کەسی پێ تێر دەکرێت. لەگەڵ ئەم نانە، بیبەری برژاو و دۆی مەشکە تامێکی ناوازەی بە کولتوور و نەریتی کوردی بەخشیوە.

KURDŞOP
604 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!