مەیدانی چێوارەکان

هەڵبەت ئەو قاوەخانەیە تەنیا جێی چێوارەکان نییە. دوای ئەوەیکە چێوارەکان دوای چەند کاتژمێر، کاری خۆیان لەوێ تەواو دەکەن، دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.

مەم ئال

بەباشی نازانرێت کولتووری قاوەخانە کەی دەستی پێ کردووە و لە کوێوە هاتووە. دوای ئەوەی مرۆڤ جێگیر بوون، لەو کاتەوە بەردەوامە. ئەوەی دەزانرێت، بەپێی دۆخی سەردەم، بە گۆڕانکارییەوە لەو کاتەوە گەیشتووەتە ئەمڕۆ. قاوەخانە تەنیا شوێنی قاوە و چا نەبووە، بەڵکوو شوێنێک بووە بۆ بازرگانی، کۆبوونەوەی سیاسی و نووسینی ئەدەبی.

لە "سێورەگ"یش دوو شوێنی تایبەت هەن کە پێیان دەگوترێت گۆڕەپانی چێوارەکان. بەباشی نازانرێت ئەم شوێنە لە کەیەوە هەیە و چۆن دامەزراوە. ئەم دوو مەیدانە کە ئێمە باسی دەکەین، یەکێکیان بۆ مەڕەکانە، یەکێکیان بۆ گا و مانگا. ئەو کەسانەی کە بەیانی زوو دەچنە ئەوێ، تەنیا خەریکی کڕین و فرۆشتن و کاری خۆیانن. لە دوای چەند کاتژمێرێک هەمووان لە بازاڕدا بڵاو دەبنەوە، مەڕەکانیان دەبەن بۆ شوێنی خۆیان و بەرەو گۆڕەپانەکە دەڕۆن. بە گشتی شوێنی هەر چێوارێک لە مەیدانەکەدا دیارە. دەچێتە ئەوێ و لەسەر مێزەکەی دادەنیشێت و پارە و دەفتەرەکەی دەخاتە سەر مێزەکە و چا دەخواتەوە و جگەرە دەکێشێت و چاوەڕێی ئەو کەسە دەکات کە سەبارەت بە کڕین و فرۆشتن قسەی لەگەڵ کردووە.

ئەمەش لە بازاڕیشدا هەر وایە، شوێنی هەموو چێوارێک دیارە. پێی دەگوترێت "قەلە"، کاتێک دەڵێیت فڵان "قەلە" لە کوێیە، هەمووان دەزانن. شتێکی تری سەرسوڕهێنەر و جوان لە سێورەگ ئەوەیە کە هەمووان یەکتر دەناسن، هەر بۆیە پێویستیان بە بەڵگەنامە نییە. پاشان لە گۆڕەپانەکەدا ئەو کەسەی مەڕەکەی کڕیوە و فرۆشتوویەتی کۆ دەبێتەوە، حسابەکە دەبەستن. هەرکەسێک لە دەفتەرەکەیدا نرخی مەڕ و ژمارەکەی دەنووسێت و تا ڕۆژی قەرزەکە چاوەڕێی پارەکەی دەکات.

هەڵبەت ئەو قاوەخانەیە تەنیا جێی چێوارەکان نییە. دوای ئەوەیکە چێوارەکان دوای چەند کاتژمێر، کاری خۆیان لەوێ تەواو دەکەن، دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان. کە ئەو شوێنانە لەلایەن چێوارەکانەوە چۆڵ دەکرێن، بێکاران، مامۆستایان، خوێندکاران، کرێکاران و بێ ماڵ و حاڵەکان جێگەیان دەگرنەوە. هەرکەسێک لە شوێنێک دادەنیشێت و داوای ئیسکانێک چا یان قاوە دەکات و سەیری بازاڕ دەکات. نەتەنیا خەڵکی ئەم شارە، بەڵکوو کەسانی بێگانەش کە بۆ یەکەمجار دەچنە ئەوێ، دوای گەڕان بە شەقامەکانیدا، لێرە چا یان قاوە دەخۆنەوە، بۆ ئەوەی ئارام بگرن و وێنەی دەوروبەر بگرن.

باوکم، "حەمەد مۆز"، یەکێکە لەو چێوارانە. شوێنەکەی هەمیشە دیارە، دوای گەڕانەوەی لە بازاڕەکە، قاوەچیی گۆڕەپانەکە شوێنی ئەو دەزانێت، کورسییەکی بۆ دەهێنێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسوودەیی پاڵ بداتەوە و سەیری دەوروبەری بکات. قاوەچی کورسییەکی لەژێر دار تووەکە بۆ دادەنێت و چایەکە دەخاتە بەردەمی، شوێنی حەمەد مۆز لەوێیە. هەمووان ئەوە دەزانن کە هەرکەسێک لەسەر ئەو مێزە دابنیشێت، نابێ بێ چا و قاوە هەستێتەوە، قاوەچییەکە ئەمە باش دەزانێت، ئەمە تەنیا بۆ حەمەد مۆز وەها نییە، بۆ هەموو چێوارە گەورەکانی بازاڕ هەمان شتە، هەر بۆیە قاوەچی چاوی هەمیشە لەسەر ئەم مێزانەیە، کاتێک میوانێک دەگاتە لای، بەبێ ئەوەی کەس داوای هیچ بکات، چا و قاوە ئامادە دەکات. دۆخەکە بۆ چێوارە گەنجەکان جیاوازە، هەم لەبەر ئەوەی گەنجن شوێنێکیان بە ناوی خۆیانەوە نییە و هەم نایانەوێت پارەی چای خەڵک بدەن. بۆیە لە شوێنێکدا ناوەستن، هەرجارێک بەدوای مێزێکدا دەگەڕێن.

حەمەد مۆز لە مەزادی مەڕ

منیش یەکێکم لە منداڵەکانی ئەو سەردەمە. من باش لەبیرمە کە بچووک بووین، باوکم بەیانی زوو لە خەو هەڵیدەستانین و دەمانیبردە مازاتەکە، هەموو ڕۆژێک بۆ یارمەتیدانی لە مازاتەکەدا، کەسێکمانی لەگەڵ خۆی دەبرد.

باوکم پێی دەگوتین: ئەمڕۆ کڕین و فرۆشتنی مەڕ لەسەر ڕووخساری تۆیە، بزانین باشە یان خراپ. ئەو ڕستەیە هەم دڵخۆشی دەکردین و هەم دەیورووژاندین. لە سەرەتای بازاڕەوە تا کۆتایی هەمیشە هەوڵمان دەدا مەڕەکان بفرۆشین، ئەو ڕۆژەی مەڕەکان دەفرۆشران، باوکم خورمای بۆ دەکڕین و هەمیش دەمانیبردە گۆڕەپانەکە و شوێنێکی پێ دەداین. ئەمەش بۆ ئێمە شتێکی زۆر گەورە بوو، ئەگەر مەڕەکەش نەفرۆشرایە، لەگەڵ مەڕەکانمان دەگەڕاینەوە ماڵەوە. لەو کاتەدا تەنیا باوکم پارەیەکی پێ دەداین. هەرکەسێکمان بچووایەتە مەیدان، خۆی زۆر بە بەختەوەر دەزانی، ئینجا دەمانگوت هەرکەسێک بچێتە مەیدان، ئەویش دەبێتە پیاوێکی گەورە. چونکە لە گۆڕەپانەکەدا وەک ئەو پیاوە گەورانە کورسییەکت پێ دەدرا و قاوەچی لێتی دەپرسی حەزت لە چییە بخۆیتەوە.

ئێمە بەم شێوەیە گەورە بووین. دوای ئەوەی دەستم بە قۆناغی ئامادەیی کرد، بازاڕم بەجێ هێشت، براکەم هەر دەڕوات، بەڵام ئێستا گەورە بووە، ئێستا وەک باوکم مەڕ دەکڕێت و دەیفرۆشێت. هەمیشە بە میوانی دەچمەوە ماڵەوە، دەچمە ئەوێ و لە لایان دادەنیشم و چا دەخۆمەوە.

قاوەچی تا ئێستاش نەگۆڕاوە و منی لەبیر نەکردووە، سەرەتا دەپرسێت زانکۆکەم چۆن دەگوزەرێت، دواتر سەیری من دەکات و دەڕوات.

ئەم گۆڕەپانە بۆ من شوێنێکی زۆر تایبەتە. دوای بنەماڵە، زۆرتر بۆنی کورمانجیم لەوێ هەست پێ دەکرد، لەم شارەدا من زۆرتر تاسەی ئەوێ دەکەم. ئێستا کە دەچمە ئەوێ، دوای دانیشتن لەسەر مێزەکە، چاوەکانم دادەخەم و گوێ لەو دەنگانە دەگرم، دەنگی کورمانجی و زازاکی... سەیریان دەکەم.

KURDŞOP
477 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!