هاوار هەورامان
ئامێری که‌مانچه
_ ئه‌م ئامێره به ناوی که‌مانچه ده‌ناسرێ.
_ له بنه‌ماڵه‌ی ئامێره ژێدارهکانه که به یارمه‌تیی ئارشه (که‌مان) ده‌ژه‌نرێ.
_ له داره‌کانی گوێز، توو، ئه‌فرا و... چێ ده‌کرێ.
_ که‌مانچه به گشتی به سێ شکڵ و قه‌باره دروست ده‌کرێ.
_کاسه‌ی پان و ته‌سک له هه‌رێمه‌کانی باکووری زاگروس و تۆرۆس واته ئه‌و ناوچانه‌ی که به شێوه‌زاره‌کانی کرمانجی ژووروو قسه‌ده‌که‌ن.
_ کاسه‌ی خڕ و تۆپ به‌گشتی له‌مرۆکه‌دا له هه‌موو کوردوستان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردوستان له ناو کوردانی سۆرانی دا باوه.
_ کاسه‌ی چکوله و پشت ئاواڵه که به ناوی که‌مانچه‌ی لوڕی ده‌ناسرێ. کوردانی لور و له‌ک زیاتر کەڵکی لێوه‌رده‌گرن.

_ ئه‌م ئامێره له‌م به‌شانه درووست بووه:
_ کاسه(سندوقی ده‌نگ)، پێست، ده‌سک(ده‌سته)، سه‌ر ده‌سک(جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)، ژێ، ژێگیر، پرد، کلیل، پایه، که‌وان(ئارشه)
_ کاسه(سندوقی ده‌نگ)
_ کاسه‌ی ئامێری که‌مانچه به سێ شێواز چێ ده‌کرێ که هه‌ر کام له‌م سێ شێوازه بۆ خۆی گه‌وره‌یی و بچووکیی هه‌یه.
_ که‌مانچه‌ی کاسه ته‌سک و که‌مانچه پشت ئاواڵه به پێچه‌وانه‌ی که‌مانچه‌ی کاسه خڕ، یه‌ک تیکهن.به‌ڵام که‌مانچه‌ی کاسه خڕ ههوهکوو کاسه‌ی ئامێری عوود له ١٢ بۆ ١٤ له‌ته داری بچوک که ئه‌ستوورایی کاسه‌که له‌پاش ساف و سۆڵ کردن سێ بۆ سێ و نیو میلیمەتره دروست ده‌بێ.

_ پێست
_ له پێستی حه‌یوانه ورده( به‌رخ،کارژیله) دروست ده‌بێ. پێستی که‌مانچه‌ی کورمانجی ئه‌ستوورتره.
_ به مه‌به‌ستی ده‌نگ دانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌که، پێست به سه‌ر ڕووی کاسه‌که‌دا ده‌گیرێ.
_ کاتێک ژێیه‌کان کۆک ده‌کرێن و توند ده‌بن قورساییه‌کی زۆر ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووی پێسته‌که، بۆیه نابێ به‌راده‌یه‌ک توند تێبگیرێ و پێسته‌که بدڕێنێ یان شل بێ و ڕۆ بچێ.

_ ده‌سک(ده‌سته)،سه‌ر ده‌سک (جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)
_ درێژاییی ده‌سک بیست و نۆ بۆ سی و دو سانته. سه‌رێکی ده‌سکی ئامێر ده‌چێته نێو گه‌رووی کاسه‌وه و سه‌رێکی دیکه‌شی جێگه‌ی کلیله‌کان واته ماڵی کلیلهکانە.

_ میله‌یه‌کی کانزا یان ئاسن له خواره‌وه‌ی ده‌سکی ئامێره‌که‌وه به نێو کاسه‌دا دا ده‌ڕواو و له ژێری کاسه دێته ده‌رێ. ژێگیر و پایه له سه‌ر ئه‌م میله‌یه وه‌سڵ ده‌کرێ.

_ژێ، ژێگیر
_ ژێیه‌کانی ئه‌م ئامێره له که‌مانچه‌ی کورمانجی سێ ژێ و له‌و دو جۆره‌ی دیکه چوار ژێن.
_ ژێگیری که‌مانچه به‌م شێوازه‌یه که له وێنه‌کان دا پێشان دراوه.

_ پرد
_ دو جۆره پردی هه‌یه. له‌دار یان شاخ. شوێنی دانانی ژێیه‌کان له‌سه‌ری دیاری کراوه. یه‌کیشیان له کۆتایی ده‌سکی ئامێره‌که له لای سه‌ره‌وه‌دایه.

_کلیل
_ کلیل له داری سه‌خت و ڕه‌ق چێ ده‌کرێ .(زۆرینه داری گوێز)
_ سه‌رێکی ژێ له ژێگیر دههاڵێنرێ و به سه‌ر دوو دانه پرددا ده‌ڕوا و ده‌گاته جێگای کلیله‌کان و له پاشان ئه‌و سه‌ره‌ی دیکه‌شی له کلیله‌کاندا لوول ده‌کرێ.
_ هه‌ر ژێیه‌ک کلیلی خۆی هه‌یه و شل و توندی و ڕاگرتنی ژێیه‌کان به یارمه‌تیی کلیل ئه‌نجام ده‌درێ.

پایه :
میله‌یه‌کی ئاسنی که سه‌رێکی ده‌چێته نێو ژێگیرهوهو و سه‌رێکی دیکه‌شی ده‌چێته نێو پایه‌یه‌ک. له‌سه‌ر زه‌وی یان له سه‌ر ڕانی ژه‌نیار داده‌ندرێ.

که‌وان (ئارشه) :
_ به ژه‌ندنی ئارشه له سه‌ر ژێیه‌کانی که‌مانچه ده‌نگ له ئامێره‌که ساز ده‌بێ.
_ که‌وان( ئارشه) له‌م به‌شانه پێک هاتووە:

پاژنه :
لای خوارووی که‌وان(ئارشه)، ژه‌نیار به ده‌ستی به‌م شێوه‌یه که‌وانه‌که ڕاده‌گرێ.

موو :
له موی کلکی ئه‌سپ دروست ده‌کرێ.

به‌ند یان قایشی چه‌رم :
شل و توندیی که‌وان به یارمه‌تیی ئه‌م قایشه چهرمە ئه‌نجام ده‌درێ.

نوک:
له لای سه‌ره‌وه‌ی که‌وان که موو و داری که‌وان پێکه‌وه لکاوه.
