هاوار هەورامان
ئامێری عوود
_ ئه‌م ئامێره به ناوی عوود و به‌ربه‌ت ده‌ناسرێ.
_ له بنه‌ماڵه‌ی ئامێره ژێداره‌کانه که به یارمه‌تیی ڕیشه (مزراب) ده‌ژه‌ندرێ.
_ له داره‌کانی گوێز، توو، ئه‌فرا و... چێ ده‌کرێ.
_ عوود و به‌ربه‌ت له ڕووی شکل و قه‌باره‌وه لێک ده‌چن به‌ڵام له چه‌ند خاڵدا جیاوازن.
_ جیاوازییه‌کان برییتیین له:
_ کاسه‌ی به‌ربه‌ت چکۆله‌تره.
_ ده‌سکی به‌ربه‌ت درێژتره.
_ به‌ربه‌ت خاوه‌نی پێنج جووت واته ده دانه ژێ (سیم)ـە و ژێێه‌کانی عوود یازده بۆ سێزده دانه‌ن.
_ ئه‌م ئامێره له‌م به‌شانه درووست بووه:
_ کاسه(سندوقی ده‌نگ)، ڕووی ئامێر(سه‌فحه)،ده‌سک(ده‌سته)، ڕوو ده‌سک(ده‌سته)، سه‌ر ده‌سک(جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)، ژێ، ژێگیر، پرد، کلیل، ڕیشه
_ کاسه(سندوقی ده‌نگ)
_ کاسه‌ی ئامێری عوود له شێوه‌ی هه‌رمێ ساز ده‌کرێ.
_ به پێچه‌وانه‌ی ئامێری ته‌مییره، یه‌ک تیکه نییه و له له‌ته داری چوار سانت پانی حه‌فتا سانت درێژ که ئه‌ستووراییی هه‌ر کامیان سێ بۆ سێ سانت و نیوه دروست ده‌بێ.
_ درێژایی کاسه چل و هه‌شت بۆ په‌نجا، قوڵایی کاسه هه‌ژده بۆ نۆزده و هه‌روه‌ها پانیی کاسه سی و شه‌ش بۆ سی و حه‌وت سانته.
_ ڕووی ئامێر(سه‌فحه)
_ له داری کاج دروست ده‌بێ.
_ به مه‌به‌ستی ده‌نگدانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌که، له نێوه‌راست بازنەیەکی گه‌وره‌و له هه‌رلایه‌کێش دوو بازنەی چکۆله ده‌ردێنن.
_ کاتێک ژێیه‌کان کۆک ده‌کرێن و توند ده‌بن، قورساییه‌کی زۆر ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووی ئامێره‌که، به مه‌به‌ستی به‌رگیریکردن له ڕۆچوون و شکانی ڕووی ئامێر له دیوی ژووره‌وه له‌ته داری چکۆله‌ی لێ ده‌درێ(پرد).
_ ده‌سک(ده‌سته)، ڕوو ده‌سک(ده‌سته)، سه‌ر ده‌سک (جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)
_ درێژاییی ده‌سک نۆزده بۆ بیست سانته.
_ سه‌رێکی ده‌سکی ئامێر ده‌چێته نێو گه‌رووی کاسه‌وه و ڕوو ده‌سکێکی دار ئابنووس یان سه‌خته دار له سه‌ر ده‌سک ده‌درێ ده‌توانرێ هه‌تا سه‌روو داییره‌ی ڕووی ئامێر درێژ ده‌بێته‌وه.
_ سه‌رێکی دیکه‌شی له جێگه‌ی کلیله‌کان واته ماڵی کلیله‌کان گیر ده‌بێ.
_ درێژاییی جێگه‌ی کلیله‌کان بیست سانته و سێ سانت و نیو پانه و جێگای ڕاگیر کردنی کلیله‌کانه.
_ژێ ،ژێگیر، پرد
_ ژێیه‌کانی ئه‌م ئامێره له ده هه‌تا سێزده دانه‌ن و لاستیکین. له ژێ ئامێره‌کانی ته‌مییره،سه‌نتوور، دیوان ئه‌ستوورترن.
_ ئامێری عوود دو جۆره پردی هه‌یه. له‌ته دار یان پلاستیکی ده سانتی که له لای خواره‌وه‌ی کاسه‌وه داده‌نرێ و شوێنی دانانی ژێیه‌کان له‌سه‌ری دیاری کراوه و ژێگیر و پرد هه‌ر یه‌کێکن.یه‌کیشیان له کۆتایی ده‌سکی ئامێره‌که له لای سه‌ره‌وه دایه.
پرد و ژێگیر له سه‌ر یه‌ک داده‌ندرێن و ژێگیر کونی چکووله‌ی تێ ده‌کرێ و ژێیه‌کانی تێ ده‌هاڵێنن.
پردی سه‌ره‌وه‌ی ئامێر
پرد
_کلیل
_ کلیل له درای سه‌خت و ڕه‌ق چێ ده‌کرێ.
_ سه‌رێکی ژێ له ژێگیر ده‌هاڵێنرێ و به سه‌ر دوو دانه پرددا ده‌ڕوا و ده‌گاته جێگای کلیله‌کان و له پاشان ئه‌و سه‌ره‌ی دیکه‌شی له کلیله‌کاندا لوول ده‌کرێ.
_ هه‌ر ژێیه‌ک کلیلی خۆی هه‌یه و شل و توندی و ڕاگرتنی ژێیه‌کان به یارمه‌تیی کلیل ئه‌نجام ده‌درێ.
_ریشه
_ له شاخ یان پلاستیک دروست ده‌کرێ.
_ به دو قامکی ده‌ستی ڕاست یان چه‌پ ( بۆ ژه‌نیاری ده‌سته چه‌پ) ده‌گیرێ و به لێدانی ژێیه‌کان، ده‌نگی ئامێر ساز ده‌بێ.