ئامێر ناسییی مۆسیقا – بەشی 5 (شمشاڵ)

هاوار هەورامان

 

ئامێری شمشاڵ

_ چەند ناوی تریشی هەیه: شەباب(شمشاڵی داری ئێزدی)، نای(شمشاڵی قامیش)، کەواڵ(شمشاڵی دار هەر وەکوو شەبابی ئێزدی وایە لەمڕۆکەدا به شێوەی دوو دەنگی زیر و بەم کەڵكی لێ وەردەگیرێ)، بلوێر(له قامیش دروست دەکرێ و له شمشاڵ کورتتره بەڵام لوولەی بلوێر له هەر سێ جۆرەکەی تر ئەستوورتره).

 

وێنەی دوو ژەنیاری شمشاڵ (شمشاڵی زەرد ، شمشآڵی ڕۆح یان فافۆن).

 

وێنەی ئامێری شەباب یان شمشاڵی دار

وێنەی بلوێر که له قامیش چێ دەبێ.

 

وێنەی دو جۆره شمشاڵی زەرد مەودای نێوان کونەکانیان جیاوازه

 

_ به هۆی نەجووڵاندنی لێو له کاتی ژەنین، شمشاڵ سەر به بنەماڵەی "ئامێری دارینی بایی"ی بێ پیکه.

_ له کانزا (مس، ڕوح{فافۆن}، زەرد{تێکەڵاوی مس و ڕوح})، قامیش، دار(توو، قەیسی)، بۆڕی یان لوولەی نایلۆن و پلاستیک چێ دەکرێ.

_ هەناسەی گەرمی ناخی مرۆڤ به یارمەتیی ماسوولکەکانی زگ بۆ ناو سییەکان و له پاشان بۆ ناو دەم دێت؛ له پاشان به کۆکردنەوەو و خونچەکردنی لێو و هاوکات فووتێکردن له سووچ و قەراخی لای سەرەوەی ئامێر دەنگ دروست دەکرێ.

_ به شێوەی (توو توو) هەر وەکوو فیتوو یان فیکه لێدان فوو له شمشاڵ دەکرێ.

_ ئەم ئامێره دو جۆره دەنگی گڕ(بەم) و تیژ(زیل)ی هەیه. هەر جۆره دەنگێک حەوت نۆتی دیاریکراوی هەیه .

_ لە هەموو کوردستان شێوازی شمشاڵژەنی به تێکەڵ کردنی هەر دوو دەنگه.

_ به سەرنجدان به ئەم دوو وێنەیەی سەرەوە جیاوازیی کونکردنی شمشاڵی زەرد و قامیش بەڕوونی دیاره. له شمشاڵێ قامیش مەودای نێوان کونەکان وەکوو شمشاڵی زەرد بە دوای یەکدا نین بەڵکوو سێ کونی لای سەروو و سێ کونی لای خواروو، بەینیان زۆرتر.

_ شمشاڵی ڕەسەنی کوردی حەوت کونێ تێ دەکرێ، شەش له ڕوو و یەکیش له پاش واته سە‌رجەم      حەوت نۆتی هەیه.

_ لەمڕۆکەدا به زیاد کردنی کونێکی تر دو نۆتی دیکه لە ئەم ئامێرە وەردەگیرێ. شێوازی شمشالژەنیی نوێ به تایبەت له باکووری کوردستان بریتییه له جیا کردنەوەی هەر دو دەنگی گڕ(بەم) و تیژ(زیل).

_ درێژاییی ئامێری شمشاڵ ٤٥ تا ٥٠ سانته. لەمڕۆکەدا کەواڵ و شمشاڵ به ئەندازەی جۆراوجۆر له سەر حەوت کۆکی مۆسیقا دروست دەکرێن. درێژیی نای یان شمشاڵی قامیش نێوان ٥٠ هەتا ٦٠سانته و لە  شمشاڵی زەرد درێژترە . هەرچەند ئامێری بلوێر سی بۆ سی و پێنج سانتە و لە شمشاڵی زەرد کورتترە.

_لە کوردستان قامیشێک بۆ دروستکردنی شمشاڵ دەستنیشان دەکرێ کە لە نۆ قەف (گرێ) پێک هاتبێ.

 

وێنەی شمشاڵی نۆ گرێ که له قامیش دروست دەکرێ.

 

وێنەی قامیشی شمشاڵ

_ ئەم جۆرە قامیشە لە ناوچە گەرمەسێرەکان دەست دەکەوێ.

_ قامیشێکی ناو کلۆرکە هەردوو دەمی ئەم سەر وو و  ئەوسەری کراوەیەوه و لە باشووری کوردستان فرە و فراوانە .

لە ڕووی دواوەی ئامێرەکە (پاش کون)  دەکەوێتە ناوەڕاستی قامیشەکە .

 

KURDŞOP
876 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!