لە وان ڕۆژانی سینەمای کوردی دەست پێ دەکات

Chalak Events لەنێوان ٥ی ئاب تا ١٤ی ئۆکتۆبەر، ١٤ فیلمی جیاوازی کوردی لە شاری وان پێشکەش بە بینەرانی فیلم دەکات.

کوردشۆپ- لە شاری وان لە باکووری کوردستان، Chalak Events لەژێر ناوی "chalaKINO" دەست دەکات بە نمایشکردنی فیلم و گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەران.

Chalak Events لەنێوان ٥ی ئاب تا ١٤ی ئۆکتۆبەر، ١٤ فیلمی جیاوازی کوردی لە شاری وان پێشکەش بە بینەرانی فیلم دەکات.

Chalak Events لە شاری وان ئەم پرۆژەیەی ئامادە کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا ٩ فیلمی درێژ و ٥ کورتەفیلم نمایش دەکرێن و گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەرەکانیان دەکرێت.

هەروەها Chalak Events، ٦ چالاکی وەکوو گفتوگۆ و سیمینار و ڤۆرکشۆپ ڕێک دەخات.

فیلمەکان لە هۆڵی شانۆ نمایش دەکرێن و گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەرەکان بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.

Chalak Events بەم پرۆژەیە دەیەوێت ببێتە پردێک لەنێوان خوێندکارانی سینەما و سینەماکاران و بینەران، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئەزموونی یەکتر سوود وەربگرن و پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا دروست ببێت.

Chalak Events ساڵی ٢٠١٧ سەرەتا لە ئەستەنبوڵ و پاشان لە وان (٢٠١٨) و ئامەد (٢٠٢٢) وەک پلاتفۆرمێک بۆ خوێندکارانی کورد دامەزرا.

پلاتفۆرمەکە زیاتر ئاڕاستەی گەنجان دەکات و چالاکییەکانی پەیوەست بە کولتوور، هونەر، ئەدەب و زمان ڕێک دەخات.

تەواوی بەرنامەی Chalak Events لە وان بەم شێوەیەیە:

پیشاندانی فیلم و گفتوگۆی ئۆنلاین

٥ی ئاب:

بەحر هەستا (ئەمیر غوڵامی)، ناونیشان (ئارام دڵدار)، شوێنپەنجە (زانیار محەممەدی‌نکوو)، بێدەنگ (ڕێزان یەشیلباش)

نمایشی فیلم (کورتە فیلم)، کاتژمێر ١٨.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ ئەمیر غوڵامی، کاتژمێر ٢١.٠٠

میوانان: ئارام دڵدار، زانیار محەممەدی‌نکوو، ڕێزان یەشیلباش

بەڕێوەبەر: ڕۆنیا چالی

١٢ی ئاب:

"بیرەوەرییەکانی ئەسپی ڕەش - شەهرام ئەلیدی"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٨.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ شەهرام ئەلیدی، کاتژمێر ٢١.٠٠

بەڕێوەبەر: ڕۆوال ناڤگوندی

١٩ی ئاب:

"ماندوو - ئیبراهیم سەعیدی"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٨.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ ئیبراهیم سەعیدی، کاتژمێر ٢١.٠٠

 

بەڕێوەبەر: زانیار محەممەدی‌نکوو

٢٦ی ئاب:

"دراوسێکان - مانۆ خەلیل"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٨.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ مانۆ خەلیل، کاتژمێر ٢١.٠٠

بەڕێوەبەر: بیلال کۆرکوت

٢ی ئەیلوول:

"خانووی بێ سەقف - سۆلین یووسف"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٨.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ سۆلین یووسف، کاتژمێر ٢١.٠٠

بەڕێوەبەر: فاتۆش یڵدز

٩ی ئەیلوول:

"بیراخانە- بیلال کۆرکوت "، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٨.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ بیلال کۆرکوت، کاتژمێر ٢١.٠٠

بەڕێوەبەر: یەحیا عومەری

١٦ی ئەیلوول:

"ئەزموون- شەوکەت ئەمین کۆرکی"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٧.٠٠

گفتوگۆ و ماستەرکلاس لەگەڵ شەوکەت ئەمین کۆرکی، کاتژمێر ١٩.١٥

بەڕێوەبەر: هاڤین کییە

٢٣ی ئەیلوول:

"لە نێوان - عەلی کەماڵ چنار"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٧.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ عەلی کەماڵ چنار، کاتژمێر ١٩.١٥

بەڕێوەبەر: محەممەد شارمان

٣٠ی ئەیلوول:

"زەماوەندی عەلی و دایکی زین - م. عەلی کۆنار"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٧.٠٠

گفتوگۆ لەگەڵ م. عەلی کۆنار، کاتژمێر ١٩.١٥

بەڕێوەبەر: حەسەن بایام

٧ی تەشرینی یەکەم:

"زەر - کازم ئۆز"، نمایشکردنی فیلمەکە (فیلمی درێژ)، کاتژمێر ١٧.٠٠

گفتوگۆ و ماستەرکلاس لەگەڵ کازم ئۆز، کاتژمێر ١٩.١٥

بەڕێوەبەر: ڕەمەزان کایا

١٤ی تشرینی یەکەم:

"Aforoz - Yılmaz Ozdil"، نمایشکردنی فیلمەکە، کاتژمێر ١٧.٠٠

گفتوگۆ و سیمینار لەگەڵ Yılmaz Ozdil ، کاتژمێر ١٧.٣٠

بەڕێوەبەر: ئارمانج دایان

 

KURDŞOP
542 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!