شانۆنامەی مشکۆ

شانۆنامەکەی مشکۆ به هۆی بارودۆخ و کەش و هەوای تورکیا و باکووری کوردستان لەو سەردەمدا به شێوەیەکی ئیرۆنی نووسراوه. ئەم دەقە لە ڕووی پەیام و تێگەیشتنەکەیەوە دەقێکی ئیرۆنییە.

شێرکۆ ژانزێم

 

یەکێک لەو شانۆیانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا دەرکەوتووە، مشکۆیە. شانۆنامەی "مشکۆ" لە سێ ئەکت پێکهاتووە و هەر ئەکتێک لە گۆڤاری ڕەوشەنی ژمارە "2.-3.-4" لە ساڵی 1992 بۆ بڵاوکراوەتەوە. شانۆنامەکە لەلایەن مامۆستا جەمیلەوە نووسراوە و کاتێکیش کە چووەتە سەر شانۆ، مامۆستا جەمیل دەرهێنەری بووە.

شانۆنامەکەی مشکۆ به هۆی بارودۆخ و کەش و هەوای تورکیا و باکووری کوردستان لەو سەردەمدا به شێوەیەکی ئیرۆنی نووسراوه. ئەم دەقە لە ڕووی پەیام و تێگەیشتنەکەیەوە دەقێکی ئیرۆنییە.

لە شانۆنامەکەدا مشکەکان لە پشیلەکان یاخی دەبن و سەردەکەون. ئیدی لە دڕندەیی پشیلەکان ڕزگاریان دەبێت و پشیلەکان لە برسێتییا یەکتر دەخۆن.

شانۆنامەکەی مشکۆ یەکەم شانۆگەرییە کە لە NÇM نمایش کراوە.

نووسەر و بەڕێوەبەر: مامۆستا جەمیل

مۆسیقا: تیپی مۆسیقای مەزرابۆتان

ماکیاژکار: بەسەر شاهین

ئەکتەرەکان: فاتمە ئەرسلان، یڵدز گوڵتەکین، شەڤین سیڤاکناس، ڕۆژە سیڤاکناس، کابار باریش، نیهات ئۆز، موراد باتگی، کازم ئۆز، کەمال ئۆرگون، داخستان تۆپراک، عەلیشان ئونلو، سیدار ئۆنات

یەکەم نمایش: نیسانی ١٩٩١ سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری ئۆرتاکۆی (ئۆرتاکۆی کولتور و سانات مێرکێزی) بە گشتی ٢٣ نمایش.

* دەقی ئەم شانۆگەرییە لە نوسخەی گۆڤاری ڕەوشەن لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن ڕەجەب ئیچنەوە نووسراوەتەوە و چاپ کراوە.

KURDŞOP
648 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!