خانمە ئەکتەرێکی کورد، خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤالی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆناکۆی بەدەست هێنا

دڵبەر جزیری جگە لەوەیکە لەو فیلمەدا ڕۆڵی گێڕاوە، هاوکات دەرهێنەری فیلمەکەشە و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمیشدا بەشداریی کردووە و خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دەرهێنانیشی بەدەست هێناوە. دڵبەر جزیری، دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی فیلمی خێرخوازیی مۆناکۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا.

کوردشۆپ - دڵبەر جزیری، خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە فیلمێکی نوێی تورکی بە ناوی "ماکبولێ گۆردێسی" (Gordesli Makbule) کە تێیدا ڕۆڵی کچێکی ئازای کورد دەگێڕێت کە لەپێناو ئاشتیدا تێدەکۆشێت، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆناکۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا.

دڵبەر جزیری جگە لەوەیکە لەو فیلمەدا ڕۆڵی گێڕاوە، هاوکات دەرهێنەری فیلمەکەشە و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمیشدا بەشداریی کردووە و خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دەرهێنانیشی بەدەست هێناوە.

دڵبەر جزیری، دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی فیلمی خێرخوازیی مۆناکۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا.

دڵبەر جزیری سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆناکۆ وتی: "خۆشترین ساتی ژیانم ئەو کاتەیە کە من وەک کچێکی کوردی باکووری کوردستان بۆ فێستیڤاڵێکی جیهانیی وا بانگهێشت کرابووم و چوومە سەر سێن. ئەم دەستکەوتە نوێیە بە ناوی کوردەوە تۆمار دەکەم، چونکە پێم وایە تێکۆشانە سەختەکانی نێو هونەری فیلم و فێستیڤاڵەکان، تەنیا بۆ گەیاندنی پەیامێکی نەتەوەییە کە ئێمەی کورد لە هونەری سینەما و شانۆدا خەزێنەیەکی دەوڵەمەندمان هەیە."

دڵبەر جزیری ڕایگەیاند: "ئەم خەڵاتە پێشکەش بە هەموو کوردان دەکەم، چونکە بە ناوی کچێکی کوردەوە بانگهێشت کرامە سەر سێن. هەروەها سپاسی هاوکارانم دەکەم کە دەرفەتیان پێدام لەم فیلمەدا ڕۆڵ بگێڕم و ئەوە بووە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی هونەرمەندان و پسپۆڕانی دەرهێنەری فیلمی  سەرانسەری جیهان."

دڵبەر جزیری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی کە دوو گۆرانیی نوێی بە زمانەکانی کوردی و تورکی تۆمار کردووە و دەیەوێت پێشکەشی لایەنگرانی بکات.

ناوبراو بە ڕەچەڵەک خەڵکی باکووری کوردستانە و لە ئاڵمان لەدایک بووە و لەوێش گەورە بووە و لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە مۆسیقا کردووە.

 

KURDŞOP
773 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!