فێستیڤالی فیلمی کوردی لە ئامستردام بەڕێوە چوو

فێستیڤالی فیلمی کوردیی ئەمستردام لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ بۆ ١٤ی ئایار لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.

 

کوردشۆپ- ئەمساڵ دووهەمین فێستیڤالی فیلمی کوردی لە ئەمستردام بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێ کرد و زەهاوی سنجاوی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤالەکەی بەدەست هێنا.

فێستیڤالی فیلمی کوردیی ئەمستردام لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ بۆ ١٤ی ئایار لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.

فێستیڤالەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو، دەرهێنەر و ئەکتەرە کوردەکان بە کورتەفیلم و فیلمە درێژەکانیان و هەروەها فیلمی دۆکیۆمێنتاری و ئەنیمەیشن، بەشدارییان لە فێستیڤالەکەدا کرد.

فێستیڤالەکە بە فیلمی دەرهێنەر "نگین ئەحمەد" سەبارەت بە شەڕی ژنە چەکدارە کوردەکان لە دژی تیرۆریستانی داعش دەستی پێ کرد.

له فێستیڤالەکەدا فیلمی دیکۆمێنتاریی سینەماکار "نەجلا دەمیرچی" سه باره ت به "دۆخی نائاسایی" له باکووری کوردستان کە تێێدا دوو که س که به "فەرمانی دەسەڵاتی یاسا" له کاریان دووردەخرێنەوە، نمایش کرا. هەروەها فیلمی "ئەلیف یگیت" بە ناوی "لە پێناو دادپەروەریدا" سەبارەت بە چیرۆکی بنەماڵەی شەنیاشار لە شاری ڕحای باکووری کوردستان کە کەسوکاریان کوژران و دوای ئەوە دەستیان بە چالاکی بۆ دادپەروەری کرد، نمایش کرا. دواتر فیلمە دیکۆمێنتارییەک کە باسی لە سێ کارەکتەری سەردەمی باری نائاسایی دەکرد و لەلایەن "عەلی کەماڵ چنار"ەوە ئامادەکرابوو، بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.

لە فێستیڤالەکەدا هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد "عەیشێ ڕۆزا" و هەروەها گیتارژەنی کارەبایی "جەنک شانلی ئۆغڵو" نمایشی ڕاستەوخۆیان پێشکەش کرد و لە فێستیڤالەکەدا هونەرمەندانی ئاواز و هەڵپەڕکێش لەبەردەم بەشداربووان و بینەران دەرکەوتن.

کورتە فیلمی "Mind Clemency" لە دەرهێنانی دەرهێنەر "وارمان سەعید" خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا. فیلمەکە باس لە ژنێک و پیاوێکی زۆر پیر دەکات کە کوڕەکەیان بێسەروشوێنە و دایکەکە بەهۆی لەدەستدانی کوڕەکەیەوە تووشی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر دەبێت و دۆخەکە زۆر دراماتیک دەبێت.

هەروەها فیلمێک لە دەرهێنانی "زەهاوی سنجاوی" بەناوی "منداڵی عیماد" خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەست هێنا.

فیلمەکە کە بە شێوەی دیکۆمێنتارییە و ماوەکەی ٧٧ خولەکە، چیرۆکی عیمادی بچووک دەگێڕێتەوە کە دوو ساڵ و نیو دوای ئەوەی برا بچووکەکەی ئیدان و دایکی بەناوی خەزال، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکران، ژیانی خۆی لە ناو کەمپێکی کوردستان دەگێڕێتەوە.

KURDŞOP
669 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!