گرووپی شانۆی شانشین پێرفۆرمانس و شانۆنامەیەکی نوێ

شانشین پێرفۆرمانس، وەک گروپێکی شانۆ بە سەرۆکایەتیی بەشێک لە مامۆستایان و خۆبەخشانی کورد لەو بوارەدا، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری ماردینی باکووری کوردستان دامەزراوە.

ئامانجمان خزمەتکردنی شانۆی کوردی و هەروەها زمانی کوردییە. گرووپی شانشین پێرفۆرمانس تیشک دەخاتە سەر شانۆی کوردی و جیهانی، شانۆگەریی نوێ دروست دەکات و دەیهەوێت ئاستی هونەری شانۆی کوردی لەگەڵ دیسیپلینەکانی دیکە بە شێوە و شێوازێکی نوێ بەرز بکاتەوە. دەخوزین ببێنە هێمای هونەری کوردی نەک تەنها لە شارێکدا؛ بەڵکوو لە هەر چوار پارچەی وڵات و ئەورووپا.

گرووپی شانشین پێرفۆرمانس بەم بانگەوازە دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و لە هەمان ساڵی (٢٠٢٢) شانۆنامەی بێجیر کە وەرگێڕانی بەرهەمێکی مۆلیێرە، نمایش دەکات. بێجیر وەک یەکەم شانۆیان، سەرنجێکی زۆری لە ماردین و شارەکانی تر بۆ لای خۆی ڕاکێشا. هەرچەندە شانۆنامەی بێجیر شانۆگەریی نووسەرێکی ڕۆژئاوایە، بەڵام ناوەڕۆکی ئەم شانۆگەرییە بە پێی کولتووری کوردی وەرگێڕدراوە و زۆر توخمەکانی ئەدەبیاتی باویش لەم شانۆگەرییەدا جێگیرکراون.

  شانشین پێرفۆرمانس لەم مانگەدا شانۆنامە نوێیەکەی بەناوی شێرپەنجە لە هۆڵەکان بڵاودەکاتەوە. ئەم شانۆیە لەسەر بنەمای دەقی "ڕۆژی لەدایک بوونی جۆکۆ" لە نووسینی نووسەری فەرەنسی ڕۆلاند تۆپۆرە. دەقەکە کوردی لە لایەن دەرهێنەر ڕەجەب ئیچن و مامۆستا  خالید ئەرتۆشییەوە بە گوێرەی کەلتووری کوردی داڕێژراوەتەوە و باس لە پرسەکانی کۆلۆنیالیزم و دژە کۆلۆنیالیزم دەکات.

بناغەی ئەم شانۆنامەیە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردییە، شانۆکە سێ بابەت لەخۆدەگرێت کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا پێشتر هەبوون و ئێستا ئیدی نەماون. هاوکات لەگەڵ ئەو بابەتانەش دەیان پەند و وتە و گۆرانیی فۆلکلۆری تێدایە.

شانۆنامەی شێرپەنجە، بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە 18ی ئازار لە ماردین لە هۆڵی "جورەئارت" بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت. لە ٢٦ی ئازاردا جارێکی تر شانۆی شێرپەنجە لە هەمان هۆڵ نمایش دەکرێتەوە.

ڕۆژێک لە ڕۆژان، ڕەحمەت لە دایک و باوکی ئامادەبووان و گوێگران.  هەبوو، نەبوو ... لە کاتێکی نادیاردا، شارێکی ونبوو هەبوو. هەندێک کەس لەم شارە لایاندا. هاتن نانی ئەوانیان خوارد و ئاوی ئەوانیان خواردەوە .... دوای ئەو ڕۆژە خۆشی لەوان بوو بە ڕەشی. تکایە با لە شانشین سەیری ئەم چیرۆکە بکەین. هەمووان بانگهێشتی ئەم چیرۆکە دەکرێن. ڕەحمەت لە دایک و باوکی ئامادەبووان و گوێگران ...

 

نووسەر: ڕۆلاند تۆپۆر

دەرهێنەر: ڕەجەب ئیچێن

خوێندنەوە و شانۆنامە: م.خالیت ئەرتۆشی/ ڕەجەب ئیچێن

دراماتۆرگ: سیا ساڤاش

ماکیاژ: ڕێناس ناس

ئەنیمەیشن و گرافیک: شۆڕش دەمیرجان

جلوبەرگ: شێرکۆ جانزێم

دیکۆر: ئەردال ئاچیل

تەکنیک: ئۆزگور سینان ئەلیک

ڕاوێژکاری هونەر: یاشار دەنیز

پۆستەر: شۆڕش دەمیرجان

بەڕێوەبەری شانۆ: پیرۆز شێر

 

ئەکتەرەکان: عەباس بایهان، ئەرداڵ ئاچیل، ئی.پیرۆز شێر، م.خالید ئەرتۆشی، ڕێناس ناس، ساکینە سەلڤاچی، سەردار زیڤ، شێرکۆ ژانزێم، شیرین ساخڵەم

KURDŞOP
890 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!