فیلمێکی کوردی لە هەردوو کەناڵی ئاڕتی فەڕەنسی و ئاڵمانی بلاو دەبێتەوە

فیلمێکی کوردی لە هەردوو کەناڵی ئاڕتی فەڕەنسی و ئاڵمانی بلاو دەبێتەوە

فیلمی کوردیی زەوییە پیسەکان لە ڕۆژی 9/1/2023 لە هەردوو کاناڵی ئارتی فەڕەنسی و ئاڵمانی بڵاو دەبێتەوە.

ئەم فیلمە لە شاری سلێمانی و ناوچەی گەرمیان بەرهەم هاتووە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی (بەشی سینەما) لە گەڵ مارگۆ سینەمای فەرانسی پرۆدیسەری ئەم فیلمە بوون.

فیلمی زەوییە پیسەکان تا ئیستا لە دوو کەناڵی جیهانی Arte و canal Plus دابەزیوە.

پاڵەوانی سەرەکیی ئەم فیلمە ئیستە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە.  ڕەخنەگران لە وەسفی ئەم فیلمەدا، بە پاڵەوانەکەی دەڵێن پاڵەوانی بێدەنگی.

فیلمی زەوییەپیسەکان لەگەڵ فیلمی The Hurt Locker بەراورد کراوە. ئەم فیلمە لە ساڵی 2010 شەش خەڵاتی بافتا و شەش خەڵاتی ئۆسکاری بردووەتەوە.

 

KURDŞOP
833 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!