خاکی کوردستان

خاکی کوردستان

هانی مورتەزا

 

خاک بریتییە لەو چینە فشەڵەی، کە لەسەر ڕووی زەوی دەست پێ دەکات و بەرەو قووڵاییی زەوی دەچێت و بە گوێرەی قوڵبوونەکەی چینەکانیش دەگۆرێن. خاک بە شێوەیەکی سەرەکی لەم پێکهاتانە پێک دێت: ئاو، هەوا، مادەی ئەندامی، کانزا، زیندەوەر، کات و ...

بێگومان خاکی هەر ناوچەیەک بەندە بەو ئاو هەوایەی هەرێمەکە و وڵاتەکە یاخود ناوچەکەی تێدا هەڵکەوتووە.

خاک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی ژیان لەسەر زەوی. خاک، لە کۆنەوە لە زۆر بواری ژیانی مرۆدا بەکاردێت بەتایبەتیش وەک: کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون و ... کە ئەمەش بەندە بە هەڵکەوتەی جوگرافیی ناوچەکە.

دروستبوونی خاک ١٠٠٠ ساڵ دەخایەنێت، (کات) پێکهاتەی سەرەکیە لە دروستبوونی خاکدا و هەندێک هۆکاری ترمان هەیە کە یارمەتیدەرن لە دروستبوونی خاکدا ئەوانیش:

 

١- زیندەوەرە زیندووەکان وەک: ڕووەک، بەکتریا، ئاژەڵ، قارچک.

٢- بەرزو نزمیی ناوچەکە و هەرێمەکە واتا تۆپۆگرافی کە بریتیە لە لێواری ئەو زەوییەی خاکەکەی لێوە دروست ئەبێت.

٣- کەش و ئاو و هەوا: کە بە گرنگترین خاڵ دادەنرێت لە دروستبوونی جۆری خاک، ئەو شوێنەی خاکەکەی لێ دروست دەبێت.

٤- مادەی بنەڕەتی (یاخود باوک): ئەو بەرد وتاوێرە بنەرەتییانە ئەگرێتەوە کە خەریکە هەڵئەوەشێن و خاکیان لێ دروست ئەبێت.

خاک بە گشتی دوو جۆرە: خاکی بەسوود، خاکی بێسوود. کە ئەمانەش چەن جۆرێک ئەگرێتەوە. لێرەدا ئەگەر بمانەوێ لەسەر خاکی نیشتمانی خۆمان بدوێن کە کوردستانی گەورەیە، دەبینین هەر پارچە زەوییەکی ئەم نیشتمانە وەک ئەڵماس وایە.

کوردستان هەم لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافی و هەم لە ڕووی ئاو و هەوا، پێکهاتەی جیۆلۆجیی خاکەکەی بە جۆرێکە لە هەموو ڕوویەکەوە دەتوانرێ سوودی لێ ببینرێت، لەمانەش گرنگتر هەڵکەوتنی کوردستانی گەورە لە ڕووی بازنەکانی پانی و هێڵەکانی درێژییەوە لە شوێنێکی گرنگدایە، هەم لە نێو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هەم لە کشوەری ئاسیاشدا.

ئەو خاکانەی کە زیاتر لە کوردستان بە دی دەکرێن:

١- خاکی سور

٢- خاکی ڕەش

٣- خاکی زەرد

٤- خاکی خۆڵەمێشی

٥- خاکی مەیلەو سپی و ڕەساسی

 

بێگومان هەر یەکێک لەم جۆرە خاکانە، تایبەتمەندی و پێکهاتەی تایبەت بە خۆیانیان هەیە، هەم لە ڕووی ڕەنگ، هەم لە ڕووی کرنگی و سوودەوە.

هەر بۆیە دەبینین کورد لە سەردەمانی کۆنەوە زەویی بەکارهێناوە بۆ کشتوکاڵ و پیشەیەکی بنچینەی بووە، کە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ١٠ هەزار ساڵ.

نموونە: ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن، بە پێی ئاماری سالی ٢٠١٦ ڕووبەرەکەی٢٦٩٧٠٠٠ هێکتار زەویی کشتوکاڵییە و نزیکەی ٤٩١٧٨٧ جوتیار کاری لێ دەکەن.

ئەگەر باسی خاکی کوردستان بکەین لە ڕووی نیشتەجێبوون دەبینین کورد لە کوردستانی گەورە، تەنانەت،جێگا سەخت و دژوارەکانیشی بەکارهێناوە بۆ ژیان، نموونە: نێوان دۆڵەکان، لە نێو چیادا، لە قەدپاڵی چیادا وەک: هەورامان، ئاکرێ، بەدلیس، ماردین و هتد 

خاکی کوردستان، نەک تەنها لە ڕووی کشتوکاڵ و نیشتەجێبوونەوە گرنگیی خۆی هەیە، بەڵکو لەڕووی سەرچاوەی ڕوەکی خۆڕسک، لەڕووی سامانی کانزایی، لە ڕووی سەوزایی و دار و درەخت؛ کە ئەمانە و زیاتریش لە خاکی پیرۆزی کوردستانەوە سەریان هەڵداوە.

خاکی کوردستان، خاکێکە ئێمە و نەوەکانی داهاتووش، ئەتوانین بە پاراستنی و بەکارهێنانی بە شێوازێک کە قازانج و سوودی بۆ هەموو دانیشتوان هەبێت، لێی سوودمەند بین. لە هەر پارچەیەکی کوردستان، چەندین بەرهەمی جوانمان هەیە، سوودی لێ بینراوە بۆ بازرگانی و ئاڵوگۆڕ کردن، کەواتە با هەموومان پارێزەری خاکی نیشتمان بین.

 

 

KURDŞOP
1208 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!