لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

شادی

کوردشۆپ- "موراد ئۆزاراس" شوانێکی تەمەن ٢٩ ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی گەڤەری سەر بە شاری جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی لە وردەواڵە و کەرەسەی فڕێدراو دروست کردووە کە دەتوانێت تا ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت.

موراد ئۆزاراس کە لە گوندی "هەلەییس" لە گەڤەر نشتەجێیە، پاشماوەی کەلوپەلی فڕێدراو و کەرەستەی دەستی دووی لە ماڵەکەی خۆی کۆکردووەتەوە و بۆ دروستکردنی ئەم ئوتۆمبێلە بەکاری هێناون.

ئوزاراس لە لایەک شوانێتیی دەکرد، لە لایەکی دیکەوە بە مەبەستی دروست کردنی ئەو ئامێرەی لە خەیاڵیدا بوو دەستی کرد بە کۆکردنەوەی پارچە و کەلوپەلی فڕێدراو و پاشان دەست بەکار بوو.

ئەو گەنجە کە هەمووان پێکەنینیان پێی دەهات و دەیانگوت ناتوانێ ئەم کارە بکات، لە ئەنجامی ٣ مانگ کارەکەیدا، ئۆتۆمبێلێکی دروست کردووە و دواتر سواری ئۆتۆمبێلەکەی بووە و لە گوندەکەی خۆیدا تاقیی کردووتەوە.

ئۆزاراس ڕوونی کردەوە، بۆ جووڵە بەرەو پێشەوە و دواوە ئۆتۆمبێلەکە توانایەکی زۆر باشی هەیە و گوتیشی: "تەنانەت لە منداڵیشدا ئەم توانایەم هەبوو، بەڵام بۆ پەرەپێدانی ئەم کارە پێویستم بە سەرمایە بوو. چونکە پارەم نەبوو، نەمدەتوانی هیچ بکەم. لە کۆتاییدا بڕیارم دا ئەم کارە بکەم. لە سەرەتادا هەمووان دەیانگوت ناتوانی دروستی بکەیت، بەڵام من باوەڕم بەخۆم هەبوو و دروستم کرد. سوپاسی باوکم دەکەم کە لەم بابەتەدا هاوکاری و پشتیوانیی کردم."

بە گوتەی "ئۆزاراس" ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت خێراییەکەی بگاتە ٥٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا و دەشڵێت: "لە منداڵییەوە حەزم لەم کارانە بووە، بابەتێک بوو هەمیشە سەرنجی ڕادەکێشام. هێندێک کەس هەرچەند دەهاتن و دەیاندیت خەریکی دروستکردنیم، دەیانگوت تۆ ناتوانی. منیش شوانێتیم دەکرد و لە کاتی بەتاڵی خۆمدا دەستم کرد بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل. ئەگەر دەرفەتم هەبوایە شتگەلێکی باشترم دروست دەکرد. من حەز و ویستی زۆر جیاوازم هەیە و بۆ گەیشتن بە حەزەکانم ئەوەی لە دەستم بێ دەیکەم. بەڵام لەبەر ئەوەی سەرمایەم نییە، هەر ئێستاش کە ئەم شتانە دروست دەکەم، چاوەڕێی پاڵپشتیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانم. ئەگەر دەرفەتم پێ بدرێت، شتی جوانتر و باشتر دروست دەکەم."

KURDŞOP
734 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!