مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

کوردشۆپ- بەپێی دوایین لێکۆڵینەوە زانستییەکان، ماددەیەکی خۆراکی بە ناوی "تاورین" لە خۆراکی ئاژەڵدا هەیە، کە پاش تاقیکردنەوەی لەسەر چەند مشکێک، تەمەنی ئەو مشکانەی بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ بۆ ١٢ درێژکردووەتەوە.

وەک دەزانرێت لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی مرۆڤ، ئەو نەخۆشییانەیش کە تووشی دەبن زیاد دەبن. هۆکاری ئەو نەخۆشییانە زۆرن، یەکێک لە هۆکارەکانیش ئەوەیە کە ماددە سودبەخشەکانی ناو جەستەی مرۆڤ کەم دەبنەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی. تاورین یەکێکە لەو ترشە ئەمینییانەی لە گۆشت و ماسی و لە جەستەی مرۆڤدا هەیە.

تاورین ماددەیەکی خۆراکییە کە تەنها لە خۆراکی ئاژەڵەکاندا هەیە و لە جەستەی مرۆڤدا دوای لەدایک بوون هەر دێ و کەم دەبێتەوە. واتە کاتێک مرۆڤ دەگاتە تەمەنی ٦٠ ساڵ، ڕێژەی تاورین لە جەستەیدا تەنها یەک لەسەر سێی کۆرپەی تازە لەدایک بووە. بەپێی هەندێک کار و لێکۆڵینەوە کە ئەنجام دراون، هەرچەندە ئەو مادەیە (تاورین) لە لەشی مرۆڤدا زیاتر بێت، سیستەمی بەرگریی لەشی مرۆڤ بەهێزتر و باشتر دەبێت. هەروەها ئەگەر کەسێک ڕێژەی تاورینی کەم هەبێت ئەوا نەخۆشییەکانی وەک "پووکانەوەی ئێسک" یان تەنانەت کوێربوون و چەندین نەخۆشیی تر ڕووی تێ دەکەن.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، سوودێکی تری تاورین دۆزراوەتەوە. لە زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا، لێکۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵان کراوە و دەرکەوتووە کە تاورین تەمەنی ئەو ئاژەڵانە درێژ دەکاتەوە. توێژەران لەو تاقیکردنەوە و تاقیکردنەوانەدا ١٤ مشکیان بەکارهێناوە. تەمەنی ئەو مشکانەی بەکارهێنران هەمان تەمەنی مرۆڤەکە بوو کە ٤٥ ساڵ بوو. هەندێک لە مشکەکان هەموو ڕۆژێک حەبی تاورینیان پێ دەدرا. دەرکەوت کە ئەو مشکانەی کە تەواوکەری تاورینیان وەرگرتووە، مشکی نێر لەسەدا ١٠ تەمەنیان زیاترە و مشکی مێینەش لەسەدا ١٢ زیاتر دەژین. بە گوتەی ئەو زانایانە، درێژبوونەوەی تەمەنی ئەو مشکانە لە سەدا ١٠ بۆ ١٢ بە تەمەنی ٧ بۆ ٨ ساڵ دادەنرێت. سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

یەکێک لە توێژەران د. ڤیجای یاداڤ سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: هەموو لایەکمان پشکنین و لەگەڵ لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت ئەو مشکانەی حەبی تاورینیان پێ دراوە تەندروست و بەهێزن و لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر گەنجن. کێشی جەستەیان دادەبەزێت، بەڵام ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر دەبێت، هەروەها بەرگریی لەشیان و دەروون و مێشکیان زۆر بەهێزتر دەبێت.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە توێژەران دەڵێن ڕاستە تاورین سوودی زۆری بۆ ئاژەڵان هەیە، بەڵام ئێمە بەڕوونی نازانین تا چەند کاریگەری بۆ مرۆڤ دەبێت. بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئەنجامە، پێویستە چەندین تاقیکردنەوەی دیکە بکەین. دیسانەوە د. ڤیجای یاداڤ دەڵێت: پێش ئەوەی پێشنیار بکەین کە تەواوکەری تاورین و حەب بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت، پێویستە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە بۆ مرۆڤیش سوودی دەبێت. بۆ ئەوەش پێویستمان بە لێکۆڵینەوە هەیە و ڕەنگە ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ ساڵی تر بەردەوام بێت. بەڵام ئەوەی ڕووی دا هیوایەکی زۆر دەبەخشێت.

یاداڤ وتی: پێش ئەوەی پێشنیار بکەین خەڵک بچن بۆ کڕینی تاورین لە بازاڕەکاندا، پێویستە بوەستین تا هەموو پشکنین و تاقیکردنەوە پێویستەکان تەواو دەبن.

KURDŞOP
788 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!