چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

زۆر جار سەرماندەسوڕمێ کە تووشی کەسێک دێین کە دەتوانێ بە زمانێک یان چەن زمانی تر کە ئێمە نایزانین و لێی تێناگەین قسە بکات، ڕەنگە ئێرەییش بەرین بەو کەسەی کە لێهاتووییەکی باشی زمانیی هەیە و لەگەڵ خەڵکی بیانی قسە دەکات یان سەرچاوەی زمانانی تر بە کار دەهێنیت. جاروبارەش لەوە دڵناخۆشین کە لە ساڵانی خوێندنمان وەکوو قوتابی یان وەکوو خوێندکاری زانکۆ سەرەڕای چەندین وانەی زمان و دەرچوون لێیان بەڵام هێشتا هەڕە لە بڕەی زمان ناکەینەوە. ڕەنگە زۆربەشمان لە کتێبخانەکەمان چەندین کتێبی فێربوونی زمانمان هەبێت کە یان قەت ئاوڕمان لێ نەداونەتەوە یانیش هەر دوو سێ لاپەڕەمان لێ خوێندوونەوە. با ئاوڕێک لە فێربوونی زمان و ڕێبازەکانی فێربوون و هۆکارەکانی سەرکەوتن یان سەرنەکەوتن لەم بوارەدا بدەینەوە.

یەکەم: واتای فێربوون یان زانینی زمان چییە؟

دەبێ بزانین زمان زانین زۆر ئاستی هەیە و لێهاتوویی زمانی شتێک نییە کە تەنیا بە یەک پێوەر هەڵبسەنگێنرێ. لە زمانی دایکوبابیی خۆماندا دەبینین کەسانێک هەن کە هەویری زمان جوانتر دەشێلن و پاراوتر سەما بە گۆرانیی وشەکان دەکەن و ئەوەش واتای پلەدار بوونی ئاستی زانینی زمانە و پێشانی دەدەات کە کەسێک کە لە بوارێک و لە بەستێنێکدا مامۆستای زمانە، ڕەنگە لە بەستێنێکی تردا دەستی بە سەر زماندا نەشکێت. لە کاتی فێر بوونی زمانێکی دیدا دەبێ یەکەم شت ئامانجی خۆمان دیاری بکەین و ئەو پرسیارانە لە خۆمان بکەین: ١- بۆ دەمەوێ ئەو زمانە فێر بم. ٢- باشترین و بەکارهاتووترین بەشی ئەو زمانە بۆ من چییە؟ ٣- ئاسانترین ڕێگای فێربوون بۆ من کامەیە؟

١- بۆ دەمهەوی ئەو زمانە فێر بم؟

هێندێک لە بەرسڤەکان ڕەنگە ئەمانە بن: گەشت دەکەم بۆ وڵاتێک کە بەو زمانە قسە دەکات؛ پێمخۆشە بەو زمانە سەیری فیلم بکەم و لێی تێبگەم؛ پێویستم بە سەرچاوەی نووسراو بەو زمانە هەیە؛ زمان فێربوون و زمانی زیاتر زانین خۆشە و توانا و باوەڕبەخۆبوونم زیاد دەکات؛ بۆ ئەوەی کارێکی باشم دەست کەوێت پیویستە ئەو زمانە و زمانی زۆرتر بزانم...

٢- باشترین و بەکارهاتووترین بەشی ئەو زمانە بۆ من چییە؟

هێندێک لە بەرسڤەکان ڕەنگە ئەمانە بن: دەبێ بتوانم بە باشی قسە بکەم؛ دەبێ کە گوێم گرت یەکسەر تێبگەم؛ لە کاتی گەشتدا پێویستە بتوانم پێویستییەکانم جێبەجێ بکەم بە بێ ئەوەی وەرگێڕم هەبێت؛ دەبێ توانایی خوێندنەوەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانم هەبێت؛ پێویستە بتوانم بەو زمانە بنووسم و وتار پێشکەش بکەم...

٣- - ئاسانترین ڕێگای فێربوون بۆ من کامەیە؟

هێندێک لە بەرسڤەکان ڕەنگە ئەمانە بن: پێویستە بچم بۆ وڵاتی مەبەست و لە نێو خەڵکی ئەو وڵاتەدا فێری زمانەکەیان بم؛ دەبێ لە کۆرسێکی زماندا ناونووسی بکەم؛ پێویستە هاوڕێیەک ببینمەوە کە خەڵکی وڵاتی مەبەست بێت یان ئەو زمانە بزانێت؛ دەبێ لە زانکۆ بە ئەکادیمییانە ئەو زمانە بخوێنم؛ بۆخۆم چەند کتێب دەکڕم و ڕێزمانی زمانەکە فێر دەبم؛ شەووڕۆژ سەیری فیلم دەکەم و گوێ لە گۆرانی دەگرم.

 دوویەم: هەڵەکانی باو لە فێربوونی زماندا

دیاری نەکردنی مەبەست لە فێربوونی زمان: ئەگەر نەزانی مەبەستت لە فێربوونی زمان چییە و کام بەش لە زمان زیاتر پیویستی و حەزەکانت دێنێتە دی، کات و پارە و تواناییەکانت بە هۆی پەرش و بڵاویی هەوڵەکانت بە فیڕۆ دەچێت و لەوانەیە زوو دڵسارد بییەوە بۆیە پیویستە ئامانجی خۆت بە جوانی دیاری کەی هەتا بە هەوڵەکانت ئامانج بئەنگێوی. کەسێک کە دەیهەوێ تەنیا لە کاتی گەشت کردندا پێویستییە سەرەتاییەکانی بە پەیوەندییەکی ساکاری زمانی و چەن وتووبیستێکی سادە دەست کەوێت پێی ناوێ خۆی خەریکی ڕیزمان بکات یان لە هەڵەی ڕێزمانی و گۆ کردن بترسێت.

بەپەلە بوون و خۆماندووکردنێکی زۆر لە سەرەتادا: زمان فێر بوون ڕەنگە باشترین سەلمێنەری ئەو ئەسڵە بنەڕەتییە بێت کە هەوڵ بە کەمی و بە بەردەوامی زۆر باشترە لە خۆ بەستنەوە لە ژوورێکدا و تەرخانکردنی هەموو کاتت بۆ ماوەیەکی کورت واتە کیسەڵە هێواش و پشوودرێژەکە لە کەروێشکە بە پەلە و ڕۆژێک ڕاکەر و ڕۆژێک نوستووی دەباتەوە. پێویستە بە بەرنامەیەکی سادە بەڵام بەردەام هەنگاو بنێی چون باری زۆر قورس ئاستەمە بگاتە مەنزڵ.

ئارەق ڕشتن بە فێربوونی زمانەوە: مەبەست ئەوەیە کە ئەگەر زمان فێر بوون وەکوو ئەرکێکی قورس بێت بەلاتەوە ڕەنگە هیچکات دەستی بۆ نەبەیت یان کە خەریکی دەبی زوو وەڕەز و بێزارت کات. چارە چییە؟ ئەو بابەت و سەرچاوە و چالاکییە زمانییانە ببینەوە کە چێژی لێ وەردەگری واتە زمان فێر بوون بکە بە چالاکییەکی ڕابواردنانە نەک ئەرکێکی پڕ ئارەق ڕشتن و ماندوو بوون. ئەوە ڕەنگە گرنگترین ئەسڵی فێربوونی زمان بێت.

ترسان لە هەڵە کردن: ترس گەورەترین لەمپەرە لە فێربوونی قسەکردن و نووسین بە هەر زمانێک. پێویستە بزانین ئێمەی فێرخوازی زمان پێویستە بە هەڵە کردنەوە فێری زمان بین واتە وەک چۆن منداڵێک کە پێ هەڵدەگرێ دەیان جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە یان کە فێری قسە کردن دەبێت بە دەیان هەڵەوە کە بەلای ئێمەوە زۆر شیرین و جوانن فێری زمان دەبێت، ئێمەش خۆشی و شیرینیی فێربوونەکەمان لەو هەڵانەدایە کە بەلای خەڵکی ئاخێوەری ئەو زمانەوە زۆر ئاسایی و زۆر جاریش جێگەی پێکەنینێکی دۆستانەیە. بۆیە گەر دەتهەوێ فێر بی دەست بکە بە هەڵە کردن نەک بە ڕاست و دروست نووسین و قسە کردن.   

 

KURDŞOP
834 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!