وزە و جوگرافیای وزە لە باشووری کوردستان

وزە بریتییە لە توانای پێویست بە ڕێژەی دیاریکراو و بۆ ئەنجامدانی کارێک کە ئە وزەیە دەکرێت لە مرۆڤ و کەرەستەی خاو، ئامێر و خۆراک وتیشکی خۆر و با و چەندانی تردا بەردەست بێت.

مێژووی بەکارهێنانی وزە

*یەکەم جار ناوی جوگرافیای وزە لە سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو و سەدەی بیستەم لە فەرەنسا بەکارهێنرا.
لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتی، مرۆڤ لە توانیویەتی هێز و وزەی جەستەی خۆی بەکار بهێنێت بۆ ئەنجامدانی کارێک یا کردەوەیەک. تاوەکوو ئەو کاتەی توانیویەتی سوود لە وزەی خۆر و با و ئاو وەربگرێت و دواتریش سەرچاوەی نوێی وزەی دۆزیوەتەوە، لەوانەش سەرچاوە کانزایییەکان.
 لە سەرەتادا مرۆڤ توانی خەڵووزی بەردین، وەک سەرچاوەیەکی وزە، بدۆزێتەوە؛ دواتر بەهۆی گەڕانی بەردەوامی مرۆڤ و بەرەوپێشچونی مرۆڤایەتی، توانرا وزەی نوێ و باشتر بدۆزرێتەوە وەک نەوت، گازی سروشتی و هتد. تا وای لێ هات ڕۆژ بە ڕۆژ سەرچاوەی وزەی نوێ دۆزرایەوە.


وزە بە شێوەیەکی سەرەکی بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبێت: 

وزەی نوێ بووەوە یا بەردەوام

1-    وزەی نوێ بووەوە واتە ئەو وزەیەی کە لە سروشتەوەیە و بەردەوام و نەبڕاوەیە وەک خۆر، با، ئاو، گەرمیی ناخی زەوی و ...

وزەی فۆسێڵی
٢-وزەی فۆسێڵی ئەو وزانە دەگرێتەوە کە لە سروشتدان و کۆتاییان دێت وەک نەوت، خەڵووزی بەردین و گازی سروشتی.

شارستانییەتی هەر وڵاتێکیش بەندە بەو وزەیەی کە هەیەتی.
بە خۆشحاڵییەوە ئەگەر بمانەوێ باسی بەرهەمهێنانی وزە لە کوردستان بکەین، بەتایبەتی باشووری کوردستان، ئەوا بە پێی ستانداردی جیهانی، کوردستان پێگەو هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی بە جۆرێکە، کە توانای بەرهەمهێنانی وزەی بە هەموو جۆرەکانیەوە هەیە وەک:

١- وزەی خۆر 
٢- وزەی با
٣- وزەی ئاو
٤- وزەی نەوت
٥- وزەی گازی سروشتی

وزە نوێبووەوەکان ئەو وزانەن کە بێکۆتایین و دەتوانرێ سوودێکی زۆریان لێ ببیندرێت، لە چاو وزە پیسکەرەکانی وەک نەوت و خەڵوزی بەردین و  … کە هەم ژینگە پیس دەکەن، هەم کۆتاییشیان پێ دێت.
لە کوردستان تا ڕادەیەک زیاتر پشت بە وزە پیسکەرەکان بەستراوە بۆ پرکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و پیشەسازییەکان.
بەڵام، خۆشبەختانە چەندین پرۆژە لە ژێر جێبەجێکردندان و چەندینی دیکەش لە ژێر پلانداناندان و پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو شێوەیەیە لە ماوەی ٦ ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن، لە هەڵکەوتە جوگرافییە گونجاوەکان دیاری بکات، کە ڕێژەی بەرهەمهێنانەکەی لە ٢٠٪ ەوە بەرزبکاتەوە بۆ ٤٧٪.

وزەی خۆریش،  لە ڕووی هەڵکەوتەی  جوگرافیای کوردستانەوە، بۆ گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا دەتوانرێ لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان سودی لێ ببینرێت، تەنانەت پارێزگاکانیش. بە خۆشحاڵییەوە چەندین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەردی بناغەیان دانراوە کە توانای بەرهەمهێنانی ١٣١ کیلۆواتیان هەیە.
لە ڕوی وزەی ئاویشەوە چەندین بەنداو لە کوردستان هەن کە سەرچاوەی کرنگی بەرهەمهێنانی وزەن وەک: دووکان و دەربەندیخان کە وەک دوو بەنداوی سەرەکی لە کوردستان سودیان لێ وەرئەگیرێت.

بەکارهێنانی با یاخود گەرمیی ناخی زەوی تا ڕادەیەک لە کوردستان لاوازە، بەڵام دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیک بە شێوەیەکی گرنگ سوود لەم سەرچاوە نەبڕاوانە وەربگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە و پاشەکەوت کردنی.


بێگومان هەوڵێکی باشیش دراوە بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی با کە ئەویش پێویستی بە خێراییەکی دیاریکراوی هەوا هەیە بۆ ئەوەی بتوانین وزەی کارەبا لە با بەرهەمبهێنین.
ئەو ڕێژەیەش ٣،٦م لە چرکەیەکدایە کە بێگومان زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان گونجاون و لەبارن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کە توانای دابینکردنی ٤٠٠٠-٤٥٠٠ مێگاوات/ کاتژمێردا هەیە کە ئەمەش وزەیەکی زۆر و نەبڕاوەیە ئەگەر بەرهەم بهێنرێت.


لێرەدا دەرەکەوێ کە هەڵکەوتەی جوگرافیای وڵاتەکەمان بە جۆرێکە، کە دەتوانین سوود لە هەموو بەخشراوەکانی سروشتەکەشی وەربگرین، چ لە ڕووی وزە، ڕووەک، داهاتی کانزایی، ئاو و هەوا، خاک، ئاو، پێکهاتەی جیۆلۆجی و هتد… ئامانە سامانێکن، کە ئەگەر سوودیان لێ وەربگرین، پێویستمان بە وزە و بەرهەم و هیچ شتێکی بیانی نابێت.

هەبوونی ئەم سەرچاوە سروشتییانە، بنەمایەکی گرنگن بۆ دەرخستنی لایەنی گەشە سەندنی هەر وڵاتێک و دەرکەوتنی سراتیژییەتی ئەو وڵاتە، کەواتە هەرێمەکەی ئێمەش بێبەش نییە لەو سەرچاوە سروشتییانەی کە پێگەی بەرز دەنرخێنێ، تا ئێستاش بە ڕادەیەکی زۆر باش توانراوە سوودیان لێ ببینرێت و ببێتە سەرچاوەیەکی باشی وزە بۆ بەکاربەرانی ئەم سنوورە و تەنانەت ئەگەر بتوانرێ بە بەردەوامی سوود لە سەرچاوە نەبڕاوەکان وەربگرین، ئەوا نەک تەنها پێداویستیی وزەی ناوخۆیی بەرهەم ئەهێنین، بگرە دەتوانرێت هەناردەی ناوچەکانی دەوروبەریش بکرێت (وەک باشووری عێراق و سووریا و کوەیت  …) کە ئەمەش کاریگەریی ئەبێت لەسەر گەشەی ئابووری و بەرز بوونەوەی داهاتی نەتەوەیی و دروستبوونی بازرگانی لە لایەک و دروستبوونی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەر لە لایەکی تر.

نوسەر: هانی مورتەزا

KURDŞOP
996 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!