بەهۆی توانەوەی سەهۆڵی شاخی جیلۆ، ئاوی دەریاچە سەهۆڵینەکە زیاتر دەبێت

ئەو پسپۆڕانەی سەردانی شاخی جیلۆ دەکەن و کاری زانستی ئەنجام دەدەن، هۆشدارییان داوە کە سەهۆڵدانە سروشتییەکانی ئەو شاخە قووڵتر بوونەتەوە و بۆشایی گەورە لە بنەوە دروست بووە و نابێ خەڵک بچنە سەر سەهۆڵدانە سروشتییەکان.

 

کوردشۆپ - لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، سەهۆڵدانە سروشتییەکانی چیای جیلۆ بەهۆی پلەی بەرزی گەرمای جیهانییەوە، ڕووبەڕووی مەترسیی لەنێوچوون بوونەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە ئاوی دەریاچە سەهۆڵینەکە بەهۆی توانەوەی سەهۆڵدان و سەهۆڵەکانەوە، زیادتر دەکات.

دۆڵی سەهۆڵین لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە وەک پارکێکی نیشتمانی و وەک ناوچەیەکی هەستیار ڕاگەیەندراوە کە دەبێ پارێزراو بێت. ئەم سەهۆڵە، گەورەترین سەهۆڵ لە باکووری کوردستان و تورکیایە کە لەسەر چیای جیلۆیە و لەنێوان شارەکانی جۆلەمێرگ و گەڤەردایە و وەک شوێنێکی گەشتیاری بەکار دەهێنرێت، بەڵام بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە، بچووکتر و بچووکتر دەبێتەوە.

ئەو پسپۆڕانەی سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن و کاری زانستی ئەنجام دەدەن، هۆشدارییان داوە کە سەهۆڵدانە سروشتییەکان قووڵتر بوونەتەوە و بۆشایی گەورە لە بنەوە دروست بووە و نابێ خەڵک بچنە سەر سەهۆڵدانە سروشتییەکان.

پڕۆفیسۆر د. "مەهمەت نووری بۆدور"، ئەندامی فاکەڵتی پەروەردەی  کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی جۆلەمێرگ، ڕایگەیاندووە کە پرۆسەی سەهۆڵبەندان دەگەڕێتەوە بۆ ٢ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر.

"بۆدور" ڕوونیشی کردەوە، سەهۆڵەکە لە ماوەی دیاریکراودا دەشکێت و پرۆسەی توانەوەی دەستی پێ کردووە و ئاماژەیشی بەوە دا کە ئەم دۆخە لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازیدا خێراتر بووەتەوە.

بۆدور گوتی: "ئەگەر سەیری پرۆسەی ١٠ ساڵی ڕابردوو بکەین، پرۆسەی توانەوەی سەهۆڵەکان لە هەموو جیهاندا خێراتر بووەتەوە و دیارترین نموونەی سەهۆڵەکانی چیای جیلۆی گەڤەرە."

بۆدور بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ماوەی ١٢ ساڵ چالاکیی خۆی لەو شارەدا، چەندین جار بە مەبەستی شاخەوانی و چاوەدێریی زانستی، سەردانی سەهۆڵدانە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیەی کردووە، گوتی کە شاهیدی توانەوەی سەهۆڵەکان و پاشەکشەی سەهۆڵدانە سروشتییەکان بووە و لە ئەنجامدا ئاوی دەریاچە سەهۆڵینەکە زیادی کردووە.

بۆدور ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی توانەوەی سەهۆڵەکان، لەوانەیە ئاو لەو ناوچەیەدا بەرز ببێتەوە و لافاو هەستێت، هەروەها لە ئیکۆسیستەمی ناوچەکەدا گۆڕانکاریی بەرچاو ڕوو بدات و ئەمە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژینگەی ناوچەکە و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبێت. هەروەها دەتوانین بڵێین کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا لەو ناوچەیەدا.

د. مەهمەت نووری بۆدور، ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەکە لەڕووی گەشتیارییەوە سروشتێکی بێ‌هاوتای هەیە و بۆ ئەوەی گرینگی بەو سروشتەش بدرێت، پێویستە هەندێک ڕێکاری گرینگ بگیردرێتەبەر و گوتی: "کاتێک لەڕووی وەرزشی سروشتەوە سەیری دەکەین، ئەم شوێنە زۆر دەوڵەمەندە و بۆ ئەوەی ئەو سامانە بە هەموو وڵات و جیهان بناسێنرێت، پێویستە چالاکیی جۆراوجۆری تێدا ڕێک بخرێت. بەڵام کاتێک ئەو چالاکییانە ئەنجام دەدرێن، کەسانی زۆر بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی دەکەن، بەبێ ئەوەی زیان بە سروشت بگەیەنرێت، بەبێ ئەوەی سروشت پیس بکرێت، بەبێ ئەوەی ئەو توخمە لەنێو ببرێت کە سروشت دروستی کردووە، بەبێ ئەوەی ئەو پێکهاتە لەنێو ببرێت کە بۆ بەرژەوەندیی مرۆڤ دروست کراوە. بۆ ئەمەش دەبێ ڕێوشوێنی پاراستن بگیردرێتە بەر. ئەگەرنا دەتوانین بڵێین بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری لە بواری پیسبوون و ئیکۆسیستەم و کەشوهەوادا، ڕەنگە ناوچەکە زیانی پێ بگات. ئەگەر سروشت بزانێت ئێمە ئەو نیعمەتانەی پێشکەشمان دەکات بە باشی بەکاری ناهێنین، ئەوا ئەو نیعمەتانەمان لێ وەردەگرێتەوە. خەڵک دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە بکەن و وێنە بگرن، بەڵام زۆر مەترسیدارە ئەگەر بچنە سەر سەهۆڵەکان."

بۆدور ئاماژەی بەوەش کرد کە لە سەهۆڵدانە سروشتییەکەدا درزگەلێکی تەنک دەبینرێن و لەوانەیە لەناکاو ببنە درزی گەورەتر و ڕوونیشی کردەوە: "سەهۆڵدانە سروشتییەکە وەک خۆی نامێنێتەوە."

ئەم سەهۆڵدانە سروشتییانە بەو شێوەیەی کە دەنوێنن، بەهێز نین. بەهۆی توانەوەوە، چەند بۆشایییەک لەژێر سەهۆڵدانەکەدا دروست دەبێت و بەهۆی ئەو بۆشاییانەوە، داڕمان لە چینەکانی سەرەوەدا دروست دەبێت. ئەم دۆخە لە کاتی سەفەری خەڵکدا ڕوو دەدات و مەترسییەکی گەورە دروست دەکات. بە هیچ شێوەیەک نابێ کەس بچێتە سەر سەهۆڵەکان، چونکە بنیان پڕە لە بۆشایی کە بەهۆی توانەوەیەوە دروست بوون.

بۆدور ئاماژەی بەوەش کرد، بەتایبەتی لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا کاریگەریی گەرمبوونی جیهان زیادی کردووە و گوتی: "ئێمە بە شێوەیەکی زۆر دیار و ڕوون توانەوەکە دەبینین. لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ڕووبەری سەهۆڵدانە سروشتییەکان بە ڕێژەی ٢٠ تا ٣٠ لەسەد کەمی کردووە، بەڵام ئاوی ئەو دەریاچە سەهۆڵینانەی کە لە لێوارەکاندا دروست دەبن، بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

KURDŞOP
752 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!