لە بازید، دووەمین دیداری دەنگبێژانی "سەیادی شام" بەڕێوە دەچێت

ئەم دیدارە یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەکانی مێژووی ڕۆشنبیریی کوردی و ڕایگەیاند: "ئەمساڵ لەگەڵ هەشت هونەرمەندمان، گۆرانی و تێکستەکانمان پێشکەش دەکەین کە باس لە ئازار و خۆشییەکانمان دەکەن. هەروەها هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ تاکوو ئەم کولتوورە زیندوو ڕابگرین و لەمەودواش هەروا بەردەوام دەبین.

 

شادی

کوردشۆپ- ساڵی ڕابردوو یەکەمین دیداری دەنگبێژانی سەیادی شام بەڕێوە چوو، ئەمساڵیش بە شێوەیەکی گشتگیرتر و بە شێوەیەک کە کولتووری دەنگبێژی لەناو خەڵکدا زیندوو ببێتەوە، ئەم دیدارە بۆ دووەمین ساڵ بەڕێوە دەچێت.

ییڵدز ئاجار، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی بازید سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان، بۆ دووەمین دیداری دەنگبێژانی "سەیادی شام" ڕایگەیاند: "یەکێک لە بناغە هەرە گرینگەکانی کولتووری کوردی کە وەک ئەدەبیاتی کوردی بە هەزاران ساڵ بە شێوەی زارەکی گەیشتووەتە ئەمڕۆ، کەلام و گۆرانیی دەنگبێژانە و کە گوێ لەو وشانە ڕادەگرین، دەگەڕێینەوە بۆ نێو مێژووی هەزاران ساڵەمان. و بۆ دیداری دەنگبێژانی سەیادی شامی ئەمساڵ، ئامادەکاریی بەرفراوان کراوە".

ناوبراو گوتی ئەم دیدارە یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەکانی مێژووی ڕۆشنبیریی کوردی و ڕایگەیاند: "ئەمساڵ لەگەڵ هەشت هونەرمەندمان، گۆرانی و تێکستەکانمان پێشکەش دەکەین کە باس لە ئازار و خۆشییەکانمان دەکەن. هەروەها هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ تاکوو ئەم کولتوورە زیندوو ڕابگرین و لەمەودواش هەروا بەردەوام دەبین.

سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی بازید، زیادیشی کرد: "بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانمان، سەرجەم خەڵکی بازید بانگهێشت دەکەین کە ڕۆژی پێنجشەممە 15.06.2023 لە دیداری دەنگبێژانی سەیادی شام ئامادە بن. هەروەها لەپێناو بەها کولتوورییەکانمان بۆ گەیشتنیان بە داهاتووەکانمان و بۆ گەیشتن بە نەوە نوێیەکانمان، داوای پشتگیریی هەمووان دەکەین".

ییڵدز ئاجار ڕایگەیاند: گرینگیدان بە مێژوو و هونەرەکەمان ئەرکی هەموومانە و نامانەوێت سەیادی شام لە لاپەڕە تۆزاوییەکانی مێژوودا بمێنێتەوە. ئێمە دەمانەوێت ئەو دەنگە نەمرانە لە ئاسمانی بازید بمێننەوە و بۆ ئەم خەباتە داوای پشتیوانیی گەلەکەمان دەکەین.

سەیادی شام کێیە؟

سەیادی شام ساڵی ١٩٢٢ لە ناوچەی بازید سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان لەدایک بووە. وەک دەنگبێژێک لە ڕادیۆی ئێریڤان دەنگی خۆی گەیاندە هەموو شوێنێک.

ساڵی ١٩٤٢، سەیادی شام بەهۆی کێشەی ئابووری و کار، بەبێ پاسپۆرت ویستی تورکیە بەجێ بهێڵێت کە لەلایەن تورکیەوە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان گیرا و نێردرایە بەندیخانەی ئەرزەرۆم. دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا، پاشان بڕیارێکی نەرێنی درا، واتە ئەشکەنجەیان کرد و لە شوێنی خۆی دووریان خستەوە. لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا، سەیادی شام و بنەماڵەکەی وەک پەنابەر لە ناوچەی ئالاجا لە پارێزگای چۆرومی تورکیا نیشتەجێ کران.

دوای دوورخرانەوەیان بۆ ئالاجا و دوای ماوەیەکی کەم، یەکێک لە کوڕەکانی سەیادی شام دەسبەسەر کرا. دوای ئەوە دیسانەوە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن دژی دەوڵەت" دەسبەسەر و لە بەندیخانەی ئەرزەرۆم بەند کرا. سەربازێکی کوردی خەڵکی بازید لە بەندیخانەی ئەرزەرۆم خزمەتی ئەرتەشی تورکی دەکرد و جار جار لەگەڵ سەیادی شام چاوپێکەوتنی هەبوو و دوای سێ ساڵان کە لەو بەندیخانەدا مایەوە، سەیادی شام لە بەندیخانە هەڵهات. ئەو سەربازەش کە یارمەتیی سەیادی شامی دابوو، ئەویش هەڵهات. پاشان هەواڵی هەڵاتنی سەیادی شام گەیشتە بنەماڵەکەی و بنەماڵەکەی باوەڕیان نەدەکرد و دەیانگوت: "نەخێر ڕۆم خائینە، سەیادیان کوشتووە، فریومان دەدەن و دەڵێن هەڵهاتووە".

دوای ئەوە لە زیندان هەڵهات، چووە ڕادیۆی ئێریڤان و لە بەرنامەکانی بەشداریی کرد. پاشان هەموو وردەکارییەکانی هەڵهاتنی لە بەندیخانەی ئەرزەرۆم ئاشکرا کران.

زستانی ساڵی ١٩٤٤ بە قاچاخ چووە ئێران و داوای مافی پەنابەریی لە ئێران کرد. لەو کاتەدا ئێران لەژێر داگیرکاریی یەکێتیی سۆڤییەتدا بوو. یەکێتیی سۆڤییەت ساڵی ١٩٤٦ لە ئێران کشایەوە و دوای ئەوە زۆر کەس کە بەبێ پاسپۆرت و ناسنامە چووبوونە ئێران، چوونە یەکێتیی سۆڤییەت. سەیادی شامیش لەو کەسانە بوو کە چووە یکێتیی سۆڤییەت. ناوبراو دوای چوونی بۆ ئەوێ بووە هاووڵاتیی یەکێتیی سۆڤییەت، بەڵام جارێکی تر نەحەسایەوە. ئەمجارەیان بە گومانی سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورکیا ڕەوانەی سیبیری کرا و بۆ ماوەی ١١ ساڵ ناچار بوو لە کەمپەکانی سیبیری بمێنێتەوە.

دوای مردنی "ستالین"، سوودی لە داوای لێبووردنەکە وەرگرت و لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان نیشتەجێ بوو. لەسەر ڕاسپاردەی هاوڕێیەکی، ساڵانێکی زۆر وەک دەنگبێژ لە ڕادیۆی ئێریڤان کاری کرد. سەیادی شام خاوەنی کەسایەتییەکی کاریزمایە و بەهۆی ئەوەوە لە ماوەیەکی کورتدا لەلایەن هەموو کوردەکانەوە ناسرا. دوای هەڵاتن لە زیندان، دوای ١٥ ساڵ، ڕۆژێک هاوار لە منداڵەکانی دەکات و بە خێزانەکەی دەڵێت: "مامە سیاد لە ڕادیۆی ئێریڤان قسە دەکات و گۆرانی دەڵێت" و بەو شێوەیە خێزانەکەی ئاگادار دەکاتەوە. خێزانەکە دڵخۆشن، بەڵام دەرفەتیان نابێت بچنە یەکێتیی سۆڤییەت. ساڵی ١٩٩٠ براکەی دەچێتە ئێریڤان. دوای ٥٠ ساڵ و ساڵی ١٩٩١ گەڕایەوە ماڵی باوکی لە بازید. دوای چوونی بۆ ماڵی باوکی، چاوی بە هەمووان دەکەوێت و دەبینێت پیرەژنێک پشتی بە دیوارەکەوە داوە و سەیری دەکات. دەڵێت ئەو خوشکە کێیە؟ بە منتان نەناساند. پیاوان و کەوسوکاری دەڵێن: خوشکی تۆ نییە، ٥٠ ساڵە چاوەڕێی تۆیە، ئەو زولفەنازە. نزیکەی ٥٠ ساڵ چاوەڕێی دەکات و لەسەر ئەمە سەیادی شام لە شوێنی خۆی بە حەپەساوی ڕادەوەستێت و چاوەکانی پڕ دەبن لە فرمێسک. سەری دادەنێت، شەرم دەکات و ناتوانێت سەیری ڕووخساری زولفەناز بکات. بەهۆی ئەوەوە سەیادی شام تەحەمول ناکات و جارێکی تر دەگەڕێتەوە ئێریڤان و دوای مانگێک نامەیەک دەچێت بۆ بنەماڵەکەی کە سەیادی شام کۆچی دوایی کردووە. دەگوترێت زولفەناز هێشتا لە ژیاندایە و لە ستەنبوڵ دەژیت. بەڵام ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

گۆرانییەکانی سەیادی شام

بەناوبانگترین گۆرانیی سەیادی شام کە بۆ مامی نووسیویەتی، گۆرانیی ئاپۆیە. پەیوەندییەکەی لەگەڵ مامی، پەیوەندییەکی تایبەت بووە و مامی هیچ کوڕێکی نەبووە و سەیادی زۆر خۆش ویستووە. سیاد کاتێک لە ئێریڤان بوو، هەمیشە بیری مامی دەکرد. ئەو گۆرانییە تا ئەمڕۆش زۆر بەناوبانگە. یەکێکی دیکە لە گۆرانییە زۆر بەناوبانگەکانی ئەو گۆرانییەیە کە بۆ زولفەناز نووسراوە بە ناوی "ئەسمەر ئەمان". هەروەها دەتوانین بڵێین ئەم گۆرانییە گوزارشت لە حەسرەت و ٤٩ ساڵ دابڕان دەکات. بەگشتی گۆرانییەکانی سەیادی شام زۆر زۆرن.

 

KURDŞOP
794 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!